ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سنوری بازیان پێنج هاووڵاتی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە لە سنوری بازیان چەند هاووڵاتیەك بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندنی بیرن، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە هاوكاری لەگەڵ بنكەی پۆلیسی دارستانی هەواری شار و بنكەی بازیان گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە ئەنجامدا توانیان ( ٢ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیر دەستگیر بكەن و هەروەها دەستگیرا بەسەر جیهازێكی بیرلێدان، پاشان تۆمەتبارەكان ڕوبەڕووی یاساكرانەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی نوسیویەتی”لە لایەكی ترەوە لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی سنوری چالاكیەكانیان، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( ئەڵاقولی ) لە سنوری بەردەقارەمان، لە ئەنجامدا بە هاوكاری لەگەڵ ئاسایشی بەردەقارەمان و بنكەی پۆلیسی بەردەقارەمان توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوكردنی ئاژەڵی كێوی بوون، هەروەها دەستیان گرت بەسەر ( ٢ ) ڕێوی ڕاوكراو، ( ٢ ) ماتۆڕسكیل، ( ١ ) چەكی تاپڕ، ( ٩ ) فیشەكی تاپڕ، ( ١ ) چەقۆ، ( ١ ) لایتی دەستی.”

لە بەشێكی دیكەدا هاتووە”پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.”

ژینگە

كەشناسی: گۆڕانكاریەكی خێرا لە كەشی ناوچەكەمان دروست بووە

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی دروستبوونی گۆڕانكاریەكی خێرا لە كەشی ناوچەكەمان لە ئێستادا خێرایی با لە هەندێ ناوچە زیادی كردووە بۆ سەرووی 40 كم لە كاتژمێریكدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا خێرایی با لە هەندێ ناوچە زیادی كردووە بۆ سەرووی 40 كم لە كاتژمێریكدا، كە بۆتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و هەروەها لە هەندێ ناوچەش باران بارینێكی كەم هەبووە بە تایبەت لە ناوچەكانی دهۆك.

ئاشكراشی كردووە، پێشبینی دەكرێت ئەم ناسەقامگیریە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك بەردەوامی هەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، كەشی ئێستای هەولێر خێرا بوونی تەوژمی با و بەرزبوونەوەی توز و خۆڵێكی زۆرە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، ئەمڕۆ لە لە هیران و نازەنین بارانێكی بەخوڕ ئەو ناوچانەی گرتەوە.

ئەمڕۆ هیران و نازەنین

Posted by Goran Wahab on Sunday, July 5, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بە ڤیدیۆ؛ لە ماوەت ژیانی ژمارەیەك گەشتیار لە خنكان ڕزگار كران

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی گەشت و سەیران چوار هاووڵاتی ڕوو لە ناوچەكانی ماوەت دەكەن لەكاتی مەلەكردندا تووشی ئاستەنگ دەبن، دەشڵێت: “بەهۆی بەردانەوەی ئاوی بەنداو لە دیوی ڕۆژهەڵاتەوە ئاستی ئاوی ڕووبارەكە بەرزدەبێتەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، ئەو گەشتیارانە، كە ژمارەیان 4 كەس بوون بەهۆی مەلەكردن لە ئاوی ڕووباری دووچۆمان دەپەڕنەوە، بەڵام بەهۆی كردنەوەی ئاوی بەنداوەكان لەسنوری ڕۆژهەڵاتی كوردستان ڕێژەی ئاوی ڕووبارەكە لەماوەیەكی كەمدا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و زۆر زیاد دەكات و ژیانی ئەو چوار هاووڵاتیە دەكەوێتە مەترسەوە.

ڕاشیگەیاندووە،پاش ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی دارستان، زۆر بەخێرایی مەفرەزەیەك لەكارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەگەنە شوێنی گەشتیارەكان و بەهاوكاری لەگەڵ پۆلیسی بەرگری شارستانی و ژمارەیەك هاووڵاتی گوندنشین دوای هەوڵێكی زۆر دەتوانن ژیانی ئەو هاووڵاتیانە لەمەترسی ڕزگار بكەن و بیانهێننەوە جێگەی ئارام.

پۆلیسی دارستانی ماوەت ژیانی ( ٤ ) هاووڵاتی ڕزگار دەکەن.

پۆلیسی دارستانی ماوەت ژیانی ( ٤ ) هاووڵاتی ڕزگار دەکەن. بەمەبەستی گەشت و سەیران و بەسەربردنی ساتە خۆشەکانیان چوار هاووڵاتی ڕوو لە ناوچەکانی قەزای ماوەت دەکەن ؛ تایبەت سنوری ئاوەکورتێ و دووچۆمان .ئەو گەشتیارانە کە ژمارەیان ( ٤ ) کەس دەبوو بەهۆی مەلەکردن لە ئاوی ڕووباری دووچۆمان دەپەڕنەوە بەڵام بەهۆی کردنەوەی ئاوی بەنداوەکان لەسنوری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕێژەی ئاوی ڕووبارەکە لەماوەیەکی کەمدا بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و زۆر زیاد دەکات و ژیانی ئەو چوار هاووڵاتیە دەکەوێتە مەترسەوە .پاش ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی دارستان ، زۆر بەخێرایی مەفرەزەیەک لەکارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەگەنە شوێنی گەشتیارەکان و بەهاوکاری لەگەڵ پۆلیسی بەرگری شارستانی و ژمارەیەک هاووڵاتی گوندنشین دوای هەوڵێکی زۆر دەتوانن ژیانی ئەو هاووڵاتیانە لەمەترسی ڕزگار بکەن و بیانهێننەوە جێگەی ئارام ..بەناوی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی کارمەندانی پۆلیسی دارستانی ماوەت دەکەین و ئەو هەڵوێستەیان بەرز دەنرخێنین .

Posted by ‎بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی‎ on Sunday, July 5, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی ئەو تۆپەڵە هەوا گەرمە وشكەی هەڵدەكاتە سەر هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش دەڵێت: “لە ناوچەكانی گەرمیان دەگاتە 50 پلە”.

لای خۆشیەوە، محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لەسبەینێ یەك شەممەوە 2020/7/5 پلەكانی گەرما بەتەواوی بەرز دەبنەوە تا كۆتایی هەفتە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو.

وتیشی، “لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان پلەكانی گەرما دەگەنە 40 پلە بەرەو سەرەوە و لە باشووری ناوچەكانی هەرێم لە ۲ كاتژمێری نیوەڕۆدا دەگاتە 50 پلە سەدی، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەكان لەنێوان 37 بۆ 38 پلەی سەدی دەبێت”.

ڕوونیشی كردەوە، هەندێ جاریش لەگەڵ گەرماكەدا خێرایی بای باشوور زیادەبێت بەڕێژەی 20 بۆ 29 كم لە كاتژمێرێكدا و گڕەبا و تەپوتۆز دروست دەكات.

ملای خۆشیەوە، مستەفا ئەلقەیسی، كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردۆتەوە، پلەی گەرمی لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بۆ 50 پلەی سەدی بەرز دەبێتەوە و لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانیش پلەی گەرمی لەنێوان 44 -46 پلەی سەدی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان