ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پەروەردەی سلێمانی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەركرد


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ زیاتر پاراستنی تەندرستی قوتابیان و خوێندكاران چەند بڕیارێكی دەكرد و ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەو چالاكیانەی، كە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی لە ناوەندەكانی خوێندن ڕادەگیرێت، دەشڵێت: “پێویستە گرنگی زیاتر بە پاكوخاوێنی بدرێت و ئاو و پاككەرەوە دابین بكرێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە، بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بڕیارێكی دەكرد و ڕایگەیاندووە، پێویستە وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران تا ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.

دەشڵێت: “هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر، هەروەها سەرجەم خاڵەكان پێویستە لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانەكان بەپەلە جێبەجێ بكرێن”.

ڕێنماییەكان :
یەكەم/ ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بە تەواوەتی جێبەجێ بكرێت.
دووەم/ وانەی یەكەم ڕێنمایی بدرێت بە قوتابیان و خوێندكاران.
سێهەم/ هەموو چالاكیەك كە دەبێتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵغی ڕابگیرێت.لە فێستیڤاڵ، ئاهەنگ، كۆڕ و سمینار.
چوارەم/ لەگەڵ بنكەی تەندروستی گەڕەكەكان و بەڕێوەبەرێتی تەندرووستی قوتابخانەكان هەمەئاهەنگی تەواو بكەن بۆ خۆپارێزی لەم نەخۆشیە.
پێنجەم/ گرنگە پاك و خاوێنی، بوونی ئاو ، پاكەرەوە دابین بكرێت.
شەشەم/ لیژنەی فرۆشگا چالاكتر بەردەوام سەردانی فرۆشگا بكات بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێ كردنی مەرجە تەندروستیەكان.
حەوتەم/ هەر قوتابی و خوێندكارێك ئەنفلۆنزا یان تای هەبوو كارئاسانی بۆ بكەن بۆ پشكنین و چارەسەر.

کوردستان

شەقامەكانی سلێمانی بۆ دووەمجار بە دژە ڤایرۆس پاكژ دەكرێنەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە هەنگاوێكی نوێیدا بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان، شەقامەكانی شاری سلێمانی بەچەند قۆناغێك بە دەرمانی دژە ڤایرۆس و بەكتریا پاكژ دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ی نیسانی ٢٠٢٠، لە ژێر ڕاسپاردەی ئەندازیار توانا كەمال، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، هەڵمەتێك بۆ پاكژ كردنەوەی هەندێك لە شەقامەكانی شاری سلێمانی بە دەرمانی كلۆر لەلایەن بەشی خزمەتگوزاری سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانییەوە دەستیپێكرد.

شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەم هەڵمەتەی ئەمڕۆ، كە لەلایەن تیمەكانی بەشی خزمەتگوزارییەوە ئەنجامدراوە درێژەی دەبێت، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرجەم شەقامەكانی شاری سلێمانی بەبێ جیاوازی پاكژ بكرێتەوە، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییانی شاری سلێمانی.

ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە لەكاتێكدایە پێشتر سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕێگەی تیمە جۆراوجۆرەكانییەوە بەمەبەستی پاراستنی تەندروستی و بەرژەوەندی هاووڵاتییان شاری سلێمانی و دەورووبەری چەندین هەڵمەتی ڕشاندنی دەرمانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرجەم گەڕەك و شوێنە گشتییەكانی شاری سلێمانی ئەنجامدا، هەروەها هەڵمەتێكی بەردەوامیشی دەستپێكردووە بۆ چاككردنی شەقامە خراپبووەكانی شاری سلێمانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: كاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر ژیانی پێشمەرگە كەمدەكەینەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، كە كاریگەری قەیرانی ئابووری‌ لەسەر دۆخ و ژیانی پێشمەرگە كەمبكەینەوە و جەختیش لەسەر ڕێكخستنی هاتن و چوونی هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لە كۆبووونەوەی ئەمڕۆی وەزیری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاكانی وەزارەت و یەكەی 70 و 80 ی پێشمەرگە گفتوگۆ كرا لەسەر دواین پێشهات و ڕووداوەكانی ناوچەكە و پرسی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، ئامادەسازی و بەجێگەیاندنی ئەركی پێشمەرگە هاوشان لەگەل تیمەكانی تری بەرەنگاری ڤایڕۆسی كۆڕۆنا لەهەرێم، تاوتوێكردنی ئەو ئەگەرانەی لەماوەی داهاتوودا بەهۆی قەیرانی ئابووری له هەرێم و ناوچەكە و جیهان دێنە پێشەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، وێڕای كاریگەری‌ و زیانە تەندروستییەكانی پەتای كۆڕۆنا، كاریگەری و دەرهاوێشتەی نەرێنی زۆری بەسەر ئابووری جیهاندا كێشاوە، دیارە هەرێمی كوردستانیش بەدەر نیە لەو زیانانە و لەمڕۆوە هەموو هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، كە ئەو كاریگەریە لەسەر دۆخ و ژیانی پێشمەرگە كەمبكەینەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و مستەفا چاوەڕش فەرماندەی یەكەی 70 و نەجات عەلی، فەرماندەی یەكەی 80 و فەرماندە باڵاكانی وەزارەت و هەردوولا ئامادەیبوون، تیایدا بەوردی گفتوگۆكرا لەسەرئامادەكاری بۆ ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی دێنە پێشەوە. هەروەك تاوتوێی پرۆسەی چاكسازی و خۆرێكخستنەوەی هێزەكان كرا، وەك یەكێك لەئەولەوییەتەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “هەمووان هاوڕابوون لەسەر پابەندبوونی زیاتر بەرێنماییە تەندروستیەكان لەناو هێزەكانی پێشمەرگە و دانانی ستراتیژ و بەرنامەی نوێ بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبونەوەی ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی دێنە پێشەوە، هاوكات كاتی ئەركی پێشمەرگە لەسەنگەر و لیواكان و شێوازی هاتن و چوون و مانەوەیان خرایە بەرباس”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەشتی عومرە ڕاگیرا
سعودیە پارەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە وەزارەتی حەجی سعودیە خەرجی ڤیزەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە دوای ئەوەی بەبریاری عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی كۆرۆنا وەستێنرا، نزیكەی ١٧٠٠ ھاووڵاتی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو.

دەشڵێت: “لە بریارێكدا وڵاتی عەرەبستانی سعودیە پارەی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیان گێرایەوە سەر ھەژماری كۆمپانیاكان، كەبۆ ھەر عومرەكارێك بری ٢١٠$ دۆلاری ئەمریكی بوو”.

جەختیشی كردەوە، لەئێستادا ئەو ھاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون و پارەیان دابووە كۆمپانیاكان، بەڵام گەشتەكەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی كۆمپانیاكانیان بكەن و پارەكانیان وەربگرنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان