ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

کچەپ بۆ پاککردنەوە وەک دیتۆڵ وایە، بەکاری بهێنە!


خێزان
خانمان پاره‌یه‌كی زۆر له‌ كڕینی كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و پاككه‌ره‌وه‌دا خه‌رج ده‌كه‌ن، به‌ڵام رێگایه‌كی ئاسانتر هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره‌ له‌ رێگه‌ی به‌كارهێنانی كه‌چه‌په‌وه‌.

  كه‌ره‌سته‌ جوانكاریه‌كان و به‌تایبه‌تیش زیوه‌كانت بخه‌ره‌ نێو كه‌چه‌په‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی 5 تا 10 خوله‌ك لێیان بگه‌ڕێ، پاشان ده‌ریان بهێنه‌ره‌وه‌و به‌ فڵچه‌یه‌ك پاكیان بكه‌ره‌وه‌و دواتر به‌ ئاو بیشۆ و به‌ چاوی خۆت نوێ بونه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانت ده‌بینیت.

به‌ڵام نابێت كه‌ره‌سته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر له‌ 5 تا 10 خوله‌ك له‌ نێو كه‌چه‌په‌كه‌دا بهێڵیته‌وه‌، چونكه‌ له‌و ماوه‌یه‌ زیاتر زیانبه‌خشه‌ بۆ كه‌ره‌سته‌كانت.

 

ketchup3

ریکلام

ماڵداری

چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ و سادە بۆ ئەوەی بتوانیت پارە کۆبکەیتەوە


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکی گرنگ و سادەیە بۆ ئەوەی بتوانیت پارە کۆبکەیتەوە:

 

-لەگەڵ ماڵی باوکت بژی

-زۆر کەس لە سەرەتای هاوسەرگیری یەکسەر جیادەبێتەوە، ئەمەش باشە بە مەرجێک داهاتت باش بێت، ئەگەر نا زۆربەی پارەکەت بۆ کرێ دەڕوات و ناتوانیت هیچ کۆبکەیتەوە، بۆیە لەجیاتی ئەوە باشتر لە ماڵی باوکت بیت و بۆ ئەوەی ئازادیشبیت لەوێ کەمێک کرێ بدە.

 

-ئۆتۆمبێلی گرانبەها مەکڕە

-تەنها بۆ پۆز یان حەزێکی کاتی ئۆتۆمبێلی گرانبەها مەکڕە، چونکە جگە لەوەی کاتێکی زۆرت دەوێت بۆ کۆکردنەوەی پارەکەی خەرجی بەردەوامیشی زۆر زیاترە

 

-جلوبەرگی مارکە مەکڕە

-تەنها لەبەر ئەوەی کە بڵێن جلەکەی مارکەیە پارەی زۆر بە جلی مارکە مەدە

 

-خواردنی ماڵەوە بخۆ

 

-خۆت فێری درووستکردنی خواردن بکە و کەمتر لەدەرەوە شت بکڕە

 

-مەڵێ : دەتوانم ئەمە بکڕم!

-بزانە کە چۆن پارەکەت خەرج دەکەیت و هەر تەنها لەبەر ئەوەی کە پارەت پێیە یەکسەر شتێک مەکڕە کە حەزت لێیەتی، چونکە دواتر لە شتی دیکەدا پێوەت دیار دەبێت.

 

-بەدوای دەستکەوتنی پارەی ئاسانەوە مەبە

-مەگەڕێ بەدوای دەستخستنی پارەی ئاسان و زۆردا، بەڵکوو خۆت هەوڵبدە و ڕێگەی درووست بگرە بەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی ماڵەکەت!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرۆکەیەکی ناوازەیە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی ماڵەکەت:

 

– بۆلێکردنەوەی چەوری لەسەر قەنەفەکەت، کەمێک دەپاشیری پێدا بهێنە و ماوەیەک لیی بگەڕێ، دواتر بە پەڕۆیەکی تەڕ پاکی بکەرەوە، بەو جۆرە پەڵە و چەوریەکە لێدەبێتەوە.

– چەوری لێزەری کە پێی دەوترێت liquid leather بدە لە قەنەفە چەرمەکەت بۆ نوێبونەوەی

– دەتوانیت بە ناوکی گوێز ڕوشاوی تەختە چارەسەر بکەیت

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ سپیکردنەوەی جلوبەرگەکانت بەبێ بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی


خێزان

ئەمەی خوارەوە بیرۆکەیەکی ناوازە بۆ سپیکردنەوەی جلوبەرگەکانت بەبێ بەکارهێنانی ماددەی کیمیایی:

-نیو کوپ ئاوی لیمۆ بکەرە ناو ٣-٤ لیتر ئاوەوە و جلوبەرگەکانی پێ بشۆرە، بەو جۆرە زۆر باشتر سپی دەبێتەوە.

-دەشتوانیت ڕوبعێک کوپ ئاوی لیمۆ لەگەڵ نیو کوپ سرکەی سپی بکەیتە ناو جلشۆرەکەتەوە و جلە سپیەکانی پێبشۆیت.

-لە بیریشت بێت کە باشترە بە تیشکی خۆر جلەکانت وشک بکەیتەوە، چونکە بەسوودترە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان