ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

تیمی لێپێچینەوە لە تاوانەكانی داعش گەیشتە عیراق


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق پێشوازیی لە كەریح خان سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كە لێپێچینەوە لە تاوانەكانی ڕێكخراوی داعش دەكات لە عیراق.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن نوسینگەی ڕۆژناوانی سەرۆكایەتی كۆماری عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازی كرد لە كەریم خان سەرۆكی تیمی لێكۆڵینەوەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێپێچینەوە لە تاوانەكانی داعش لە عیراق”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە چاوپێكەوتنی نێوانیان، هەوڵەكانی دامەزراندنی دادگایەكی نێودەوڵەتی تایبەت بە لێپرسینەوە لە چەكدارانی داعش لەبەرانبەر ئەو تاوان و پێشێلكاریانەی لە دژی عیراقییەكان لە هەموو شار و پارێزگەكاندا بەر لە پرۆسەی ڕزگاركردن ئەنجامیاندابوو، تاوتوێ‌ كرا”.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەكەدا، باس لە جەتكردنەوەی هەردوولا دەكات لەسەر”گرنگی هەماهەنگی و هاریكاریی هاوبەش سەبارەت بە بنبڕكردنی تیرۆر و وشككردنی سەرچاوەكانی تەمویلكردنى، بە جۆرێك كە ببێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتی”.

عێراق

پێشنیاری وەزیری پلاندانانە
عیراق: 30 هەزار دینار دەداتە ئەوانەی مووچەیان نییە


خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق، كۆمەڵێك ڕاسپاردە دەردەكات و دەڵێت، دەكرێت  چینى هەژار لە ڕەوشی ئێستادا دڵنیابكاتەوە، نوری دلێمی وەزیری پلاندانانیش پێیوایە دەكرێت، 30 هەزار دینار بۆ هەر تاكێكی عیراقی ببڕدرێتەوە كە مووچە لە دەوڵەت وەرناگرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، شانەی قەیران لە پەرلەمانی عیراق، داوای لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری پلاندانان كرد”كۆمەكێكی بەپەلە بۆ هەر تاكێكی عیراقی دابین بكەن، داواشی لە حكومەت كرد لەمساڵدا پارەی كارەبا لە هاووڵاتیان وەرنەگیرێت”.

هەروەها شانەی قەیران لە عیراق، داوای لە حكومەتی فیدراڵ كردووە”سندوقێك بۆ یارمەتی كۆمەڵایەتی بكاتەوە كە پارەكەی لەلایەن پەرلەمانتاران و وەزیرەكان و هەموو پلە تایبەتەكانەوە دابین بكرێت، جەختیشی لەسەر گرنگی هەڵگرتنی گومرگ لەسەر هەموو مەوادە خۆراكییەكان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی تەواوی هاووڵاتیان، كردۆتەوە”.

شانەی قەیران، داوای لە ئەنجومەنی وەزیران كردووە”كۆمپانیاكان و جوتیاران و ئەوانی تر بۆ ساڵی 2020 ببوردرێن، بەپێی تەواوی یاساكانی لەبری كرێ‌، وێڕای دواخستنی دانەوەی قەرزەكانی سەر ئەوانەی لە بانكی كشتوكاڵی قەرزیان وەرگرتووە”.

لای خۆیەوە نوری دلێمی وەزیری پلاندانان لە حكومەتی فیدراڵ لە كاتی كۆبوونەوەی لەگەڵ شانەی قەیرانی پەرلەمان ڕایگەیاندووە”دەكرێت بڕی 30 هەزار دینار، بۆ 10 ملیۆن عیراقى ببڕدرێتەوە  كە هیچ مووچەیەك لە دەوڵەت وەرناگرن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئاماژە بە بوونی 44 حاڵەتی توشبوون دەكات
تەندروستی عیراق ئامارێكی نوێی لەبارەی كۆرۆناوە بڵاوكردەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بە تۆماركردنی 44 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش دەكات بەهۆی ڤایرۆسەكەوە، كۆی گشتی توشبوون و گیانلەدەستدانیش لە وڵاتدا ئاشكرادەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 44 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتدا تۆماركراون.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستَیدا هاتووە”توشبووەكان بەسەر ئەم ناوچانەدا دابەشبوون: بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، بەغدا مەدینە توب: 1 حاڵەت، بەسرە: 5 حاڵەت، نەجەف: 10 حاڵەت، سلێمانی: 12 حاڵەت، كەربەلا: 7 حاڵەت، دیوانیە: 1 حاڵەت، هەولێر: 2 حاڵەت، كەركوك: 5 حاڵەت”.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژە بە تۆماركردنی دوو حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان دەكات كە لە (بەغدا ڕەسافە و بەسرە) تۆماركراون.

هەروەها تەئكیدی لەسەر بوونی 20 حاڵەتی نوێی چاكبوونەوەش كردووە كە لەم ناوچانەدا تۆماركراون: بەغدا كەرخ: 1 حاڵەت، بەسرە: 3 حاڵەت، نەجەف: 10 حاڵەت، كەربەلا 6 حاڵەت.

وەزارەتی تەندروستی عیراق دەڵێت، تائێستا كۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ گەیشتۆتە 772 حاڵەت، لەو چوارچێوەیەشدا 54 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركراون، و كۆی گشتی حاڵەتەكانی چاكبوونەوەش گەیشتۆتە2020 حاڵەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سەرۆككۆمار؛ داوایەك ئاڕاستەی وەزارەتی بازرگانی و كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆككۆماری عیراق لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە گرنگی دابینكردنی بەشە خۆراك بۆ هاووڵاتیان لە ڕێگەی كۆبۆنی خۆراك و هاوكاری خێزانە كەمدەرامەتەكان كرد.

نوسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2-4-2020 لە كۆشكی سەلام لەبەغدا پێشوازی لە محەمەد هاشم عانی، وەزیری بازرگانی و باسم عەبدولزەمان، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی كرد لە دیدارەكەدا سەرۆككۆمار جەختی لە پێویستی بەردەوامیدان بە دابینكردنی خۆراك بۆ بازاڕە ناوخۆییەكان و بەشە خۆراكی مانگانە لەڕێگەی كۆبۆنی خۆراكەوە بۆ هاووڵاتیان كرد.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە پەلە بكرێت لە پێدانی مووچەی چاودێری كۆمەڵایەتی، بەجۆرێك ببێتە مایەیی پشتیوانی و پشتگیری بۆ خێزانە كەمدەرامەتەكان، ھاوكات ببێتە مایەی بەهێزكردنی گیانی هاریكاری و پێكەوەیی لە ناو كۆمەڵگەدا.

لە ڕاگەیەنراوەكەداهاتووە، لە كۆبونەوەكەدا باس لەگرنگی پتەوكردنی برایەتی و پێكەوەیی و هەماهەنگی لەم دۆخە سەختەدا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و سنورداركردنی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە بەو پێیەی ئاڵەنگارییەكان مەترسیدارە كردەوە، كە هەڕەشە لە سەلامەتی گەلەكەمان و گەلانی جیهان بە گشتی دەكات.

لەلای خۆیەوە وەزیری بازرگانی ڕایگەیاندووە ، بۆ دابینكردنی بەشەخۆراكی مانگانەی كۆبۆنی خۆراك و بەدواداچوونی ئەو رێوشوێنانەی، كە ئاسانكاری دەكات بۆ هێنانە ناوەوەی كەلو پەل، تەواوی كادر و تواناكانی خۆی خستۆتە گەڕ لە پێناو دابینكردنی پێداویستییە سەرەتاییەكان بۆ هاووڵاتیان لەم دۆخە تایبەتەی كە هاتووەتە ئاراوە.

هاوكات وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی پلانی وەزارەتەكەی خستەروو بۆ تۆڕی پارێزگاری كۆمەڵایەتی و پەلەكردن لە پێشكەشكردنی پشتیوانی دارایی بۆ پێداویستی رۆژانە و ئەو كەسانەی كە تۆڕی پارێزگاری كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە بۆ ئەوەی قەرەبوی مانەوەیان لە ماڵ بۆ بكرێتەوە و پێداویستیەكانی ژیانیان بۆ دابین بكرێت لە كاتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان