ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕێگە بە هاتنەناوەی ئێرانییەكان نادات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی سلێمانی نێودەولەتی  ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لە هاتنە ناوەوە گەشتیارانی ئێرانی دەكرێت بۆ نێو هەرێمی كوردستان، ئەمەش دوای ئەوەی لەچەند ناوچەیەكی ئێراندا، حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیەندرا.

ئەمڕۆ هەینی، تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فرۆكەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند:” ڕێگری لە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی ئێرانی دەكرێت و ڕێگە بەهیچ هاوڵاتییەكی ئێرانی نادرێت بێتە هەرێمی كوردستان”.

بە وتەی تاهیر عەبدوڵڵا:”دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان كە تائێستا هیچ تووشبوویەكی كۆرۆنا لەڕێگەی فڕۆكەخانەی سلێمانییەوە نەهاتۆتە هەرێمی كوردستانەوە”.

پێشتر بە بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بۆ ڕێگریكردن لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتووچۆی گەشتیاری لە دەروازەی سنوری باشماخ و پەروێزخان و حاجی ئۆمەران ڕاگیرا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، وەزارەتی گواستنەوەی عیراقیش، راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی بۆ ئێران ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچەیەكی ئێران.

هەر لەو چوارچێوەیەدا یاسین تاهیر یاسری وەزیری گواستنەوەی عیراق، بڕیارێكی پێشووی وەزارەتەكەی بۆ پێدانی ڤیزەی ڕاستەوخۆ بە ئێرانییەكان لە مەرزە سنورییەكاندا، ڕاگرت.

بەر لەوەش وەزارەتی تەندروستی عیراق، چوار پێشنیاری كردبوو سەبارەت بە مامەڵەكردن لەگەڵ كۆرۆنا كە یەكێكیان ڕێگرتن بوو لە هاتنەناوەوەی ئێرانییەكان بۆ نێو عیراق.

کوردستان

بەهار مەحمود؛ هەرێم مووچە دەستكاری بكات عیراق بیر لە بڕینی بەشە بودجە و مووچە هەرێم دەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، دەستكاری كردنی مووچەی فەرمانبەران نایاساییە و بەپێی دەستور لەدەسەڵاتی حكومەتی عیراقە نەك هەرێم، دەشڵێت،”زۆر بەدووری دەزانم لە ئێستادا عیراق دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی خۆی بكات”.

بەهار مەحمود، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق بە دەنگی ئەمریكا-ی ڕایگەیاندووە، زۆر بەدووری دەزانم لە ئێستادا عیراق دەستكاری مووچەی فەرمانبەرانی بكات ، چونكە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا عیراق لە 25% ی مووچەی وەزیر و پەرلەمانتار و پلەی تایبەتی بڕیووە نەك فەرمانبەران، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمیش بیر لەڕێگای وابكاتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، دەستكاری كردنی مووچەی فەرمانبەران نایاساییە چونكە بەپێی دەستور لەدەسەڵاتی حكومەتی عیراقە نەك هەرێم، دواكەوتنی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش لە لایەن بەغداوە خەتایەكی حكومەتی هەرێمی كوردستان-ی تێدایە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە ، ئەگەر حكومەت دەست ببات بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كاری دادگای فیدراڵیە بڕیار بدات ، بەغدا هەڵوێست بنوێنێت ڕەنگە بیریش لە بڕینی بەشە بودجە و مووچە هەرێم بكاتەوە، چونكە ئەوكات دەڵێت من بودجە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرم تۆ نایدەی.

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان ئاشكراشیكردووە، حكومەتی هەرێم لەمەسەلەی ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنادا یەكێكە لەو حكومەتانەی، زۆر بەسەركەوتوو دەژمێردرێت لەسەر ئاستی وڵاتانی دنیا ناوی دەهێنرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەركوك بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ڕێگەی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە دەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی لە كەركوك ڕايدەگەیەنێت، بۆ ماوەی 72 كاتژمێر ڕێگەی هاتنەناوەوە و چوونەدەرەوە بۆ خێزانەكان دەكاتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوكەوە بڵاوكرایەوە”لەسەر فەرمانی بارەگای پێشكەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان/كەركوك، و بە هەماهەنگی لەگەڵ شانەی قەیران لە پارێزگەی كەركوك، بڕیاردرا ڕێگە بكرێتەوە بۆ ئەو خێزانانەی لەنێو پارێزگەكەدا ڕێگەیان لێگیراوە لەگەڵ ئەو خێزانانەی خەڵكی پارێزگەكانی ترن و دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنی خۆیان”.

ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك لە كاتژمێر 6:00ی بەیانی 3ی نیسان و بۆ ماوەی تەنیا 72 كاتژمێر ڕێگەی پارێزگەكە دەكاتەوە، ئەوانەش كە دەچنە كەركوك یان لە پارێزگەكە دەردەچن، وەك لە بەیانناكەدا ئاماژەی پێكراوە، لەلایەن تیمەكانی تەندروستی لە بازگە سەرەكییەكاندا پشكنینیان بۆ دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەڤیدیۆ؛ بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆچكەیەك لە سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا ڕایدەگەیەنێت، جگە لە پزیشكەكەی دوێنێ وەك توشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستنیشان كرا ، هیچ حاڵەتێكی دیكە لە ناو شارۆچكەكەیان بوونی نیە .

ئاوات محمود، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا لە تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ڕایگەیاندووە، بەداخەوە پزیشكێكمان دوێنێ‌ وەك توشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەست نیشانكرا، كە لە كەسێكی دیكەوە لە گوندەكانی دەورووبەرمان سەردانی كردووە ، هەڵگری ڤایرۆسەكە بووە .

ڕاشیگەیاندووە ، ئەو كەسانەشی بەر كەوتنیان لەگەڵ پزیشكەكە هەبووە، لەگەڵ كارمەندانی تەندروستی شارۆچكەكە سەرجەمیان پشكنینەكانیان بۆ كراوە نێگەتیف بوون واتە ( توشبوو نین ) .

لە تۆمارە ڤیدیۆیەكەدا ، بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا دڵنیای دەداتە دانیشتوانی چوارتا، كە هیچ حاڵەتێكی دیكەیان نیە ، داواشدەكات هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكان بن بۆ خۆپاراستن لەم پەتایە .

 

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێز ئاوات محمود بەڕێوبەری مەڵبەندی تەندروستی چوارتا تایبەت بە پەڕەی شارباژێڕ لەسەرحاڵەتی دکتۆرێکی مەڵبەندەکە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیەدڵنیای دەدات بە دانیشتوانی چوارتا کە هیچ حاڵەتێک نیە لەناو قەزاکەدا وە ئەوکارمەندانەی بەرکەوتەیان هەبووە لەگەڵ دکتۆرەکە فەحسەکەیان نێگەتیفە و سوپاس بۆ خواکەس توش نەبووەهیوای زوو چاک بوونەوە بۆ دکتۆرە بەڕێزە دەخوازین..به سوپاسه وه وه رگيراوه له لاپه ره ى ريكخراوى شارباژيره وه …

Posted by Chwarta-city on Thursday, April 2, 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان