ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی كۆیە: سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە


خەڵك ـ بەشی هەواڵ

لە كۆیە سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەكرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ڕایدەگەیەنێت، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخۆش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەپێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هەمووان سەردانیكردنی هاووڵاتی بۆ لای نەخۆش لە نەخۆشخانەكانی سنوورەكەیان بەهەموو شێوەیەك قەدەغەكرا.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی كۆیە، داوا لە هاووڵاتیانیش دەكات پابەند بن و هاوكاریان بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان.

ك.ج

کوردستان

شەوی بەرات و 15ی شەعبان دیاریكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
شەوی بەرات دەكاتە شەوی 15ی شەعبان (نیوەی مانگی شەعبان)، كە تەنها نزیكەی 15 ڕۆژێكی دەمێنێت بۆ مانگی ڕەمەزانى پیرۆز و شەوەكەشی بە “شەوی بەرات” ناسراوە.

بەپێی ڕۆژمێری مانگی كۆچی (هجری) سعودیە، ئەمڕۆ یەك شەممە 12ی شەعبان-ە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژی چوار شەممە 15ی شەعبانە (8-4-2020)، واتە شەوی سێ‌ شەممە لەسەر چوار شەممە (شەوی 8 لەسەر 9ی نیسان) شەوی “بەرات”ە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، بەلام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

شەوی بەرات منداڵان بە ماڵاندا دەگەڕێن بۆ كۆكردنەوەی نوقڵ و شیرینی و ڕۆژی دواتریش، كە 15ی شەعبان دەكات زۆرینەی موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام لەمساڵدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنراوە پێدەچێت بەڕێژەیەكی زۆر كەم ئەو یادی بەرات-ە بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەپەگە: پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی توركیا كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شاری مێردنی باكوری كوردستان پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ڕابروو هێزەكانیان لە ناوچچەی باگۆك سەر بە مێردین، چالاكییەكیان لە دژی سوپای توركیا و بارەگایەكی سەربازیی ئەنجام دا كە تازە دروست دەكرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لەو چالاكییەدا پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەرەنتینەكردنی كۆمەڵگەی سێبیران هەڵگیرا


خەڵک – ئارام سەردار

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی نیسانی ۲۰۲۰ دوای تێپەڕبوونی ۱٤ڕۆژ بەسەر کەرەنتینەکردنی تەواوەتی کۆمەڵگای سێبیران ئەمڕۆ کۆتایی بەکەرەنتینەکردنی هێنرا، کە ۱٥ حاڵەتی تێدا تۆمارکرا، کە یەک حاڵەتیان چاک بۆتەوە، دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنین بۆ دانیشتوانیش ئێستا سێبیران هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەماوە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری شارەدێی ڕزگاری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی خەڵکی سێبیران دەکەین کەوا ئەم ماوەیە پشوودرێژبوون بەجێبەجێ کردنی بڕیارەکان و ڕێنماییە تەندروستیەکان، هەروەها هێزە ئەمنیەکانیش کە پۆلیسی گومرک بوون ئەرکی کەرەنتینەکردنیان پێسپێردرابوو بەباشی جێبەجێیانکرد.

لای خۆشیەوە سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا سێبیران یەکێکە لەشوێنە هەرە خاوێنەکان کە هیچ،حاڵەتێکی تری تێدانیە، ئێمەش لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر بە ۲۰ ئۆتۆمبێل کی بەرگری شارستانی دەستمان کرد بەڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس، ئومێد دەکەین هاوڵاتیان بەردەوام بن لەپابەندبوون بە ڕێنماییەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان