ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هەواڵێکی خۆش بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید “ستەیدیا” بۆ ژمارەیەک مۆبایل بەردەست دەبێت


خەڵک-سەلمان خالید

گووگڵ ستەیدیا پلاتفۆرمێکی بەهێز و نوێی یاریکردنی کۆمپانیای گووگڵە و تایبەتمەندی جیاوازی خزمەتگوزارییەکە ئەوەیە دەتوانرێت لەسەر هەموو جۆرە ئامێرەکان تاقی بکرێتەوە، وەکو کۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن و تابلێتەکان و تەنانەت مۆبایلەکانیش.

تایبەتمەندییەکی دیکەی گرنگی ستەیدیا ئەوەیە پێویست بە داونلۆدکردنی یارییەکان ناکات و پێویستە لەسەر بەکارهێنەر لە ڕێی کڕۆمکاستەوە مۆبایل و تیڤییەکەی پەیوەست بکات بە یەکەوە و پاشان دەتوانێت یارییەکان لەسەر تەلەفزیۆنیش ببینێت، بەڵام ئەم خزمەتگوزارییە پێویستی بە ئینتەرنێتی زۆر خێرا و ئاست بەرزە.

Image result for Google Stadia

هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە لەمڕۆوە ستەیدیا بەردەست دەبێت بۆ کۆمەڵێک مۆبایلی نوێ کە لە پێشتردا بەردەست بوو بۆ مۆبایلەکانی پیکسڵ ٢ و چوار.

ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بۆ بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بەردەستە و کە چەند کارێکی گرنگی خزمەتگوزارییەکە لە مۆبایلەوە ئەنجام دەدرێن و پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتووشدا بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست بخرێت.

Image result for Google Stadia

ئەمەی خوارەوەش لیستە نوێکەیە بۆ مۆبایلەکانی ئەندرۆید:
Galaxy S8
Galaxy S8 Plus
Galaxy S8 Active
Galaxy Note 8
Galaxy S9
Galaxy S9 Plus
Galaxy Note 9
Galaxy S10
Galaxy S10E
Galaxy S10 Plus
Galaxy Note 10
Note 10 Plus
Galaxy S20
Galaxy S20 Plus
Galaxy S20 Ultra
Razer Phone
Razer Phone 2
Asus ROG Phone
Asus ROG Phone II

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لەماوەى کەرەنتینەدا ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین


خەڵک – نزار جەزا

بەهۆی قەدەغەى هاتوچۆوە نزیکی ملیۆنێک و  ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراون، ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا زیان بە پارچە جیاوازەکانی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت، بۆئەوەی زانیاری زیاتر لەبارەی پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان لەم جۆرە حاڵەتانەدا وەربگرن (خەڵک) گفتوگۆی لەگەڵ شارەزایەکی بواری ئۆتۆمبێل ئەنجامدا و زانیاری نوێ و ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەخاتەڕوو.

 

  چۆن تایەی ئۆتۆمبێلەکانمان بپارێزین؟

مام فایەق بەڕێوەبەری سەنتەری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێلی مان فلتەر بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، کاتێک ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی زۆر بۆ نمونە ماوەى مانگێک لە شوێنیک ڕاگیرا، ئەو بەشەی لەسەر زەوییە تایەکانی دەقوپێت و سیمەکانى ناوی دەقدەگرێت، بەتایبەت ئەگەر هەوای کەمبێت، بۆیە پێویستە پێنج ڕۆژ جارێک شوێنی تایەکانی بگۆڕدرێت یان کەمێک ئۆتۆمبێلەکە بجوڵێنرێت، لەلایەکی دیکەوە چاودێری هەواکەی بکرێت، ئەگەر هەوای کەمکرد، پێویستە تاکو ٤٠ یان ٤٥ هەوای تێبکرێت.

 

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەگەریش لە حاڵەتێکدا ئۆتۆمبێلەکە بۆ ماوەیەکی درێژتر نەجوڵێنرا، پێویستە ئۆتۆمبیلەکە بەرزبکرێتەوە ئەگەر سێپا هەبوو با ئۆتۆمبێلەکە بکرێتە سەر سێپا، ئەگەریش سێپا نەبوو بخرێتە سەر بلۆک، بەڵام بلۆکەکە لەژێر تەبەڵەکان بێت، بەجۆرێک تایەکان وەک ئەوەبن کە لەسەر زەوییە، نەک ئۆتۆمبێلەکە زۆر بەرزبێت و تایەکان شۆڕ ببنەوە و لەبەرزی بن.

 

   ئەگەر پاتری ئۆتۆمبێلەکە خراپ بوو، پێویستە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت 

سەبارەت بە پاتری ئۆتۆمبێلەکان ناوبراو باسی لەئەوەکرد، ئەگەر ئۆتۆمبێلەکە مۆدێلی کۆن بێت، ئەوا ئاساییە سەری پاترییەکە لاببرێت بۆ ئەوەی پاترییەکەی نەمرێت، بەڵام هەندێک ئۆتۆمبێل هەیە مۆدێلی بەرزە و ئەگەر سەری پاترییەکەی لابەریت کێشەی بۆ دروستدەبێت، بۆیە پێویستە ئەم ئۆتۆمبێلانە بە شاحینەى تایبەت پاترییەکانیان بدرێت لەکارەبا، بۆئەوەی شەحن بکرێتەوە، بەڵام ئەم شاحینەیە کەمە، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە، سێ بۆ پێنج ڕۆژ جارێک نزیکی پێنج خولەکێک کار بە ئۆتۆمبێلەکە بکرێت یان کەمێک بجوڵێنرێت، ئەگەریش پاترییەکەی خراپبوو، واباشە هەموو ڕۆژێک کاری پێبکرێت.

 

ناوبراو لەبارەی شوێنی ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکە و ڕووی دەرەوەی ئۆتۆمبیلەکە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە ئۆتۆمبێل لەبەر خۆر ڕانەگیرێت و بکرێتە گەراجێکەوە، دواتر ئەگەر لەمانگ زیاتر ئۆتۆمبێل ڕاگیرا وا باشە بشۆردرێت و قاتێک پۆڵنیش بکرێت پاشان چادرێکی بەسەردا بدرێت، هەروەها فڵچەى جامەکان لێبکرێتەوە، بۆئەوەی ستۆک نەبێت.

    پێویستە دەبەیەک بە خەڵوزەوە بکرێتە ناو ئۆتۆمبێلەکەوە

لەبارەى ناوەوەی ئۆتۆمبێلەکە ئاماژەى بەئەوەدا، نابێت دەبەی ئاو و شوشەى عەتر و چەرخ و خواردەمەنی و خۆڵ و پیسی لەناو سنووق و کابینەى شوێن دانیشتنەکان هەبێت، ئەگەریش بکرێت مادەی ئەسپەنیک یان خەڵووز بکرێتە ناو دەبەیەکی کونکراوەوە (بەنموونە دەبەی ئاو کون بکرێت)، دواتر دەبەکە بکرێتە سندوق و ناو کابینەى کوشنەکان، بۆئەوەی شێ و بۆنی ناخۆش لەناو ئۆتۆمبێلەکە دروستنەبێت.

    دەبێت هاندبرێک دابدرێتەوە

مام فایەق وتیشی:”وا باشترە هاندبرێک بەرزنەکرێتەوە، نەوەک بۆ دواتر جام ببێت و کێشەی بۆ دروستبکات، بۆیە وا باشترە بەرد یان تاکۆز بخرێتە بەر تایەکان”.

 

مام فایەق لەبارەى بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەوە دەڵێت:” ئەگەریش ئۆتۆمبێل بۆ زیاتر لەمانگێک ڕاگیرا و کاری پێنەکرا، واباشترە ڕۆنەکەی بگۆڕدرێت. بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەى ڕۆنی کوالیتی بەرزیان تێدایە، ئەگەر سەروو پێنج هەزار کیلۆمەتر زیاتر ڕۆشتبوون وا باشە ڕۆنیان بگۆڕدرێت، چونکە تەمەنی ڕۆن شەش مانگ بۆ ساڵێکە، ئەگەریش کوالیتی نزم بوو وا باشە لە کیلۆمەتری کەمتردا بگۆڕدرێت”.

    نابێت تەنکی بەنزین بەتاڵ بێت

ئەو شارەزایەی بواری ئۆتۆمبێل لەبارەى تەنکی بەنزینەوە ئەوەی خستەڕوو، وا باشە تەنکی بەنزین فوول بێت، چونکە تەنکی بەنزین بەتاڵ یان نیوە بێت، ئەگەری ژەنگهێنانی تەنکییەکە هەیە، بەهۆی ئەوەی ئەو بەشەی تەنکییکە کە بەتاڵە ئۆکسجینی تیایە و شێ دروست دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی ژەنگ یان بەنزینەکە تێکدەدات.

 

باسی لەئەوەشکرد، شوتەى هەوا بە شتێک داپۆشرێت باشترە، بۆئەوەی لەمشک و جرج و ئاژەڵەکان پارێزراو بێت، چونکە ئەگەر ئاژەڵێک بچێتە ناویەوە شوتەکە ورد دەکات، کاتێکیش بێئاگایانە کار بەئۆتۆمبێلەکە دەکرێت، ئەو وردەیە دەچێتەوە ناو بستۆنەکان و زیانی دەبێت.

 

بەپێی دوایین ئامار لەهەرێمی کوردستان نزیکی ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار ئۆتۆمبێل لەکوردستان هەیە بەبێ ئۆتۆمبێلەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و ناوخۆ، کە لەبەرواری ١٤د مانگی ڕابردووەوە قەدەغەى هاتووچۆ بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ڕاگەیەندراوە و بەشێکی زۆر لەو ئۆتۆمبێلانە ڕاگیراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ئامۆژگاریەکە لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات!چەند ئامۆژگاریەک لەسەر شەحنی مۆبایلەکەت کە ڕەنگە ژیانت ڕزگار بکات:

– کاتێک پاتری دەگۆڕیت دڵنیابە لەوەی بیبەیتە لای وەستای باش چونکە بەهەڵە دانانی پاتریەکە دەبێتە هۆی تەقینەوەی

– مۆبایلەکەت بە پاتری ساختە و خراپ شەحن مەکەرەوە

– هیچکاتێک بۆ تاقیکردنەوە گاز لە پاتریەکە مەگرە چونکە ڕەنگە بتەقێتەوە

– کاتێک مۆبایلەکەت بە شەحنەوەیە قسە بە مۆبایلەکەت مەکە چونکە زۆر گەرم دەبێت و ئەگەری تەقینەوەی هەیە

-هەموو کات ئەم خاڵانەش رەچاو بکە:

-مۆبایلەکەت لەژێر سەرینەکەت دامەنێ بەتایبەت بە شەحنەوە

-لە پلەی گەرمای زۆردا مۆبایلەکەت شەحن مەکە

-مۆبایلەکەت شەو تا بەیانی بە شەحنەوە جێمەهێڵە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

کۆمپانیایەک لە کوردستان بە نەخشە ئامارە فەرمیەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا بەپێى شارەکان بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

کۆمپانیای تێراتارگێت بۆ تەکنەلۆجیای زانیاری و داهێنانەکانی ئایتی هەستاوە بە گەشەپێدانی نەخشەیەکی عيراق، کە بە بەردەوامی نوێ دەبێتەوە و ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا پیشان دەدات لەسەر ئاستی عيراق و بە پێی شارەکان.

نەخشەکەی تێراتارگێت ژمارەی تووشبووان پیشان دەدات، کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لە عێراق ٥٧ کەس تووش بوون بە ڤایرۆسەکە و ٥ کەسیش مردوون و بەشی زۆری نەخۆشەکان لە شاری بەغدادن .

زانیارییەکان و ئامارەکانی نەخشەکە لە سەرچاوەکانی ئاماری فەرمی وەزارەتی تەندروستی عيراق و وەزارەتی تەندروستی کوردستان وەردەگیرێن و بەردەوام نوێدەکرێتەوە.

کرتە لێرە بکە بۆ چوونە ناو سایتەکەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان