ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سوودێكی دیكەی دەستنوێژ گرتن بزانە
مامۆستایەكی ئایینی: لە ئیسلامدا مردن بە كۆرۆنا شەهیدە

خەڵك – بەشی هەواڵ
مامۆستایەكی ئایینی ڕایدەگەیەنێت، هەر كەسێكی موسڵمان بەهۆی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیان لەدەست بدات، بە پێی فەرمودەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) لای خوای گەورە بە “شەهید “هەژمار دەكرێت، داواش دەكات هاووڵاتیان ڕێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ‌ بكەن.

مامۆستا محەمەد كەڵكەسماقی، مامۆستای ئایینی بە (خەڵك) ڕاگەیاند، خوای گەورە وڵاتمان بەدوور بگرێت لە هەر ئافاتێك، كە ببێتە هۆی دروستبوونی ناڕەحەتی بۆ موسڵمامان، لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هاووڵاتیان ڕێنماییە تەندروستیەكان بۆ خۆپارێزی لەو نەخۆشیە جێبەجێ‌ بكەن.

وتیشی، “بەپێی فەرمودەی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) هەر موسڵمانێك بەهەر دەرد و بەڵایەكی هاوشێوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان لەدەست بدات، بەو مەرجەی باوەڕی بەخوای گەورە و ئیسلام هەبێت و ئیمانداربێت بە شەهید هەژمار دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئایینی ئیسلام بابەتی پاكوخاوێنی (الطهارە)ی پێش هەموو شتێك خستووە ئەوەش بەهێی هەموو مەزهەبەكان، چونكە زۆر پابەندی پاكوخاوێنیە و لەكاتی دەستنوێژگرتندا ئەو شوێنانە دیاریكراوە، كە دەبێت بشۆرێن بەوپێیەی زۆرترین بەركەوتەیان لەگەڵ دەورووبەردا هەیە.

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی:خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروستده‌بێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی له‌ دۆخێكی سروشتیدایه‌، و تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و دۆخه‌كه‌ باشه‌.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆن، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتونه‌ته‌ چه‌قه‌كه‌ی، ئێستا له‌ چه‌قه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه‌ بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات.

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی” ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه‌ دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناری ئارامی چونكه‌ ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆ‌سه‌كه‌ بوون و چاكبوونه‌ته‌وه‌ بوون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه‌ هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره‌ ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن، وه‌ ئێستا ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆپاراستن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناومانناوه‌ چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه‌ به‌ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن له‌ڕێی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی 122 په‌یوه‌ندی كردن به‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان وه‌ به‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ یان كلینكه‌ ڕاوێژكارییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕێنماییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان كه‌ تێگه‌یشتنێكی باشترییان له‌ خۆپاراستنی خۆیان هه‌بێت.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 7/7 / 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاووڵاتی، زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە و دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ چوار شەممە 8 /7 / 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار و ڕۆژی پێنج شەممەش 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە مانگی حەوتی ئەمساڵداین و مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكات و زۆرێك لە فەرمانبەرانی هەرێمیش بایكۆتی دەوامیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا 3 ملیۆن كەسی تێپەڕاند

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 747 هەزار و 823 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9ی ئەمڕۆ سێ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 11 ملیۆن و 747 هەزار و 823 حاڵەت، لەو ژمارەیەش پێنج سەد و 40 هەزار و 840 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 40 هەزار و 833 كەس و 132 هەزار و 979 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان