ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەغدا.. زنجیرەیەك تەقینەوە ڕوویاندا


خەڵك – بەشی هەواڵ

زنجیرەیەك تەقینەوە لە بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویدا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو زنجیرەیەك تەقینەوە لە ناوچەكانی (مەشتەل، زەعفەرانیە و ئەبودشیر)ی بەغدای پایتەختی عیراق ڕوویانداوە.

بەپێی زانیارییەكان، سەرجەم تەقینەوەكان لە ڕێی بۆمبی چێندراوەوە ئەنجام دراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بەهۆی تەقینەوەكانەوە ژمارەیەك هاووڵاتی بوونەتە قوربان، بەڵام تا ئێستا لایەنە ڕەسمییەكان ئاماری زیانەكانی ئاشكرانەكردووە.

ك.ج

عێراق

هەزاری تێپەڕاند
عیراق، ئامارێكی نوێی تووشبوان بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بە تۆماركردنی 70 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و گیانلەدەستدانی سێ‌ كەس دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، بەمشێوەیە ژمارەی تووشبوان لەئێستادا لە عیراق، بەربەستی هەزار كەسی تێپەڕاند.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 70 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون.
هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستَیدا هاتووە”توشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 3 حاڵەت، بەسرە: 9 حاڵەت، نەجەف: 4 حاڵەت، زیقار: 7 حاڵەت، هەولێر: 41 ، كەربەلا: 2 حاڵەت، سلێمانی:3 حاڵەت تۆماركراون”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەكەیدا ڕەتیكردەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 3 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون.
هەروەها تەئكیدی لەسەر بوونی 65 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوەش كردووە كە لەم ناوچانەدا تۆماركراون: بەغدا ڕەسافە: 12 حاڵەت، بەسرە: 10 حاڵەت، نەجەف: 26 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، واست/ 3 حاڵەت، سلێمانی: 11 حاڵەت، دهۆك: 1 حاڵەت”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، تائێستا كۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ گەیشتۆتە 1031 حاڵەت، لەو چوارچێوەیەشدا 64 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون، كۆی گشتی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش گەیشتۆتە 344 حاڵەت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەڤیدیۆ، هێزە ئەمنییەكانى عيراق بەمشێوەیە ڕێز لە كادرانی تەندروستی دەگرن


نەخۆشخانەی فێركاری دیوانیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگەی دیوانیەی باشووری عیراق، وەك ڕێزلێنان لە ماندوبوونی پزیشك و كادرانی تەندروستی، سڵاوی سەربازی بۆ ئەو تیمە پزیشكییە دەكەن كە بەشێوەیەكی دانبڕاوە لە فەرمانگە تەندروستییەكاندا لەم ڕەوشەی ئێستادا كاردەكەن.

بەپێی دیمەنێكی ڤیدیۆیی كە لەسەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراوەتەوە، هێزە ئەمنییەكان لە پارێزگەی دیوانیەی باشووری عیراق، بە مارشی نیشتمانی سڵاوی سەربازی لە پزيشك و كارمەندانی تەندروستی پارێزگەكە دەكەن لە نەخۆشخانەی دیوانیە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە لەئێستادا پزیشكەكان و كارمەندانی تەندروستی بەشێوەیەكی دانبڕاو، ڕۆژ و شەوییان خستۆتەسەر یەك لەپێناو بەرگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا.

بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق، تائێستا 961 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون، لەو ژمارەیەش 61 حاڵەتی گیانلەدەستدان و 279 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

دایك و باوكێك منداڵەكەیان بە 500 هەزار دینار دەفرۆشن


خەڵك- بەشی هەوالً
هێزە ئەمنییەكانی عیراق، ژن و پیاوێك دەستگیردەكەن كە تۆمەتبارن بە فرۆشتنی منداڵێكی ساوا و ئاگاداكردنەوەی پۆلیس بەوەی منداڵەكەیان ڕفێنراوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی قەڵاچۆكردنی تاوان لە بەغدا بڵاوكرایەوە”هێزێكی سەر بە نوسینگەی ناوچەی شەعب، توانی 4 كەس دەستگیربكات كە لە دوو ژن و دوو پیاو پێكهاتبوون، و تۆمەتبارن بە فرۆشتنی منداڵێك بە بڕی 500 هەزار دینار”.

هەر لە بەیاننامەیەكەدا هاتووە”منداڵەكە تەمەنی 5 مانگانە و لەلایەن دایك و باوكییەوە لەڕێی یەكێك لە تۆمەتبارەكانەوە بە پێنج سەد هەزار دینار (400 دۆلاری ئەمریكایی) فرۆشراوە بە ژنێكی تر، دوای ماوەیەك دایكی منداڵەكە ویستویەتی لە ژنەكەی وەربگرێتەوە، بەڵام ژنەكە ڕەتیكردۆتەوە، بۆیە پۆلیسی ئاگاداركردووە لەوەی كە منداڵەكەی ڕفێنراوە”.

پۆلیسی قەڵاچۆكردنی تاوان لە شەعب دەڵێت”دایك و باوكی مندالًەكە لەكاتی لێكۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە كە فرۆشتوویانە، بۆیە وتەی تۆمەتبارەكان وەرگیرا و كەیسەكە بۆ بەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە بەرزكرایەوە و بڕیاردرا تۆمەتبارەكان بەپێی ماددەی (5)ی یاسای بازرگانی بە مرۆڤەوە ڕابگیرێن و ڕێوشوێنی یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر و ڕووبەڕووی دادگای پەیوەنیدار بكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان