ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڤایرۆسی كۆرۆنا نزیك به‌رده‌رگای ماڵمانه‌

خەڵک ـ لوقمان غەفوور

ئێران ئێواره‌ی رۆژی 19ی فێبریوه‌ری له‌ناكاو بڕیاریدا، سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و زانكۆكان له‌ شاری قوم داخرێن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بوو دوو هاووڵاتی به‌هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا- وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌م هه‌واڵه‌ ئێران بوو به‌سه‌ر مه‌شقی وڵاتان كه‌ له‌ دوو تووشبوو، هه‌ر دووكیان مردوون، له‌كاتێكدا وڵاتێكی وه‌ك ژاپۆن 705 كه‌س تووشبووه‌ كه‌چی 1 هاووڵاتی مردووه‌ یاخود وڵاتێكی وه‌ك سه‌نگاپۆره‌ له‌ 84 تووشبوو كه‌س گیانی له‌ده‌ستنه‌داوه‌. سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی به‌ واشنگتۆن پۆست-ی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌ به‌پێی پێوه‌ری ستانداردی جیهانی بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ر به‌رامبه‌ر ده‌رده‌ كوشنده‌كان، ئێران پله‌ی سفره‌.

ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ چین ئاشكرایكردووه‌ ڤایرۆسه‌كه‌ ئارامی به‌خۆیه‌وه‌ گرتووه‌ و رێژه‌ی تووشبوون له‌چاو هه‌فته‌ی پێشوو كه‌میكردووه‌، به‌ڵام ده‌شڵێن هێشتا زیاتر له‌ 45 هه‌زار هاووڵاتی له‌ كه‌رتی هێبی له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا له‌ژێر چاودێریدان و به‌پێی به‌رپرسانی چین له‌و ژماره‌یه‌ك 2000 یان ئه‌گه‌ری مردنیان هه‌یه‌.

ئه‌م تێڕوانیینه‌ی چین به‌پێی شاره‌زایانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی بۆ ئه‌و رێوشوێنه‌ توند و به‌ربه‌سته‌ ته‌ندروستیانه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا كردوونی هه‌ر له‌ رێگری هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكی شاری وۆهان –ی كه‌رتی هێبی له‌ ماڵه‌كانیان تا ده‌گاته‌ داخستنی هه‌موو رێگه‌كانی كه‌رتی هێبی به‌ كه‌رته‌كانی چین-ه‌وه‌.

ڤایرۆسی كۆرۆناcovid-19 له‌ چین، جگه‌ له‌وه‌ی زیانی گیانی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و وڵاته‌ هه‌بوو، بووه‌ هۆی دروستكردنی پشێوی بۆ وڵاتانی دراوسێش یه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ رۆژی 19ی فێبریوه‌ری تێیدا بڵاوبۆوه‌، وڵاتی ئێرانه‌. كه‌ هاوسنووره‌ له‌گه‌ڵ عیراق و توركیا و هندستان.

رۆژنامه‌ی زه‌ نیو یۆرك تایمز له‌سه‌ر زاری ره‌زا فابزاده‌ راوێژكاری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران -ه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ دوو هاووڵاتی مردوون به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ له‌ شاری قوم كه‌ 86 مایل له‌ تارانه‌وه‌ دووره‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌روو هه‌شتا ساڵه‌ بۆیه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ ئه‌گه‌رنا ئه‌گه‌ری مردنیان كه‌متر ده‌بوو. ره‌زا فابزاده‌ ساوس چاینه‌ مۆرنین وتوشیه‌تی:”له‌هه‌فته‌ی پێشووه‌وه‌ چه‌ند حاڵه‌تێك تۆماركراون به‌ڵام له‌به‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵك رانه‌گه‌یه‌نراوه‌”
نیویۆرك تایمز باسی له‌وه‌شكردووه‌ تا ئێستا ئێران به‌ره‌سمی هه‌واڵی بوونی ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌ وڵاته‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه‌، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ بڵاوبووبێته‌وه‌.

لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین –یش بۆ رۆژنامه‌ی هێل-ی دوپاتكردۆته‌وه‌ كه‌ ته‌نیا رۆژی 19ی فێبریوه‌ری 114 كه‌س به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ مردوون به‌مه‌ش ژماره‌ی مردن له‌ جیهاندا گه‌یشته‌ 2 هه‌زار و 126 كه‌س.

ئه‌ی چی دیكه‌ رویداوه‌ ئه‌م سه‌رله‌بانییه‌(20 ی فێبریوه‌ری) له‌دنیادا:

1-تووشبوون گه‌یشته‌ 75 هه‌زار و 727 كه‌س و مردنیش 2 هه‌زار و 126 كه‌س.

2-كۆریای باشور، 31 حاڵه‌تی نوێی تۆماركردووه‌ و به‌مه‌ش ژماره‌ی تووشبوان گه‌یشتۆته‌ 82 كه‌س.

3-ئه‌و كه‌شتییه‌ ده‌ریاییه‌ی ژاپۆن كه‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ له‌ كه‌ناره‌ ئاوییه‌كانی ئوسترالیا راگیراوه‌ بۆ پشكنین، 180 كه‌سیان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ژاپۆن ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی كه‌ 621 كه‌سی سه‌رنشینانی كه‌شتییه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ تووشبوون به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ و به‌پێی هه‌واڵه‌كان 2 كه‌سیان ئه‌مڕۆ 20 فێبریوه‌ری مردوون. هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی چین-ن.

4-به‌رپرسانی ته‌ندروستی ئۆكرانیا رایانگه‌یاند كه‌ ئه‌و 48 هاووڵاتییه‌ ئۆكرانییه‌ی تا ئێستا له‌ كه‌رتی هێبی-ن له‌ چین سه‌لامه‌ت و تووشی ڤایرۆسه‌كه‌ نه‌بوون.

جیهان

خامنەیی پشتگیری ڕوحانی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێبەری باڵای ئایینی ئێران داوای لە پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی كرد، لە ماوەی یەك ساڵی كۆتایی كابینەی حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆمار هاوكاری بكەن لە سەرخستنی ئەركەكانی.

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئایینی ئێران لە ڤیدیۆ كۆنفرانسێكدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی وڵاتەكەی رایگەیاند، پێویستە حكومەت تا كۆتایی خولەكەی بەردەوام بێت لە ئەركەكانی.

خامنەیی وتیشی، پێویستە پەرلەمان هەماهەنگی لەگەڵ حكومەت بكات، بۆ ئەوەی هیچ زیانێك بەر وڵاتەكە نەكەوێت و ڕاشیگەیاند، هەرجۆرە گرژی و ناكۆكییەك لە نێوان دامەزراوەكانی دەوڵەت كاریگەری نەرێنی لەسەر ڕای گشتی و هاووڵاتیان دادەنێت.

ئەم وتانەی خامنەیی دوای ئەوە دێن كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پەرلەمانتارانی ئێران 130 واژوویان بۆ بانگهێشتكردن و لێپرسینەوە لە حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری وڵاتەكەیان ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردبوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڤاكسینی دژە شێرپەنجە دۆزرایەوە و لەسەر مرۆڤ تاقیدەكرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

زانایان ئامادەن بۆ تاقیكردنەوەی ڤاكسینێكی دژە شێرپەنجە لەسەر مرۆڤ، دوای ئەوەی ڤاكسینەكە لە تاقیكردنەوە پێش كلینیكییەكان، لەسەر خانە و ئاژەڵی تاقیگە، سەركەوتوو بووە.

د. عیسا عەبدولڕەحمان، پزیشكی دەرمانساز لە كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی هەرێم ڕایگەیاند، ڤاكسینە نوێیەكە لەلایەن تیمی (ماتەر) تایبەت بە توێژینەوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆی كوینسلاند، دروستكراوە.

بەپێی هەواڵێكی (تۆڕی توێژینەوەكانی شێرپەنجە و زانستی جینات)، پڕۆفیسۆر كریستن ڕادفۆرد، سەرۆكی توێژینەوەكە دەڵێت: “ئەو ڤاكسینە بۆ چارەسەركردنی جۆری جیاوازی شێرپەنجەی خوێن و شێرپەنجەی ڕەق بەكاردەهێنرێت، ئەمەش پێشكەوتنێكی كتووپڕە لە دۆزینەوەی ڤاكسیندا”.

ڕاشیگەیاندووە، ئێمە هیوادارین ئەو ڤاكسینە بتوانـرێت بەكــاربهێنرێت بۆ چارەسەركردنی چەندین جۆری شێرپەنجەی خوێن وەك؛ لیمفۆما و لیوكێمیا، هەروەها شێرپەنجە ڕەقەكان، وەك؛ شێرپەنجەی مەمك، گوون، سییەكان، گورچیلە، هێلكەدان، پەنكریاس و توورەكەی زراو.

جەختیشی كردۆتەوە، ڤاكسینەكەمان پێكدێت لە دژەتەنی مرۆیی، كە لێكێندراون بە پڕۆتینی تایبەتی شێرپەنجەیی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

چەند زانایەكی چین هەڵاتوون
نهێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕاوێژكارێكی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای دەكات، كە ژمارەیەك زانا و پسپۆڕی چینی هەڵاتوون و دەشڵێت: “نووسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكا كار دەكات بۆ ئاشكراكردنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا”.

ستیڤن بانون، گەورە ڕاوێژكاری پێشووی دۆناڵد ترەمپ بۆ كاروباری ستراتیژی بە ڕۆژنامەی (دەیلی میل)ی بەریتانی ڕاگەیاندووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا ژمارەیەك زانا و پسپۆڕی تاقیگەكانی شاری ووهانی چین هەڵاتوون بۆ وڵاتانی ئەوروپا‌ و ئەمریكا، كە زانیارییان لەبارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە داوە بە دەزگای هەواڵگری ئەو وڵاتانە.

ئاشكراشی كردووە، كۆرۆنا لە دێسەمبەری ساڵی ڕابردوودا لە تاقیگەیەكی پەیمانگەی زانستی ڤایرۆسەكان لە ووهان دزەی كردووە.

دەشڵێت: ” دەزانم ژمارەیەك لەوانە لە چین هەڵاتوون لەگەڵ نوسینگەی لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئەمریكادا كاردەكەن بۆ ئاشكراكردنی ئەوەی لە پەیمانگەی ووهان ڕوویداوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هەواڵگری ئەمریكا لەگەڵ هەواڵگری بەریتانیا هەوڵی دروستكردنی دۆسیەیەكی یاسایی دەدەن، بەڵام ئەمە هەندێك كات دەخایەنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان