ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆ كۆرۆنایە
سیستانی: پێویستە دامەزراوە تەندروستییەكان خۆیان ئامادەبكەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق، بەپێویستی دەزانێت دامەزراوە تەندروستییەكان خۆیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئامادە بكەن، دوای ئەوەی توشبوون بەو ڤایرۆسە لە ئێرانی دراوسێی عیراق تۆماركرا.

شێخ ئەحمەد سافی نوێنەری عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئاینی لە وتاری نوێژی هەینی لە شاری كەربەلا ڕایگەیاند”پێویستە دامەزراوە تەندروستییەكان چارەسەریی ڕیشەیی و ڕاستەقینە دابنێن و كێشەكە دیاریی بكەن، پێویستە ئامادەكارییەكان لەئاستی ئەو مەترسییەدابن”.

بە وتەی ئەحمەد سافی”خۆپاراستن لە چارەسەركردن باشترە، بۆیە دەبێت ئاگاداربین و لایەنەكانیش لەئاستی بەرپرسیارێتیدابن و وڵات و بەندەی خودا لەو مەترسییە بەدووربگرن”.

بەپێی وێستگەی (ئێران ئینتەر ناشیوناڵ) 11 كەس بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە، بەڵام دەسەڵاتدارانی فەرمی وڵاتەكە ئاماژە بە گیانلەدەستدانی تەنیا دوو كەس دەكەن بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسەكە.

لەدوای دەركەوتنی نەخۆشییەكە لە ئێران، عیراق چەند ڕێوشوێنێكی گرتەبەر، لەوانە ڕێگرتن لە هاتنەناوەوەی ئێرانییەكان بۆ ماوەی سێ‌ ڕۆژ و ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە هەردوو فڕۆكەخانەی بەغدا و نەجەف بۆ ئێران تا وادەیەكی نادیار.

عێراق

نیازی ئەمریكا لە عیراق، دوای گواستنەوەی هێزەكانیان چییە؟


خەڵك- ئارام سەردار
لەماوەی ڕابردوو ئەمریكا هێزەكانی لەژمارەیەك سەربازگە لەناوچە جیاجیاكانی عیراق گواستەوە بۆ بنكەی هەولێر و عەین ئەسەد، شارەزایەكی كارووباری ئەمریكاش ئاشكرا دەكات، ئەم هەنگاوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی داڕشتنی ستراتیژیەتێكی نوێدایە بۆ بڕینی دەستی ئێران لە عیراق و سنوردانان بۆ حەشد و دارودەستەكانی ئێران.

كارۆخ خۆشناو، سەرۆكی ئینستتیوتی توێژینەوەی ئەمریكی- كوردی لەبارەی گواستنەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەژمارەیەك سەربازگەی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای ئەوەی حكومەتی عیراق شكستی هێنا لە پاراستنی هێزەكانی ئەمریكا و هاپەیمانان، ئەمریكا بڕیاریدا هێزەكانی لە بنكەكانی (گەیاڕە و قائیم و K1 و موسڵ) بگوازێتەوە بۆ هەردوو بنكەی (عەین ئەسەد و هەولێر).

دەشڵێت: “گواستنەوەی هێزەكانیش لە پێناو زیاتر پارستنیانە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا ئەمریكا سیستەمی دژە موشەكی پاتریۆتی لە هەردوو بنكەی (عەین ئەسەد و هەولێر) جێگیركرد”.

كارۆخ خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ئەم هەنگاوەی ئەمریكا لە چوارچێوەی داڕشتنی ستراتیژیەتێكی نوێدایە بۆ بڕینی دەستی ئێران لە عیراق و سنوردانان بۆ حەشد و دارودەستەكانی ئێران لە عیراق، واتە لەداهاتوویەكی نزیكدا عیراق بەتەواوی لەژێر چەپۆكی ئێران و پڕۆكسیەكانی ڕزگار دەكرێت و دەخرێتە سەر سكەی ئەمریكا.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (سكای عیراقیە) ئەمریكا بینای باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا ڕادەستی هێزە ئەمنییەكانی عیراق كردووە و بەوەش ئەگەری ئەوە هەیە، كە لەڕێگەی گورزی سەربازییەوە هێزەكانی سەر بە ئێران بكرێنە ئامانج.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بە بەڵگەوە، دەست بەسەر بانكی پەرلەمانتارێكی عیراقیدا دەگیرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
بانكی ناوەندی، دەست بەسەر بانكی ویفاقدا دەگرێت كە لەلایەن موسەننا عەبدولسەمەد سامەڕائی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكانەوە خاوەنداریی دەكرێت.

بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن میدیاكانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”بەهۆی بوونی گومانەكانی گەندەڵی سەبارەت بە پرۆژەكان و چاپكردنی كتێبەكانی پرۆگرامی خوێندن بۆ وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردرا دەست بەسەر بانكی (ویفاقی ئیسلامی) و (رواحل)ی پێشوودا بگیرێت.

هەر بەپێی بەڵگەنامەكە كە ئیمزای مستەفا غالب مخیف بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی لەسەرە، دەستگیراوە بەسەر پارەی نێو بانكەكەدا كە بڕەكەی 8 ملیار دیناری عیراقییە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەڵاحەدین كوژران و برینداربوونی 5 كەسی لێكەوتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی میدیای ئەمنی، ئاماژە بە كوژران و برینداربوونی 5 پۆلیسی فیدراڵی دەكات لە تەقینەوەیەكدا لە پارێزگەی سەڵاحەدین كە یەكێكیان فەرماندەی كەتیبەیە.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنی عیراقیەوە بڵاوكرایەوە”بۆمبێكی چێنراو كە بریتیبوو لە جلیكانەیەكی 5 لیتری، بە كەتیبەی ئەندازیاری فیرقەی سێی پۆلیسی فیدراڵیدا تەقینەوە لەكاتی كۆكردنەوەی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش لە زنجیرە چیای مەكحول لە سەڵاحەدین”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”بەهۆی تەقینەوەكەوە، پۆلیسێكی فیدراڵی كوژراو و 4ی تر برینداربوون، یەكێك لە بریندارەكان فەرماندەی كەتیبەیە بە پلەی عەمید لەگەڵ ئەفسەرێكی تر بە پلەی نەقیب”.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان