ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەمپینێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردە قێزەونەكان لە هەرێم ڕادەگەیەنرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەرپرسی مەكتەبی كاروباری خوشكانی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، كەمپینێك بۆ بە سزا گەیاندنی سەرجەم ئەو كەس و تاوانبارنە ڕادەگەیەنین كە دژی ئیسلام و بەها و كلتورە باڵاكانی كورد تاوانەكانیان ئەنجام دەدەن.
لە هەرێمی كوردستان تاكو ئێستا چەندین ڕووداوی قێزەون و مەترسیدار ڕوویانداوە، بەڵام زۆرجاران تاوانباران بە بیانووی جیاوازەوە ئازاد كراون و پسپۆڕانیش كۆمەڵناسیش پێیان وایە، سزانەدانی تاوانبان كاریگەری لەسەر زیادبوونی تاوانەكان لە هەرێم دروست كردووە.

مونیرە عەلی عەبدولعەزیز بەرپرسی مەكتەبی كاروباری خوشكانی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كەیسی “لاڤان” یەكەمین تاوان نییە لە كوردستان ڕوودەدات، بەداخەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی مادەی كحول و مادەی هۆشبەر و كردنەوەی ئەو هەموو كافتریایانەی لە هەرێم كراونەتەوە و هاوكات ئەو بێكارییەی گەنجانی تێدایە، ڕۆژانە گوێبیستی ڕووداوی ناخۆش دەبین.
وتیشی”یەكێك لەو كەیسانە كەیسی ئەم كچە 7 ساڵانەیە و پێشتریش لە هەمان تەمەن كچێك بەناوی “دەلین” و ئەو چەقۆ وەشێنەی حاجییەكی شەهید كرد، ئەمانە كۆمەڵێك تاوانن كە ڕۆژانە ڕوودەدات”.
ئاشكراشیكرد، بۆ ئەوەی سنوورێك دابنێین بۆ ئەو ڕووداوانە كە زۆر نامۆن بە ڕەسەنایەتی گەلی كورد بیرمان لە كۆكردنەوەی بە هاوكاری پارێزەرە خۆبەخشەكان و ڕێكخراوەكان كەمپینێك ڕابگەیەنین و بۆ پاراستنی بەها باڵاكان و بەسزاگەیاندنی تاوانباران، بەشێوەیەك لە هەر شوێنێكی كوردستان هەر وشەیەك پێچەوانەی بەها باڵاكانی كوردستان و دینی ئیسلام و ئادابی كوردەاری هەبێت، هەڵویستمان دەبێت، تاكو چیتر ئەم دیاردە دزێوانە تەشەنە نەكەن و گەورە نەبن.

ڕوونیشیكردەوە، هەركاتێك ئەو تاوانانە ڕوودەدات، تاوانباران لەژێر باڵی یەكێك لە بەرپرسە باڵادەستەكانن، دەسەڵات خۆی بەرپرسی یەكەمە و پێویستە ئەو دادوەرە سزا بدرێت كە لە بەیانامەكەی حكومەتی هەرێمدا بەشێوەیەكی نایاسایی تاوانبارەكانی ئازادكردوون، با ئەوانەی لە دادگا ئەم كارەیان كردووە دەستگیر بكرێن.

جەختی لەووەش كردەوە، بڕیارەكەی حكومەت لەژێر فشاری خەڵك بووە و دەبێت فشارەكان بەردەوام بێت بۆ بە سزاگەیاندنی تاوانباران و گێڕانەوەی مافی ستەملێكراوان و حكومەتیش ناچار بكرێت ئەو تاوانبار و بكوژانەی كە چەندین ساڵە لەژێر باڵی خۆیان و حزبەكانیان شاردویانەتەوە بدرێنە دادگا.

کوردستان

زیندانییەک لەچاکسازی گەورانی هەولێر گیانی لەدەستدا

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەچاکسازی گەورانی هەولێر زیندانییەک گیانی لەدەستدا.

 

زیندانییەکی چاکسازی گەورانی هەولێر کە بەماددەی تیرۆر زیندانی کرابوو، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.

 

ئەو زیندانییە بەڕەگەز عەرەبە و ماوەی نزیکی ١١ ساڵە لەزیندانە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە تاکو ئێستا لەهەرێمی کوردستان نزیکی ٤٠ هەزار تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

چوار تۆمەتباری بازرگانیکردن بە(چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکران

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دژە تیرۆری کوردستان چوار کەسی بەتۆمەتی به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ دەستگیرکرد.

 

ده‌قی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه:

 

دەستگیرکردنى چوار كه‌س به‌تۆمه‌تى بازرگانيكردن به‌ (چه‌ك و ده‌رمان و هێلكه‌)ى قاچاغ

 

له‌ درێژه‌ى هه‌وڵى بنبڕكردنى ديارده‌ى هه‌ر كارێكى ناياسايى و قاچاغ، له‌ هه‌فته‌ى رابردوو چوار كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر ده‌ستگير كرا‌ن وه‌ك له‌ خواره‌وه‌ ئاماژه‌‌ به‌ ناوه‌كانيان و ورده‌كارييه‌كان دراوه‌:

 

لە شه‌وى (10 له‌سه‌ر 11-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئيبراهيم سه‌ردار حه‌سه‌ن) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى مامزاوه كه‌ كارى كڕين و فرۆشتنى هێلكه‌ ده‌كات، ده‌ستگير كرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانە ناوەوەى بڕى (84) کارتۆن هێلكه‌ى قاچاغ بۆ شارى هه‌ولێر ‌لە رێگاى بازگه‌ى هيران – شه‌قڵاوه‌ به‌ ئۆتۆمبێلى جۆرى بارهه‌ڵگر ژماره‌ (192771/هه‌ولێر).

له‌ رێكه‌وتى (13-9-2020)، كه‌سێك به‌ناوى (ئارام عه‌ونى كه‌ريم) – دانيشتووى شارى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى ژيان – پيشه: پۆليس ده‌ستگيركرا به‌ تۆمه‌تى هه‌وڵى هێنانه‌ ناوه‌وه‌ى بڕى (7) كيسه‌ى گه‌وره‌ى كرێم و مه‌رهه‌مى كۆزماتيكى قاچاغ و ماوه‌ به‌سه‌رچوو بۆ شارى هه‌ولێر لە رێگاى بازگه‌ى دێگه‌ڵه‌وه‌.

  1. له‌ رێكه‌وتى (14-9-2020)، دوو كه‌س له‌لايه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێره‌وه‌ ده‌ستگير كران به‌ تۆمه‌تى كارى قاچاغچيێتى چه‌ك به‌ناوه‌كانى:

أ- (مسته‌فا سه‌عيد محه‌مه‌د حه‌مه‌د ئه‌مين)، ناسراو به‌ حاجى هه‌رووتى – دانيشتووى هه‌ولێر- گه‌ڕه‌كى هه‌ولێرى نوێ – له‌ ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 1250 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ب- (سه‌ڵاح به‌هرام تاهير حه‌سه‌ن)، دانيشتووى هه‌ولێر – گه‌ڕه‌كى كورانى رێگاى مه‌خموور – پێشه‌: پێشمه‌رگه‌ى خانه‌نشينى يه‌كه‌ى (70)، له ‌ماڵه‌كه‌يدا ده‌ستگيرا به‌سه‌ر 10 دانه‌ ده‌مانچه‌ى توركى قاچاغ.

 

ئێمه وه‌ك دژه‌ تيرۆرى كورستان دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تييه‌كانى ئاسايش له‌ چاودێريكردن و به‌شوێنداچوونى ديارده‌ى هێنانى ده‌رمان و خۆراكى قاچاغ و ماوه‌به‌سه‌رچوو‌ و هه‌ر كارێكى ناياسايى كه‌ زيان به‌ ته‌ندروستى هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان و ئابوورى و ئاراميى هه‌رێم بگه‌يه‌نێت، به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو رێوشوێنێكى ياسايى ده‌گرينه‌به‌ر بۆ بنبڕكردنى ئه‌م ديارده‌يه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ڤیدیۆ؛ وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی خێزانە كوردەكەی بڵاوكردەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژی شیلان و دایك و باوكی بڵاودەكاتەوە كە ماوەی چوار ساڵ بوو باوكی دەناسی.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دانپێدانانی بكوژەكەی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند ماوەی چوار ساَ بوو “دارا” باوكی شیلانی دەناسی، بەڵام بەو جۆرە نا كە سەردان و هاتووچۆ هەبووبێت لە نێوانیاندا و چاودێریشی كردوون.

ڕوونیشیكردەوە كە ئێوارەی ڕۆژی تاوانەكە چووەتە ماڵی دارا و داوای پارەی لێكردووە، بەڵام ئەویش لە وەڵامدا وتوویەتی پارەی لا نییە بۆیە لە پێناو بەدەستهێنانی پارەدا، دارا و هاوسەرەكەی بە چەقۆ كوشتووە.

ئەوەشی خستەڕوو كە پاشان شیلان هاتووەتەوە بۆ ماڵەوە و تووشی شۆك بووە كاتێك تاوانبارەكەی لە ماڵەكەیان بینیوە و پرسیاری دایك و باوكی كردووە، كاتێكیش ویستوویەتی هاوار بكات، دەمی گرتووە و دواتریش بە سەرینێك خنكاندوویەتی.

تاوانبارەكە كە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەكان بووە، تاوەكو بەیانی ڕۆژی دواتر لەو ماڵەدا ماوەتەوە و پاشان چووە بۆ هەولێر و لەوێ دەستگیركراوە.

لایخۆشیەوە سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایگەیاند ئەو خێزانە بەنیازپاکییەوە مامەڵەیان لەگەڵ ئەو کەسە دڕندەیەدا کردووە کە ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکانە و داواشی لە هاووڵاتییان کرد لە پێناو ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەدا بە وریاییەوە مامەڵەبکەن و لە کاتی هەر حاڵەتێکی گوماناویشدا دەستبەجێ پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان