ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەبارەی ئەو گەشتیارانەی لە ئێران گەڕاونەتەوە و لە مەرزەكەیان گیریان خواردووە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونكردنەوەیەك سەبارەت هەواڵێكی ناڕاست لە هەندێ ڕاگەیاندنەوە.

وەك هەموولایەك ئاگادارن بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەوڵاتی ئێران دەستبەجێ ڕێنمایی و ڕێكاری تایبەت بە ڕێگری كردن لەداخڵ بوونی ئەو ڤایرۆسە لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و عیراق بەگشتی گیرایەبەر لەژێر ڕۆشنایی ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی لەلایەن هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی عیراقی فیدراڵ، دەركراون.

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخیش وەك دەروازەكانی تر دەستبەجێ كەوتە جێ بەجێ كردنی ئەو ڕاسپاردانە لە پێناوسەلامەتی تەندروستی هاووڵاتیانی خۆمان.

لەو چوارچێوەیەشدا وەك جێ بەجێ كردنی یەكێك لەو خاڵانەی كە بڕیاری لەسەردراوە ئەو هاووڵاتییانەی كە هەڵگری پاسپۆرتی عیراقین و لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە پێویستە بە وردی لەژێر چاودێری و پشكنینەكانی تیمە تەندروستییەكان بن بۆماوەی چواردە ڕۆژ.

هەر بۆیە وەك بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە هاوكاری كردنیان لەڕووی دابین كردنی شوێنی شیاو بۆ پاراستنیان لەسەرما كەمتەرخەمیمان نەكردووە و لەئێستادا باشترین شوێنمان بۆ دابین كردوون و لەچاوەڕوانی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەكانی ترداین كە شوێنیان لە سلێمانی بۆ دابین كەن و ئێمە پاسیشمان بۆ ئامادەكردوون تا بیانگوازینەوە بۆ شوێنی تایبەت و دیاری كراو بەمەبەستی چاودێری كردنیان لەڕووی تەندروستییەوە.

ئەمەش تەنها لەپێناو بەرژەوەندی ئەو گەشتیارانە بەتایبەتی و هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەگشتی.
هەر بۆیە ئێمە بەهەموولایەك ڕادەگەیەنین لەخزمەت تاك بەتاكیان دەبین و ڕێزیش لەوانەیان دەگرین كە ڕەتیان كردووەتەوە خزمەتیان بكەین و ئارەزوومەندانە سەرمایان هەڵبژاردووە ئیدی بەمەبەست بێ یاخود بێ مەبەست.

لەكۆتاییدا داواكارین لەڕاگەیاندكاران و ڕاگەیاندنەكان ئەم حاڵەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسە پێویستی بە گەیاندنی پەیام و ڕێنمایی یە تەندروستییەكان هەیە بەڕای گشتی و نەك خۆیان و خەڵكیش بەهەواڵ و زانیاری لاوەكی و ناڕاست سەرقاڵ بكەن.

وێنەكانیش هۆڵی میوانخانەی بەڕێوەبەرایەتیمان و خزمەت كردنیان لەلایەن كارمەندانی هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان وەك ئەركێكی ئەخلاقی و نیشتیمانی نەك مننەت.

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی باشتر بۆ هەموو لایەك.

اسماعیل علی اغا
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

کوردستان

شەوی بەرات و 15ی شەعبان دیاریكرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
شەوی بەرات دەكاتە شەوی 15ی شەعبان (نیوەی مانگی شەعبان)، كە تەنها نزیكەی 15 ڕۆژێكی دەمێنێت بۆ مانگی ڕەمەزانى پیرۆز و شەوەكەشی بە “شەوی بەرات” ناسراوە.

بەپێی ڕۆژمێری مانگی كۆچی (هجری) سعودیە، ئەمڕۆ یەك شەممە 12ی شەعبان-ە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژی چوار شەممە 15ی شەعبانە (8-4-2020)، واتە شەوی سێ‌ شەممە لەسەر چوار شەممە (شەوی 8 لەسەر 9ی نیسان) شەوی “بەرات”ە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم، بەلام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

شەوی بەرات منداڵان بە ماڵاندا دەگەڕێن بۆ كۆكردنەوەی نوقڵ و شیرینی و ڕۆژی دواتریش، كە 15ی شەعبان دەكات زۆرینەی موسڵمانان بەڕۆژوو دەبن، بەڵام لەمساڵدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوبۆتەوە و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیەنراوە پێدەچێت بەڕێژەیەكی زۆر كەم ئەو یادی بەرات-ە بكرێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەپەگە: پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی توركیا كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شاری مێردنی باكوری كوردستان پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ڕابروو هێزەكانیان لە ناوچچەی باگۆك سەر بە مێردین، چالاكییەكیان لە دژی سوپای توركیا و بارەگایەكی سەربازیی ئەنجام دا كە تازە دروست دەكرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لەو چالاكییەدا پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەرەنتینەكردنی كۆمەڵگەی سێبیران هەڵگیرا


خەڵک – ئارام سەردار

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی نیسانی ۲۰۲۰ دوای تێپەڕبوونی ۱٤ڕۆژ بەسەر کەرەنتینەکردنی تەواوەتی کۆمەڵگای سێبیران ئەمڕۆ کۆتایی بەکەرەنتینەکردنی هێنرا، کە ۱٥ حاڵەتی تێدا تۆمارکرا، کە یەک حاڵەتیان چاک بۆتەوە، دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنین بۆ دانیشتوانیش ئێستا سێبیران هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەماوە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری شارەدێی ڕزگاری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی خەڵکی سێبیران دەکەین کەوا ئەم ماوەیە پشوودرێژبوون بەجێبەجێ کردنی بڕیارەکان و ڕێنماییە تەندروستیەکان، هەروەها هێزە ئەمنیەکانیش کە پۆلیسی گومرک بوون ئەرکی کەرەنتینەکردنیان پێسپێردرابوو بەباشی جێبەجێیانکرد.

لای خۆشیەوە سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا سێبیران یەکێکە لەشوێنە هەرە خاوێنەکان کە هیچ،حاڵەتێکی تری تێدانیە، ئێمەش لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر بە ۲۰ ئۆتۆمبێل کی بەرگری شارستانی دەستمان کرد بەڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس، ئومێد دەکەین هاوڵاتیان بەردەوام بن لەپابەندبوون بە ڕێنماییەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان