ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسی كۆرۆنایە
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لە چین كە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دادەنرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) ئاماژە بە هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەكات لە بازاڕەكانی جیهان و پێیوایە نەبوونی ئاسۆیەك بۆ چارەسەری ململانێكان لە لیبیا و داخستنی بەندەرەكان لە وڵاتەكە، هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، لە هەمان كاتدا سزاكانی ئەمریكا لەسەر كۆمپانیای (رۆسنەفت)ی ڕوسی كە ئاستی هەناردەی نەوتی ڤەنزویلای دابەزاندووە، مەترسی كەبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا هێناوەتەئارا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت 14 سەنت زیادی كرد و گەیشتە 59.71 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تكساس 38 سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە 53.67 دۆلار.

ستیڤن ئینیس، گەورە شرۆڤەكاری بازاڕ لە ئەكسی كۆرب ڕایگەیاندووە”لەگەڕكەوتنی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكاندا، یاریدەدەر دەبێت بۆ سوككردنی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام هێشتا زووە پێمان وابێت توندترین كاریگەرییە ئابورییەكەمان تێپەڕاندووە”.

ئابوری

بەوێنە..وەرزی بەرهەمی شێلم لە شارەزوور

خەڵك – یەحیا حبیب

 

جووتیارانی دەشتی شارەزوور، بەرهەمی شێلمیان پێگەیشتووە و سەرقاڵی هەڵكەندنی بەرهەمەكەن.

شێلم، بە دوو شێواز دەخورێت، لە زستاندا لەگەڵ دۆشاوی خورمادا دەكوڵێنرێت و بەشێوەی تەرەساسیش وەك شۆربا دەخورێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان دابەزی

 

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 27ی تشرینی یەكەمی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 40 دۆلار و 70 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 38 دۆلارو 78 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێك لە كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

وەزارەتی كشتوكاڵ هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگرێتەبەر

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاوى حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، هەنگاوێكی نوێ بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی پەتاتە دەگیرێتەبەر و گرێبەست لەنێوان كەرگەكانی جپس و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ كڕینەوەی بەرهەمی پەتاتە و خولی راهێنانیش بۆ جوتیاران دەكرێتەوە.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری  كشتوكاڵ  و سەرچاوەكانی ئاوى حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە 26/10/2020، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كارگەكانی جپسی پەتاتە و نوێنەری جوتیارانی پەتاتەی كرد لە كۆبوونەوەكە، كە كەریم سلێمان، بریكاری وەزارەت ئامادە بوو گفتوگۆكرا لەسەر هاوردەكردنی جۆرەكانی بنەتۆی پەتاتە بۆ ئەوەی جوتیاران بیچێن و كارگەكانیش لێیان بكڕنەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە ،كە گرێبەستێكی یاسایی لە نێوان كارگەكان و جوتیارانی پەتاتە دەكرێت بۆ ئەوەی كارگەكان بەرهەمی جوتیاران بكڕنەوە، وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سەرپەرشتی گرێبەستەكە دەكات بۆ ئەوەی هەردوولا پابەندبن بە گرێبەستەكە.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، لە كۆبوونەوەكە گفتوگۆكرا لەسەر كاتی دانانی باجی گومرگی لەسەر هاوردەكردنی پەتاتە، جوتیاران كات و بڕی باجەكەیان بەلاوە پەسند بوو هەروەها بڕیادرا هەماهەنگییەكان بەردەوامبن بۆ ساغكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمەش لەرێگەی بەدواداچوون و گرتنەبەری چەند هەنگاوێكی پێویست.

هاوكات لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە كردنەوەی خولی راهێنان بۆ جوتیارانی پەتاتە تایبەت بە دواین زانیاری لەسەر بەرهەمهێنانی پەتاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان