ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزیری تەندروستی: هەزار و ۲٤۹ گەشتیار لەئێران گەڕاونەتەوە ولەژێر چاودێریدان

خەڵک-ئارام سەردار

ئەمڕۆ یەک شەممە ۲٤ی شوباتی ۲۰۲۰ وەزیری تەندروستی هەرێم لەگەڵ لێژنەی کارووباری تەندرووستی و ژینگە و مافی بەکاربەر کۆبۆەوە دوایین ڕێکارو هەنگاوەکان بۆ ڕێگری لەبڵاوبووەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گفتووگۆی لەسەر کرا، وەزیری تەندروستی ڕایگەیاند، هەزار و ۲٤۹ گەشتیار لەئێران گەڕاونەتەوە ولەژێر چاودێریدان.

سەباح زێباری، سەرۆکی کارووباری تەندرووستی و ژینگە و مافی بەکاربەر لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە ڕێکارەکانی وەزارەت میوانداری وەزیری تەندرووستی و بەڕێوەبەرەگشتیەکانی وەزارەت کرا، ئەوەی بیستمان هەنگاو و ڕێکارەکان جێگای دەست خۆشین.

دەشڵێت، داوا لەوەزارەتی ناوخۆ دەکەین ڕێکارە ئەمنیەکان تووندتر بکات لەخاڵە سنووریەکان کە یاسایی و فەڕمی نین، بەڵام خەڵک پێیاندا تێپەڕ دەبێت، داوای دانانی مەفرەزەکانی هێزی ئەمنی دەکەین.

لای خۆشیەوە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندرووستی ڕایگەیاند، دەست خۆشی لەسەرجەم تیمە تەندروستیەکان دەکەم کەوا ئێستا و پێشتریش کاری زۆر گەورەیان ئەنجامداوە لەدۆزینەوەی ئەنفلۆنزای وەرزی و کۆڕۆنا.

وەزیری تەندرووستی داوای لێبوردنیشی کرد لەو گەشتیارانەی کە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان و لەکەرەنتینەکان دەبێ چاوەڕوان بن، کە لەهەرێمی کوردستان ۱۳ کەرەنتینی چاودێری هەیە و تائێستاش هەزار و ۲٤۹ گەشتیار لەئێران گەڕاونەتەوە ولەژێر چاودێریدان، سوپاسیان دەکەین ئارام بگرن لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هاوکاری هاوڵاتیان و هێزە ئەمنیەکان زۆر گرنگە و چەندین بڕیاری گرنگیش دەرچووە، بوودجەی کراوەش دانراوە بۆ هەر ئیرائاتێک کە بکرێت، بەڵام نەخۆشیەکە دەبێ بەچاوێکی زانستیانە سەیربکرێت وترس و دڵەڕاوکێ دروست نەکرێت لەنێو هاوڵاتیان.

ئەوەشی خستەڕوو، چەند هێڵێکی گەرم ڕادەگەیەنین لەهەبوونی هەر حاڵەتێک لەڕێگای تیمی گەڕۆکی خێرا چاودێری دەکرێت، چونکە گرنگترین کار بۆخۆپارێزی دۆزینەوەی حاڵەت و گومان لێکراوە، وتیشی وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕەتی کردەوە حاڵەتەکەی زەیقار پۆزەتیڤ بووبێت، بەڵام هەندێ کەس چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانیان بۆ دەکرێت.

سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند، بڕیارە شانديك بچێتە بەغداد بۆ ئەوەی ڕێکارەکان بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی خەڵکی عیراق و تائێستاش ئەوەی هەیە ۷۸ هەزار و ۸۱۱ حاڵەت لەجیهان تۆمارکراوە و ۹۷٪ لەوڵاتی چینە و ئەوانەی تر لە ۲۸ وڵاتی ترە، بەڵام لەهەرێمی کوردستان هیچ حاڵەتێک نەبووە.

کوردستان

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر: 156 شوێنی سەرپێچیكار داخران

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەبەرامبەر سەرپێچیكردن و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر ژمارەیەكی زۆر شوێنكاری داخست.

ژووری ئۆپراسیۆنەكانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە ژێر ڕۆشنایی بڕیارەكانی ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنەكان لەلایەن لیژنەكانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قائیمقامیەتەكەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

لە ژێر رۆشنایی بڕیارەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و لە چوارچێوەی بەدواداچوون و پشكنین بۆ شوێنەكان لەلایەن لێژنەكانی چاودێری و تەندروستیییەوە، لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، لەسنووری هەر (10) قایمقامیەتەكەی پارێزگای هەولێر (156) شوێن داخران.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر لە رێگەی لێژنەكانی چاودێری و تەندروستیی بەردەوامە لە بەدواداچوون و پشكنینی شوێنەكان و چاودێریكردنییان، هەر شوێنك پابەند نەبێت بە رێكارەكانی خۆپارێزی رووبەڕووی سزا و داخستن دەبێتەوە، بۆیە داواكارین لە هاوڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرجەم دوكان و بازاڕ و هەموو ئەو شوێنانەشی كە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان كراوەن، لەم دوخە مەترسیدارەی كۆرۆنا پابەندی رینماییە تەندروستییەكان بن و بەپێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا و لەپێناو پاراستنی ئاسایشی تەندروستیی و سەلامەتی گشتیی شارەكەمان (دەمامك) ببەستن، بۆ ئەوەی رووبەڕووی سزادان و داخستن نەبنەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر

7/8/2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“‎بێ‌ ڕێككەوتن كازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبێ‌ ڕێككەوتن پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.

سالار مەحود ڕاوێژكاری پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق لە نووسینێكیدا ڕایگەیاندووە:”بێ ڕێككەوتن كازمی پارە بۆ هەرێم دەنێرێ “لەهەڵبژاردنی داهاتوو لایەنەكان كورسیان كەم دەكات” بەبێ ڕێكەوتن لەگەڵ هەرێم كازمی ڕێژەیەك پارە بۆ كوردستان دەنێرێت بەناوی پێدانی مووچەوە. چونكە بۆ هەڵبژارنی داهاتوو نیازی دروستكردنی لیستی سەرتاسەری هەیە لە عیراق و كوردستان”.

سالار مەحمود دەشڵێت:” كازمی دەیەوێت بە ڕای گشتی كوردستان و مووچە خۆران بڵێ بەبێ ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنە پێكهێنەرەكانی حكومەتی هەرێم هاوكاریتان دەكەم. كوردستان تەنیا بۆ پارە چاوی لەبەغدایە و دۆسیە ستراتیژییەكان فەرامۆش كراون”.

ئەو ڕاوێژكارەی پێشووی سەرۆك كۆماری عیراق ئاشكراشیكردووە:”سەرەتا بە هاندانی ئەمریكا هەر زوو لەكوردستانەوە پشتیوانی بێ مەرج بۆ كازمی ڕاگەیەنرا. ئەگەر كازمی لەسەر ئاستی گشتی توانی چاكسازی بكات و هاوتەریبیش ئیستحقاقی دەستوری كوردستان، ئەوا دەشێ دەستخۆشی لێ بكرێت. بەڵام نابێ پەلە بكرێت لە بڕیاردان لە ئەجنداو نیازی داهاتووی مستەفا”.

ئەوەشیخستووەتەڕوو:” كازمی لە كارنامەكەیدا هەڵبژاردنی پێشوەخت هەبوو، پەرلەمانیش دەنگی بەو كارنامەیە داوە و داخوازییەكی گشتی بووە، بۆیە دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن لەلایەن حكومەتەوە ئاسایی و یاساییە، ئەمەش بەهەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتەكانی تر”.

سالار مەحمود ئاماژەی بەوەشداوە:”لەهەڵبژاردنی داهاتوو هەموو لایەنەكانی ئێستا كورسی كەم دەكەن و دابەشبوونی زۆرتر دروست دەبێت بەپێی یاسا نوێكە. نەوەیەكی نوێی سیاسی و چینێكی سیاسی نوێ لە عیراق سەرهەڵدەدەن. نەوە كۆنەكەش پاشەكشە دەكەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەى دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا سوكایەتی بە گەنجێك كردبوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ دەستگیركردنی‌ یەكێك لەو كەسانەی‌ ڕاگەیاند كە چەند ڕۆژێك لەمەوبەر لەشاری‌ بەغدا سوكایەتییان بەمێردمنداڵێك كردبوو.

عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌،‌ لە كۆنگرەیەكی‌ ڕۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ هەینی 7/8/2020 ڕایگەیاند:”پاش بڵاوبوونەوەی‌ گرتەیەكی‌ ڤیدیۆیی كە لەشاری‌ بەغدا چەند كەسێك لەدەزگا ئەمنییەكان سوكایەتی‌ بەمێردمنداڵێك دەكەن، دواتر بەرێز مستەفا كازمی‌، سەرۆك وەزیرانی‌ عیراق فەرمانی‌ دەستگیركردنی‌ بۆ ئەو كەسانە دەركرد، زۆربەی‌ ئەو كەسانە دەستگیركراون‌ و لەبەغدا بەندكراون”.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ‌وتیشی:”دوێنێ لیوا بەختیار بابان، بەڕێوەبەری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ هەرێم‌ و لیوا كاكە ڕەش، نوێنەری‌ وەزارەتی‌ ناوخۆی‌ حكومەتی‌ هەرێم لەبەغدا پەیوەندییان پێوەكردم‌ و كە گومان دەكەن یەكێك لەو كەسانە هەڵهاتبێت بۆ هەرێمی‌ كوردستان”‌.

عەمیدی‌ مافپەروەر ئاسۆ شێخ تەها وتیشی‌:”‌ئێمەش لێكۆڵینەوەكانمان دەستپێكرد بۆ دەستكەوتنی‌ سەرەداوێك‌ و دۆزینەوەی‌ ئەو كەسە، خۆشبەختانە ئێوارەی‌ ئەمڕۆ توانیمان ئەو كەسە لەناو شاری‌ سلێمانی‌ دەستگیر بكەین”.

بەڕێوەبەری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشكرد:”دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكارە یاساییەكان كەسەكە ڕادەستی‌ نوێنەری‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌‌ بەغدا دەكرێتەوە كە ئێستا لەشاری‌ سلێمانییە‌، لەبەرئەوەی‌ دۆسیەی‌ لێكۆڵینەوەكەی‌‌ لەبەغدایە”.

 

پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیركرد كە لە شاری بەغدا سوكایەتی بە گەنجێك كرد

مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه لەشاری سلێمانی ده‌ستگیرده‌كه‌ن كه‌ سوكایه‌تییان‌ به‌مێردمنداڵه‌كه‌ی‌ به‌غدا كردبوبه‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕاگه‌یاند كه‌ چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری‌ به‌غدا سوكایه‌تییان به‌مێردمنداڵێك كردبو.ئه‌مڕۆ 2020/8/7، به‌ڕێز عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر ئاسۆ شێخ ته‌ها،‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، پاش بڵاوبه‌نه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی كه‌ له‌شاری‌ به‌غدا چه‌ند كه‌سێك له‌ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سوكایه‌تی‌ به‌مێردمنداڵێك ده‌كه‌ن، دواتر به‌رێز مسته‌فا كازمی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ركرد، زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌ستگیركراون‌و له‌به‌غدا به‌ندكراون.دوێنێ هه‌ردو به‌ڕێزان لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ پۆلیسی‌ هه‌رێم‌و لیوا كاكه‌ ڕه‌ش، نوێنه‌ری‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم له‌به‌غدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم‌و كه‌ گومان ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ هه‌ڵهاتبێت بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان‌.وتیشی‌، ‌ئێمه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستكه‌وتنی‌ سه‌ره‌داوێك‌و دۆزینه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ توانیمان ئه‌و كه‌سه‌ له‌ناو شاری‌ سلێمانی‌ ده‌ستگیر بكه‌ین.ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ دوای‌ كۆتاییهاتنی‌ ڕێكاره‌ یاساییه‌كان كه‌سه‌كه‌ ڕاده‌ستی‌ نوێنه‌ری‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌‌ به‌غدا ده‌كرێته‌وه كه‌ ئێستا له‌شاری‌ سلێمانییه‌‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی‌‌ له‌به‌غدایه‌.به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی – ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كان

Posted by ‎Sulaymanya police پۆلیسی سلێمانی‎ on Friday, August 7, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان