ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەندروستی هەڵەبجە: سەردانیكردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەكان قەدەغەیە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن وتەندروستیەكی باش بۆهاوڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆ لای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، لە پێناو پاراستن و تەندروستییەكی باش بۆ هاووڵاتیان سەردانیكردنی هاووڵاتیان بۆلای نەخۆش بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە لەسەرجەم نەخۆشخانەكانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكەیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیانیش دەكات پابەندبن و هاوكار بن لەپێناو سەلامەتی خۆیان و نەخۆشەكاندا.

پێشتریش، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، لەپێناو سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان سەردانی كردنی نەخش لەنەخۆشخانەكان، بۆ كاتێكی نادیار قەدەغەكرا.

ك.ج

کوردستان

وەزیری پێشمەرگە: كاریگەری قەیرانی دارایی لەسەر ژیانی پێشمەرگە كەمدەكەینەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، كە كاریگەری قەیرانی ئابووری‌ لەسەر دۆخ و ژیانی پێشمەرگە كەمبكەینەوە و جەختیش لەسەر ڕێكخستنی هاتن و چوونی هێزەكانی پێشمەرگە دەكاتەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە، لە كۆبووونەوەی ئەمڕۆی وەزیری پێشمەرگە و فەرماندە باڵاكانی وەزارەت و یەكەی 70 و 80 ی پێشمەرگە گفتوگۆ كرا لەسەر دواین پێشهات و ڕووداوەكانی ناوچەكە و پرسی ژیان و گوزەرانی پێشمەرگە، ئامادەسازی و بەجێگەیاندنی ئەركی پێشمەرگە هاوشان لەگەل تیمەكانی تری بەرەنگاری ڤایڕۆسی كۆڕۆنا لەهەرێم، تاوتوێكردنی ئەو ئەگەرانەی لەماوەی داهاتوودا بەهۆی قەیرانی ئابووری له هەرێم و ناوچەكە و جیهان دێنە پێشەوە.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، وێڕای كاریگەری‌ و زیانە تەندروستییەكانی پەتای كۆڕۆنا، كاریگەری و دەرهاوێشتەی نەرێنی زۆری بەسەر ئابووری جیهاندا كێشاوە، دیارە هەرێمی كوردستانیش بەدەر نیە لەو زیانانە و لەمڕۆوە هەموو هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ، كە ئەو كاریگەریە لەسەر دۆخ و ژیانی پێشمەرگە كەمبكەینەوە.

لەو كۆبوونەوەیەدا، كە سەربەست لەزگین، بریكاری وەزارەت و مستەفا چاوەڕش فەرماندەی یەكەی 70 و نەجات عەلی، فەرماندەی یەكەی 80 و فەرماندە باڵاكانی وەزارەت و هەردوولا ئامادەیبوون، تیایدا بەوردی گفتوگۆكرا لەسەرئامادەكاری بۆ ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی دێنە پێشەوە. هەروەك تاوتوێی پرۆسەی چاكسازی و خۆرێكخستنەوەی هێزەكان كرا، وەك یەكێك لەئەولەوییەتەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و حكومەتی هەرێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “هەمووان هاوڕابوون لەسەر پابەندبوونی زیاتر بەرێنماییە تەندروستیەكان لەناو هێزەكانی پێشمەرگە و دانانی ستراتیژ و بەرنامەی نوێ بۆ چۆنیەتی رووبەڕووبونەوەی ئەو ئەگەر و پێشهاتانەی دێنە پێشەوە، هاوكات كاتی ئەركی پێشمەرگە لەسەنگەر و لیواكان و شێوازی هاتن و چوون و مانەوەیان خرایە بەرباس”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

گەشتی عومرە ڕاگیرا
سعودیە پارەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە وەزارەتی حەجی سعودیە خەرجی ڤیزەی عومرەكارانی كوردستانی گەڕاندەوە.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە دوای ئەوەی بەبریاری عەرەبستانی سعودیە گەشتی عومرە بۆ ھەموو جیھان بەھۆی كۆرۆنا وەستێنرا، نزیكەی ١٧٠٠ ھاووڵاتی كوردستان لەڕێگەی كۆمپانیاكانی تایبەت بە عومرە ڤیزەی گەشتی عومرەیان وەرگرتبوو.

دەشڵێت: “لە بریارێكدا وڵاتی عەرەبستانی سعودیە پارەی ھەموو ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستانیان گێرایەوە سەر ھەژماری كۆمپانیاكان، كەبۆ ھەر عومرەكارێك بری ٢١٠$ دۆلاری ئەمریكی بوو”.

جەختیشی كردەوە، لەئێستادا ئەو ھاووڵاتیانەی بەنیازی گەشتی عومرە بوون و پارەیان دابووە كۆمپانیاكان، بەڵام گەشتەكەیان ئەنجام نەدابوو، دەتوانن سەردانی كۆمپانیاكانیان بكەن و پارەكانیان وەربگرنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دهۆك 5 نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە پارێزگای دهۆك 5 تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەوە و گەڕانەوە ماڵەكانیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 5 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (covid-19) لە دهۆك چاكبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە دوای هەموو پشكنینە پزیشكییەكان دەركەوت، كە ئەو نەخۆشانە بەتەواوی چاكبوونەتەوە و بە سەلامەتی نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێم، تاوەكو ئێستا کۆی گشتی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە (٢٨٨) كەس، لەنێویاندا (٣) مردن هەیە و (١٠٥) نەخۆش چاکبوونەتەوە و بەم (5) كەسەوە دەبنە (110) كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان