ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پەیوەندی بە حكومەتەكەی عەللاوییەوە هەیە
فەتح: سوننە و كورد نامەی دڵنیاكەرەوەیان ڕەوانەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی فەتح كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ڕایدەگەیەنێت، نامەی ئەرێنی لەلایەن هێزە سیاسییە سوننی و كوردییەكانەوە ڕەوانەكراوە بۆ دەنگدان بە حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، ڕەتیشیكردەوە ئەو گوشارانەی لەلایەن هەندێكەوە لەكاتی پێكهێنانی حكومەتدا كران، هیچ بەرەنجامێكیان هەبویێت.

كەریم علێوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”زۆربەی فراكسیۆنە سیاسییەكان ڕێككەوتوون لەسەر دەنگدان و متمانە بەخشین بە حكومەتەكەی عەللاوی، بەو فراكسیۆنانەشەوە كە پێشتر ڕێگرییان دەنواند، چونكە ڕەوشی ئێستا وادەخوازێت هەموان پشتگیری لە حكومەت بكەن بۆ دەربازكردنی وڵات لەم تەنگژانەی پێیدا تێدەپەڕێت، و بوار بدرێت بۆ هێنانەدی هەنگاوە چاكسازییە ڕاستەقینەكان”.

بە وتەی علێوی”فراكسیۆنە شیعەكان ئاماژەی ئەرێنیان لەلایەن كورد و سوننەوە پێگەیشتووە بۆ پشتگیریكردن لە حكومەتەكەی عەللاوی لەكاتی دانیشتنی دەنگدان لە هەفتەی داهاتوودا، پێشتر هەندێك لە هێزە سیاسییەكان هەوڵیاندەدات گوشارەكانیان بەسەر عەللاویدا بسەپێنن، بەڵام ئەو گوشارانە بێ‌ سودبوون، بۆیە لەئێستادا لەسەر ئەوە كۆكن كە دەبێت هەنگاوەكان بەرەوپێش ببرێن بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، دوێنێ‌ چوار شەممە 19ی شوباتی 2020، داوای لە پەرلەمان كرد، لە دوو شەممەی داهاتوودا دانیشتنێكی نائاسایی بۆ دەنگدان و متمانە بەخشین بە حكومەتی ڕاگوزەر، سازبكات.

عێراق

ئێران، لەبارەی تیرۆركردنی هاشم هاشمی هاتە دەنگ

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا تیرۆركردنی هاشم هاشمی چاودێری ئەمنی عیراقی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە بە هەنگاوێكی تێكدەرانە وەسف كرد.

ماڵپەڕی مەیادین بڵاویكرەوە، باڵیۆزیخانەی ئێران لە بەغدا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تیرۆركردنی هاشم هاشمی چاودێری ئەمنی عیراقی ئیدانە دەكەین و بە هەوڵێكی تێكدەرانەی وەسف دەكەین.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تاكو ئێستا هیچ لایەنێك تیرۆركردنی هاشم هاشمی نەخستوەتە ئەستۆی خۆی، بەڵام زۆرێك لە سەرچاوەكانی وەك حەشدی شەعبی و بنەماڵەی تیرۆركراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە ئەو چەكدارانەی هاشمیان تیرۆر كردووە چەكداری داعشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق ئیدانەی تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمی دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی كۆمار، ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمی ئیدانە دەكەن كە ئەمشەو لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە كرایە ئامانج.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایگەیاند: تیرۆركردنی توێژەری بەڕەوشت و نیشمانیی ڕاستگۆ تاوانێكە كە هاووڵاتی عیراقی دەكاتە ئامانج و وتیشی، كەمترین ئەركی سەرشانیش بریتییە لە دەستگیركردنی تاوانكاران و دادگاییكردنیان.
هاوكات، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وێڕای ئیدانەكردنی تاوانەكە داوای لە حكومەت كرد بەپەلە ئەو لایەنانە ئاشكرا بكات كە لە تیرۆركردنی هاشمییەوە تێوەگلاون.

هەروەها، مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كوژرانی هاشمی ئیدانەكرد و هەڕەشەی لە بكوژانیشی كرد كە بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن، ئەوەشیخستەڕوو، ڕێگەنادەن جارێكی تر تیرۆركردن لە عیراق سەرهەڵبداتەوە و هەموو هەوڵەكانیشیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە و ڤیدیۆ.. لە بەغدا چاودێرێكی ئەمنی و سیاسی تیرۆر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هیشام ئەلهاشمی چاودێری ئەمنی و سیاسی ناسراوی عیراقی لە بەغدا تیرۆر كرا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو لەلایەن چەكدارانی نەناسراوە هێرشكراوەتە سەر هیشام ئەلهاشمی چاودێری ئەمنی و سیاسی ناسراوی عیراق و بەهۆیەوە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، هیشام ئەلهاشمی لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەكی زەیونەی بەغدا بە چەكی بێدەنگ لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و كراوەتە ئامانج.

هاوكات، وزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا هەواڵی كوژرانی هیشام ئەلهاشمی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشداوە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی بكوژانی ناوبراو دەستیپێكردووە.

جێی ئاماژەیە، هیشام ئەلهاشمی بە زانیاری و شرۆڤە وردەكانی لەسەر لایەنی ئەمنی دەناسرایەوە و دژی هەژموونی میلیشیاكان بوو لە عیراق، لە كاتی هەڵمەتەكەی ئەمدواییەی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق بۆ سەر گروپەكانی حزبوڵا، پشتیوانی خۆی بۆ دەزگای دژە تیرۆری عیراق ڕاگەیاند.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان