ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوسیا و توركیا لەسەر ئیدلب ناكۆكی لەنێوانیان دروست دەبێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی سەرۆكی توركیا هەڕەشەی لە دژی هێزەكانی سوریا لە ئیدلب كرد، وتەبێژی كۆشكی كرملن ڕایدەگەیەنێت، باسی ئەگەری ئۆپەراسیۆن دژی حكومەت و سوپای سوریا دەبێتە خراپترین سیناریۆ.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی توركیا ئەمڕۆ چوار شەممە 19-2-2020 لە كۆبوونەوەی پارتەكەیدا هەڕەشەی ئەوەی كرد، كە دژی هێزەكانی سوریا لە ئیدلب دەست بە جموجۆڵ دەكات و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەكارییان كردووە.

هاوكات دمیتری پسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (كرملن)، لە وەڵامی ئەردۆغان بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاندووە، باسی ئەگەری ئۆپەراسیۆن دژی حكومەت و سوپای سوریا دەبێتە خراپترین سیناریۆ.

جیهان

دوو هاوسەری تووشبوو بە كۆرۆنا، لە ماوەی 6 خولەكدا گیانیان لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

دوو هاوسەری ئەمریكی لەماوەی یەك ڕۆژدا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا كە نێوانی گیانلەدەستدانەكان تەنها 6 خولەك بوو.
تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، لە ئەمریكا دوو هاوسەر كە 51 ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێكهێنابوو، بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە یەك ڕۆژدا گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی كوڕەكەیان، باوكی تەمەنی 74 ساڵ و دایكیشی 72 ساڵ بوو تەنها 6 خولەك لەنێوان گیانلەدەستدانەكانیان بوو.
بیكەر كە كوڕی ئەو دوو هاوسەریە بە BBC ڕاگەیاند، دایك و باوكم دوو كەسی زۆر باش بوون بەشێوەیەك كاریگەرییان لەسەر هەموو كەس دانابوو، بەداخەوە لە ماوەیەكی كورتا هەردووكیمان لەدەستدا.
دوای تووشبوونیان بە نەخۆشی كۆرۆنا، دەزگای هەناسەدانیان بۆ دانان، بەڵام دوای ئەوەی كە چارەسەریان قورس بوو، بڕیار درا دەزگای هەناسەدانیان لێبكەنەوە و وەك كوڕەكەیان ئاماژەی بۆ دەكات، خۆیان وتویانە دەیانەوێ بە سروشتی بمرن، بەڵام داوایان لە بەرپرسانی نەخۆشخانەكە كرد كە هەردووكیان لە یەك ژووردا بخەوێنرێن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمریكا پلەی یەكەمینی نێو وڵاتانی جیهانی بەدەستهێناوە لە تووشبووانی هاووڵاتیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ئێستا زیاتر لە 335 هەزار كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون نزیكەی 10 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

‎پلنگێك له‌ نیویۆرك توشی ده‌رده‌كه‌ بووه‌


خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

به‌رپرسانی ئیداریی له‌باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنۆكس له‌نیویۆرك – ئه‌مریكا، رایانگه‌یاند كه‌ بڵنگێكی ده‌گمه‌ن لەباخچه‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌.

رۆژی 5ی نیسان پڵنگی جۆری مالیزی ته‌مه‌ن 4 ساڵ كه‌ هه‌ڵگری ناوی نادیه‌ و ره‌گه‌زی مێیه‌، له‌رێگه‌ی یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانی باخچه‌كه‌وه‌ تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بووه‌.

به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌كێوییه‌كان كه‌ سه‌رپه‌رشتی ئاژه‌ڵی نێو باخچه‌كه‌ ده‌كات، پڵنگه‌ مێیه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشییه‌كه‌ بووه‌ بێئه‌وه‌ی پێشتر هیچ نیشانه‌یه‌كی هه‌بووبێت، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی تایبه‌تی له‌تاقیگه‌ی نیشتمانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ڤێتێرنێریی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئه‌مریكی بۆكراوه‌ له‌ویلایه‌تی ئیۆوا.

ده‌شڵێن: “یه‌كێك له‌ ده‌سته‌ خۆشكه‌كانی به‌ناوی پڵنگی ئازول و دوو پڵنگی ئه‌مۆر و سێ شێری ئه‌فریكی تووشی نه‌رمه‌ كۆكه‌یه‌كی وشك بوو بوون، به‌ڵام ئه‌وان تاراده‌یه‌ك چاكبوونه‌ته‌وه‌”.

هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌ی كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان ده‌ریكردووه‌، وێرای ئه‌وه‌ی دابه‌زینی ئاستی حه‌زی خواردن لای پشیله‌كانی باخچه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، به‌ڵام ئاژه‌ڵانی باخچه‌كه‌ چونكه‌ له‌ژێر چاودێرێییه‌كی وردی ڤێتێرنه‌ریدان زوو چاره‌سه‌ركراون.

كۆمه‌ڵه‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵه‌ كێوییه‌كان پێیوایه‌ پڵنگه‌كانی تریش ئه‌گه‌ری تووشبونیان هه‌یه‌، ده‌شڵێت: “رێوشوێنی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و رێنمایی هه‌موو كارمه‌ندانی باخچه‌كه‌ كراوه‌ کە ئەو ئاژەڵانەی گومانی تووشبوونیان لێ دەکرێت جیابکرێنەوە

باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی برۆنۆكس له‌ نیویۆرك رووبه‌ره‌كه‌ی نزیكه‌ی 1ملیۆن و 72 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه‌یه‌ و له‌ ساڵی 1899 بنیاتنراوه‌، 4 هه‌زار جۆر ئاژه‌ڵی تێدایه‌و ساڵانه‌ 2 ملیۆن و 15 هه‌زار كه‌س سه‌ردانی ده‌كه‌ن.

تا رۆژی 5ی نیسان 337 هه‌زار و 915 كه‌س تووشی كۆرۆنا ڤایرۆس بوون له‌ ئه‌مریكا و 9662 كه‌سیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا لە ڕێی پۆستەوە دەمامك دەگەیەنێتە دەست هاووڵاتییان


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە فەرمانی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا، دەمامك بۆ هاووڵاتییانی توركیا دابیندەكرێت و لە ڕێی پۆستەوە دەگاتە دەستیان.

فەخرەدین ئاڵتون سەرۆكی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی سەرۆكایەتی توركیا ڕایگەیاند لەسەر ڕاسپاردەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆمار، دەمامك بۆ هەر هاووڵاتییەك دابین دەكرێت كە بیەوێت.

ڕوونیشیكردەوە كە هاووڵاتییان دەتوانن بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی داوای دەمامك بكەن و دواتر لە ڕێی پۆستەوە هەفتانە پێنج دەمامكی بۆ ڕەوانە دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو كە پلانەكە بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتی تەندروستی و پەیوەندییەكان جێبەجێ دەكرێت.

خزمەتگوزارییەكە تەنها ئەو كەسانە دەگرێتەوە كە تەمەنیان لە نێوان 20-65 ساڵدایە، چونكە پێشتر حكومەت چوونەدەرەوەی ئەو كەسانەی قەدەغەكردبوو.

چەند ڕۆژێكیش لەمەوبەر سەرۆكایەتی توركیا هاووڵاتییانی پابەندكرد بە بەكارهێنانی دەمامكی تەندروستی لە شوێنە گشتییەكاندا.

تا بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، 27 هەزار و 69 كەس لە توركیا تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 574یان گیانیان لە دەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان