ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

هەواڵەکان

نازک وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە پێی دەڵێن کوڕە و ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە


خێزان

لە پاش بڵابونەوەی ئاهەنگی لەدایکبوونی کچە مەیکەپ ئاڕتسی نازک بەدرخانی لەگەڵ کوڕە مەیکەپ ئارتست ڕۆی، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوە بڵاو بویەوە کە نازک کوڕە و ڕەگەزی خۆی گۆڕیوە.

تەنانەت لە بەشێک لە پەیجەکان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وێنەی کوڕێکیان بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەیان بەوە داوە ئەمە نازکە  بەر لەوەی ڕەگەزی خۆی بگۆڕێت.

بەڵام نازک بە ناڕاستەوخۆ وەڵامی ئەو قسانەی داوەتەوە و لە نوسینێکیدا دەڵێت”کاتێک قسەیەک دەکەیت یان دەبێت جوان بیکەیت، یاخود جوانی لەوەدایە کە بێدەنگ ببیت”

هاوکات نازک وێنەیەکی خۆشی بڵاوکردۆتەوە کە ماکیاژێکی کەمی کردووە وەک بەڵگەیەک بۆ جوانیە سروشتیە و مێینەیەکەی و دەڵێت”حەز دەکەم خۆم بم و ڕاستی من هەموو کەس بیبینێت و هەمیشە شانازی بە خۆمەوە دەکەم کە کچێکی زۆر بوێر و زیرەکم، لەسەر ئەو هەموو رەخەن و قسە ناشرین و بێ ڕێزیە، بەڵام من هەر بەردەوامم و قەت هیچ شتێک ناتوانێت من ڕابوەستێنێت”

ریکلام

تەندروستی

چیرۆکە غەمگینەکانی 2020، “رۆتر” بە منداڵەکانی وت: خواتان لەگەڵ


خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر “سه‌ندێی رۆتر” له‌نه‌خۆشخانه‌ی پرۆڤیدنس له‌ واشنگتۆن، د. ئه‌یما راندۆما پسپۆری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك به‌ دڵه‌ڕاوكێ-وه‌ پێیوت: “كه‌ تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بویت”، به‌ڵام له‌ناكاو به‌ نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رۆتر- 42 ساڵ- به‌ ماوه‌یه‌كی كورت پێش تووشبوونی به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس، ستافی نه‌خۆشخانه‌ی پرۆڤیدنس ناهێڵن هیچ كه‌س سه‌ردانی بكات، به‌و ئومێده‌ی رێگری بكرێت له‌تووشبوونی به‌ كۆرۆنا ڤایرۆس، چونكه‌ ئه‌و وه‌ك نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ ماته‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌یان.

به‌ڵام رۆژی 16ی مارچ له‌دوای دوو رۆژ دڵنیابوون كه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس ده‌بێت، گیان له‌ده‌ستده‌دات.

رۆتر له‌دوای خۆی 6 منداڵی جێهێشتووه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 13-24 ساڵدایه‌. دوای هه‌شت ساڵ له‌ مردنی باوكیان دایكیشیان كۆچی دوایی كرد بۆیه‌ رۆژی 16ی مانگ چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له‌ مردنی دایكیان كۆده‌بنه‌وه‌ و داوا له‌ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ رێگه‌یان پێبده‌ن بۆ سه‌عاتێك له‌گه‌ڵ دایكیان پێكه‌وه‌ بمێننه‌وه‌ و تێر قسه‌بكه‌ن.

ئیلیجا رۆس كوڕه‌ 20 ساڵه‌كه‌ی رۆژی 1ی ئه‌پرل بۆ سێ ئێن ئێن دواوه‌، ئه‌وه‌ رونده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌به‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌مان نه‌یانهێشتووه‌ به‌ راسته‌خۆ بچنه‌ لای دایكی به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌ك به‌ هۆی ئامێری لاسلكی و له‌مدیو په‌نجه‌ره‌وه‌یه‌كه‌وه‌ قسه‌یان له‌گه‌ڵ دایكیان كردووه‌.

رۆس ده‌ڵێت: “له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌وه‌ پێمانوت ئه‌مانه‌وێت قسه‌ له‌گه‌ڵ دایكه‌ نازداره‌كه‌ماندا بكه‌ین” ، ده‌شڵێت:”توانیمان تێیبگه‌یه‌نین كه‌ خۆشمان ئه‌وێت و خه‌می ئێمه‌ی نه‌بێت”. ده‌شڵێت:”دۆخێكی ئاسایی نه‌بوو بۆ ئێمه‌”.

رۆس به‌ده‌م گریانه‌وه‌ ده‌ڵێت: “به‌ دایكمان وت هه‌موو شتێك دوای تۆ به‌ باشی جێبه‌ جێ ئه‌كه‌ین”. “پێموت ئاگام له‌ خوشك و برا بچوكه‌كانم ده‌بێت”.
ئه‌ویش وتی: “خواتان له‌گه‌ڵ”. پاش بیست ده‌قیقه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

رۆژی 2ی مارچ، رۆتر هه‌ست به‌ شه‌كه‌ت و ماندووبونی ده‌كات و هه‌ست ده‌كات تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بێت. هه‌ر بۆیه‌ رۆژی 3ی مارچ بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌هێڵرێته‌وه‌ به‌ڵام دوای 3-4 سه‌عات مانه‌وه‌ و دواتر گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌وه‌، به‌ڵام رۆژی 13ی مارچ به‌ هۆی خراپبوونی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه‌ بۆ جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێنرێته‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

له‌ دوای مردنی ئه‌م ژنه‌، رێكخراوی “گۆ فاند می” ئه‌كاونتێكی بۆ خێزانه‌كه‌ كرده‌وه‌ و داوای هاوكاری بۆ كردن، چونكه‌ په‌روه‌رده‌كردنی سێ كه‌شی 13 و 14 و 15 ساڵ ئاسان نییه‌.

هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی ئه‌و خێزانه‌ له‌و خانووه‌ی كه‌ 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دایكی بۆی كڕیون، پێكه‌وه‌ بمێننه‌وه‌، پێویسته‌ به‌زووترین كات ته‌واوی پاره‌ی قیسته‌كانی بانك پێكه‌وه‌ بدرێته‌وه‌، بۆیه‌ تا رۆژی 2ی ئه‌پرل 440 هه‌زار دۆلاریان وه‌ك هاوكاری پێ به‌خشراوه‌ و چۆته‌ سه‌ر حسابانی ئه‌و ئه‌كاونه‌ته‌ی كه‌ رێكخراوه‌كه‌ بۆی كردونه‌ته‌وه‌.

كاری فیدریكسۆن به‌رێوه‌به‌ری كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌ش به‌ سی ئێن ئێن-ی وتووه‌ تێكڕای ئه‌و پاره‌ی كۆكراوته‌وه‌ له‌رێگه‌ی پارێزه‌رێكی رێكخراوه‌كه‌وه‌ بۆ سێ ته‌وه‌ره‌ دابه‌شكراوه‌، به‌خاكسپاردنی دایكی رۆس، دانه‌وه‌ی قیسته‌كانی خانوه‌كه‌ی كه‌ تێیدان و دابینكردنی پاره‌ی چوار ساڵی ژیانی ئه‌و 3 منداڵه‌ی ته‌مه‌نیان خوار 18 ساڵه‌، بۆئه‌وه‌ی تا ده‌گه‌نه‌ 18 كێشه‌ی داراییان نه‌بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

چیرۆکی پادشا سەیر و سەمەرەکەی تایلەند، هەرکەسێکیش قسەی پێبڵێت ١٥ ساڵ دەخرێتە زیندانەوە


خێزان

لە ماوەی ڕابردوودا و لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کۆمەڵێک وێنەی پادشای تایلەند  (واجیرالونگکورن) لەنێو مۆڵەکانی سویسرا ، ناڕەزاییەکی زۆریی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبۆتەوە.

لە هەڵمەتێکدا لە سۆشیال میدیدا هاوڵاتیان هێرش دەکەنە سەر پادشاکەیان و گاڵتەی پێدەکەن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە سوکایەتیکردن بە پادشای وڵات بەپێی یاسا سزای لەسەرە و بەهۆیەوە ١٥ ساڵ زیندانی دەکرێن.

هەڵمەتەکەش پاش ئەوە هات کە پاشای ئەو وڵاتە کە لەساڵی ٢٠١٦ وە وەک پاشا دیاری کراوە، بەڵام زۆربەی کاتەکانی لە ئەوروپا بەسەردەبات و خانویەکیشی لە وڵاتی ئەڵمانیا هەیە.

شانشینی تایلەند وڵاتێکە لە باشوری ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئاسیا و ژمارەی دانیشتوانی وڵاتەکەی زیاتر لە ٦٧ ملیۆن کەسە، لە پاش ساڵی ١٩٣٢ پادشا لەو وڵاتەدا دەسەڵاتێکی سنورداری هەیە و زیاتر وەک سومبولێکە.

-پرۆسەی هاوسەرگیری پادشای تایلەند لە گەڵ شاژنە سوتیدا

-مەراسیمی وەرگرتنی پادشایەتی لە تایلەند

 

-وێنەی پادشا (واجیرالونگکورن)  لەگەڵ کەنیزەکەی بەناوی ناریمۆن کە پادشا زۆری خۆش دەویست و پلە و دەسەڵات و خەڵاتێکی زۆری پێدابوو، بەڵام بەهۆی درووستبوونی ناکۆکی کە کەنیزەکەکە لە گەڵ شاژنە سوتیدا، هەموو پلە و دەسەڵاتێکی لێ سەندرایەوە.

وێنەکانی پادشای تایلەند لە مۆڵێک لە سویسرا کە بۆتە هۆی درووستبوونی ناڕەزایی لە تایلەند

 

هاوڵاتیانی تایلەند وەک ناڕەزایی وێنەکانی پادشا لەسەر دراوی وڵاتەکەیان دەشێوێنن

 

وەزیری دیجیتاڵی ئابوری و کۆمەڵایەتی تایلەند هۆشیاری دەدات بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کە بڵاوکردنەوەی وێنە و هاشتاگ کە سوکایەتی بێت بە پادشای وڵات بەپێی یاسا زیندانی و غرامەی بەدواوەیە.

 

توڕەیی خەڵکی تایلەند زیاتر پاش ئەوەش هات کە پادشای وڵاتەکەیان هۆتێلێکی گرانبەهای لە ئەڵمانیا  بە تەواوی حیجز کردووە  بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ  و تەنها خۆی و ٢٠ کەنیزەکی لەگەڵدایە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

هەواڵەکان

هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی تایبەت بە خۆپارێزی منداڵان لە کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە


خێزان

نوسەر و ڕۆشنبیت هەڵکەوت عەبدوڵا ڕێبەرێکی نوێ بەناوی (منداڵ و کۆتۆنا.. کێ شەڕەکە دەباتەوە؟) بڵاوکردەوە.

هەڵکەوت عەبدوڵا لە بارەی ڕێبەرەکەوە دەڵێت”ئەمە ڕێبەرێکی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ منداڵان بە شێوەی گفتوگۆ، کە دەکرێت بۆ منداڵەکانتانی داونلۆد بکەن، چونکە لەم ماوەیەدا زۆر پێویست و سوودبەخشە بۆیان.”

ڕێبەرەکە لە کتێبێکی ڕەنگاو ڕەنگدا و بە شێوازی گفتوگۆ بۆ منداڵان تەرخان کراوە و لەم لینکەی خوارەوە دەتوانیت داونلۆدی بکەیت.

کلیک لێرە بکە 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان