ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بەهۆی كۆرۆنا كۆریای باشوور باری نائاسایی لە وڵات ڕاگەیاند
ئیتاڵیا و ئەمریكا و ئیران، زۆرترینی تۆماركرد


لوقمان غەفوور

بەهۆی ئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆریای باشوور گەیشتە سەروو 600 كەس، لەسیستمی تەندروستی وڵاتدا بە هێڵی سوور دادەنرێت، بۆیە باری نائاسایی لە وڵاتەكە ڕاگەیەنرا. ئەمە لەكاتێكدایە كە ژمارەی تووشبوون لە ژاپۆن 838 كەسە.

تووشبوون لە جیهان ڕۆژی 23ی فێبریوەری بەرزبووەوە بۆ 78 هەزار و 959 كەس لەكاتێكدا دوێنی 22 ی فێبریوەری، 77 هەزار و 932 كەس بوو. بەمەش دەرەكەوێت لەماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی هەزار كەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 بوون. ژمارەی مردنیش گەیشتە 2 هەزار و 465 كەس لەكاتێكدا دوێنی 22 فێبریوەری 2 هەزار 363 كەس. بەم پێیە نزیكەی 100 كەس مردووە لە 24 كاتژمێردا.

مۆن جای سەرۆكی كۆریای باشوور لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆخی نەخۆشییەكە لە كۆریای باشوور چووەتە سەر هێڵی سوور، بەپێی هەواڵێكی (زە نیویۆرك تایمز) ژمارەی تووشبوون لە كۆریای باشوور 602 كەسە و 6 كەسیش مردوون.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن و چارەسەركردنی نەخۆشییە قورسەكانی كۆریای باشوور ئەوەی دەستكەوتووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، هەشت ئەوەندە زیادیكردووە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شاری دایگۆ و تشینگدۆ-ی باشوورە. لەكاتێكدا تووشبوون لە چین كە سەرچاوەی ڤایرۆسەكەیە لەچاو هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی 20% كەمیكردووە.

بەپێی هەواڵێكی (فاینیانشیاڵ تایمز)یش ئەو ناوچانە بەربەستی تەندروستی تێدا ڕاگەیەندراوە و هاتووچۆی بۆ شارەكانی تر لێ قەدەغەكراوە تا بتوانرێت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بكرێت.

بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی (گاردیان) نیوەی زیاتری تووشبووان لە ڕێوڕەسمێكی ئایینی كلێسای شینتشتۆنگ-ەوە تووشبوون. گاردیان دەشڵێت: “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا-ش ڕایگەیاند هەموو گەشتێكی ئاسمانی بەڕووی كۆریای باشوور داخستووە لەپێناو بڵاونەبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە لەوڵاتەكەی”.

چی تر لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابروودا:

*جگە لە چین كەسەرچاوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، ئێران و ئەمریكا و ئیتاڵیا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین تووشبوونی تۆماركردووە.

*لە ئێران لەماوەی 24 كاتژمێردا 15 كەس تووشبوە بەمەش ژمارەی تووشبووان لە ئێران 43 كەس. لە ئەمریكا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 15 كەسەوە گەیشتە 35 كەس. هەروەها لە ئیتاڵیا لە 60 كەسەوە گەیشتە 132 كەس.

* لە چین لە بەندیخانەیەكی سانهی لە كەرتی هێبی، 500 زیندانی تووشبوون بێئەوەی لێپرسراوانی بەندیخانەكە چارەسەریان بكەن.

*لێپرسراوانی تەندروستی بەریتانیا 4 كەیسی نوێیان تۆمار كرد كە لەنێو ئەو كەشتییەدا بوون لە ژاپۆن-ەوە هەفتەی پێشوو بەڕێكەوتبوو. ئەویش دوای ئەوەی 118 هاووڵاتی بەریتانی نێو كەشتییەكە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە ژێر چاودێری پزیشكیدا مانەوە.

ك.ج

جیهان

جیهان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنێك كەسی تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ئاماری تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا ڕوو لەزیادبوونە و ملیۆنێك تووشبووی تێپەڕاند.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، بەپێی ئامارەكان، ئەمشەو ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان یەك ملیۆن و 177 كەسی تێپەڕاندووە.

ڕێكخراوەكە ئەوەشیخستەڕوو، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ 51 هەزار و 356 كەس بەرزبووەتەوە و 210 هەزارو 199 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خراپترین سیناریۆیە
پەنجا هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە بەریتانیا گیانلەدەستدەدەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە، خراپترین سیناریۆ سەبارەت بە بڵابوونەوەی ڤیایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا كە لەلایەن حكومەتەوە دانراوە، ئەوەیە ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا بگاتە 50 هەزار كەس.

سەرچاوەكە دەڵێت”ئەو سیناریۆیە دەكرا سەربگرێت گەر ڕێوشوێنەكانی كەرەنیتەنەكردن نەبوایە كە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە گیرایەبەر، لەئێستاشدا كاروبارەكان ڕوو لەو ئاقارە نیین”.

بە وتەی سەرچاوەكە”خراپترین ڕۆژ لەبارەی زۆری ژمارەی گیانلەدەستداوە پێشبینی دەكرێت ڕۆژی 12ی ئەم مانگە بێت كە تێیدا بەریتانیاییەكان بە بۆنەی جەژنی فەسحەوە ئاهەنگ دەگێڕن”، ئاماژەی بە باشترین سیناریۆش كردووە لە وڵاتەكەدا كە دەكرێت ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانلەدەستدەدەن بگاتە 20 هەزار كەس.

لە دوێنێ‌ چوار شەممەوە ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوويان لە زیادبوون كردووە و ڕێژەی گیانلەدەستدان گەیشتۆتە 24% و ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانی گەیاندە 2921 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بووە.

بەپێی ئاژانسی (روسیا الیوم) عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستا لە كەرەنتینەدایە”.

هەر بەپێی هەمان ئاژانس، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان لە پەرلەمانی ئێران بەیاننامەیەكی دەركردووە و تێیدا ڕایگەیاندووە”لەدوای دەركەوتنی نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمان، دەستبەجێ‌ پشكنینی بۆكراوە و لە دوای دەركەوتنی ئەنجامەكەش كە پۆزەتیڤ بووە، چارەسەری بۆكراوە و ئێستا لە كەرەنتینەدایە”.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 2875 حاڵەتی توشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 124 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان