ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

باشماخ.. ژمارەیەك هاووڵاتی هەرێم گیریان خواردووە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەهۆی ڕێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ژمارەیەك گەشتیار لەسەر سنووری هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران لە مەرزی باشماخ گیریان خواردووە، ڕێگیان پێنادرێت بێنەوە ناو خاكی هەرێم.

بەپێی زانیارییەكانی (تۆڕی میدیایی خەڵك) ئەو گەشتیارانەی هەرێم كە لە مەرزی باشماخ ڕێگری هاتنەناو هەرێمیان لێدەكرێت گلەیی ئەوە دەكەن، سەرەڕای ئەوەی پشكنینیان بۆ كراوە، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت بێنە ئەمبەرەوە، لەبەرامبەردا ئەو گەشتیارانە ڕێگەیان لە بارهەڵگرەكانی ئێران گرتووە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ئەوگەشتیارانە پاش كەمێكی تر بە پاس ڕەوانەی نەخۆشخانەیەكی سلێمانی بكرێن و تا ١٤ ڕۆژی تر لەژێر چاودێریدابن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم بڕیاریداوە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كە لە وڵاتی ئێران بڵاوبووەتەوە، سەرجەم دەروازە سنورییەكان دابخرێن، بەڵام تەنها ڕێگە بەگەشتیان نادرێت هاتوچۆ بكەن و هاتوچۆی بارهەڵگر و جموجۆڵی بازرگانی نەوەستێنراوە.

ك.ج

 

کوردستان

هەپەگە: پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی توركیا كوژران


خەڵك – بەشی هەواڵ
لە شاری مێردنی باكوری كوردستان پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

ئەمڕۆ یەك شەممە هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی ڕابروو هێزەكانیان لە ناوچچەی باگۆك سەر بە مێردین، چالاكییەكیان لە دژی سوپای توركیا و بارەگایەكی سەربازیی ئەنجام دا كە تازە دروست دەكرا.

ڕوونیشیكردەوە كە لەو چالاكییەدا پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازیی توركیا كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەرەنتینەكردنی كۆمەڵگەی سێبیران هەڵگیرا


خەڵک – ئارام سەردار

 

ئەمڕۆ یەک شەممە ٥ی نیسانی ۲۰۲۰ دوای تێپەڕبوونی ۱٤ڕۆژ بەسەر کەرەنتینەکردنی تەواوەتی کۆمەڵگای سێبیران ئەمڕۆ کۆتایی بەکەرەنتینەکردنی هێنرا، کە ۱٥ حاڵەتی تێدا تۆمارکرا، کە یەک حاڵەتیان چاک بۆتەوە، دوای ئەنجامدانی کۆمەڵێک پشکنین بۆ دانیشتوانیش ئێستا سێبیران هیچ حاڵەتێکی تێدا تۆمار نەماوە.

تۆڵە مەهدی خۆشناو، بەڕێوەبەری شارەدێی ڕزگاری لەکۆنفڕانسێکی ڕۆنامەوانیدا ڕایگەیاند، سوپاسی خەڵکی سێبیران دەکەین کەوا ئەم ماوەیە پشوودرێژبوون بەجێبەجێ کردنی بڕیارەکان و ڕێنماییە تەندروستیەکان، هەروەها هێزە ئەمنیەکانیش کە پۆلیسی گومرک بوون ئەرکی کەرەنتینەکردنیان پێسپێردرابوو بەباشی جێبەجێیانکرد.

لای خۆشیەوە سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاند، ئێستا سێبیران یەکێکە لەشوێنە هەرە خاوێنەکان کە هیچ،حاڵەتێکی تری تێدانیە، ئێمەش لەسەر بڕیاری پارێزگاری هەولێر بە ۲۰ ئۆتۆمبێل کی بەرگری شارستانی دەستمان کرد بەڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆس، ئومێد دەکەین هاوڵاتیان بەردەوام بن لەپابەندبوون بە ڕێنماییەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەرەنتینكردنی كۆمەڵگەی سێبیران لە هەولێر كۆتایی دێت


خەڵک – ئارام سەردار
ئەمڕۆ كەرەنتینكردنی کۆمەڵگەی سێبیران لە هەولێر كۆتایی هات كە پێشتر بە هۆی تۆماركردنی ١٥ تووشبووی كۆرۆناوە، كۆمەڵگەكە خرابووە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.

دکتۆر هێرش سەعید، بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچکەی خەبات بە (خەڵک)ی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کۆتایی هات بەکەرەنتینەکردنی سێبیران، ئەمەش دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجامی ١۲۰ پشکنین نێگەتیڤ دەرچوو، لەهەمان کاتدا پێشتریش ۳۰۰ پشکنینی تر کرا نێگەتیڤ بوون، واتە ٤۲۰ پشکنین کراوە بۆ دانیشتوانی سێبیران، بۆیە بڕیاردرا کەرەنتینەکردن هەڵبگیرێت.

دەشڵێت، ۱٥ تووشبوو لەسەرەتای ڕۆژانی کەرەنتین دەرچوون کە هەڵگری ڤایرۆسەکەن، یەکێکیان گەڕاوەتەوە ماڵەوە و ئێستاش توشبوێکی تریان کە ژنە پشکنینێکی نێگەتیڤ بووە، ئەگەر پشکنینی ئەمڕۆشی نێگەتیڤ بێت ڕەوانەی ماڵ دەکرێتەوە، سەرجەم تووشبووەکانی تری باری تەندروستیان باشە.

لەبارەی شێوازی جوڵەی هاووڵاتییان لە سێبیران ئەوەی خستەڕوو، بەهەمان شێوەی هەموو شارەکان چ بڕیارێک بدرێت بۆ ئەوانیش هەمان شتە، پێشتر هیچ جموجۆڵێک نەبوو، بەڵام لەئەمڕۆ بەدواوە بۆ هەر شارێک چ بڕیار بدرێت هەمان بڕیار بۆ ئەوانیشە، لەئێستاشدا تیمەکانی بەرگری شارستانی سەرقاڵی ڕشاندنی دەرمانی دژە ڤایرۆسن لە کۆمەڵگەکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان