ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

لەدژی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سكاڵا لەسەر وەزیری دارایی تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی عیراقی و ئەندامی لیژنەی دارایی لەدژی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕادەستنەكردنی نەوت بە بەغدا، سكاڵا لەسەر وەزیری دارایی و كۆمپانیای سۆمۆ تۆمار دەكات.

سامر زیبان، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی سادیقون لە دادگای فیدڕاڵی عیراق سكاڵای لەسەر فوئاد حسێن، وەزیری دارایی تۆمار كردووە و تۆمەتباری كردووە بە “پێشێلكاری یاسای بودجە و دەستووری عیراقی”.

وەك لە سكاڵاكەیدا هاتووە، “هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وەك لە یاسای بودجەی پەسەندكراوی ساڵی ڕابردوودا دیاری كراوە و هەر بەپێی یاساكە دەبوو لەبەرامبەردا لە پشكی هەرێم ببڕدرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی پابەند نەبووە و ئەوەش پێشێلكردنی یاساكەیە و كارێكی مەترسیدارە بۆ سەر نەوەكانی داهاتوو”.

ئەو پەڕلەمانتارە داوای لە دادگای فیدڕاڵی كردووە، وەزیری دارایی بانگهێشت بكات و پابەندی بكات بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی و لەنێویشیاندا ناردنی مووچەی فەرمانبەران تا ئەو كاتەی هەرێم پابەند دەبێت.

ئابوری

تمەن بۆ نزیكەی 3 ملیۆن دابەزی

خەڵك- بەشی هەواڵ
جارێكی دیكە بەهۆی سەپاندنەوەی سزا ئابوورییەكان و سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەهای تمەنی ئێرانی لە مێژووی ئەو وڵاتەدا نزمترین بەهای تۆماركرد.

خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە ئەمڕۆ جارێكی دیكە بەهای تمەن دابەزیوە و وەكو دەڵێن “هاڕەی كردووە” و ئەوەش نزمترین نرخە لە مێژووی ئەو دراوەدا.

ڕاشیگەیاند، كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی دراوەكان نرخی گۆڕینەوەی 100 دۆلار گەیشتۆتە 2 ملیۆن ‌و 908 هەزار تمەن بی حەواڵە و بە 2 ملیۆن و 800 هەزار تمەنە بە كاش.

ماوەی چەند هەفتەیەكە بەهۆی دووبارە دەستپێكردنەوەی سەرجەم سزا نێودەوڵەتییەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ڕۆژ بەڕۆژ ڕووی لە دابەزینە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ناردنی نەوت لە بەغداوە بۆ هەرێم دەستی پێكرد
خەڵك؛ ئەو بڕەی ڕۆژانە دەگاتە شارەكانی هەرێم ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕە نەوتەی لە لایەن عیراقەوە بۆ شارەكانی هەرێم دیاریكراوە دەست بە ناردنی كراوە، ئەو بڕانەش ئاشكرادەكات، كە ڕۆژانە لە ڕێگەی تانكەرەوە ڕەوانەی شارەكانی هەرێم دەكرێن.

غالب محەمەد ، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ڕێكارەكانی ناردنی بەشە نەوتی هەرێم لە لایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە كۆتایی هاتووە و بڕیارە بۆ ئەمساڵ 50 ملیۆن لیتر ڕەوانە بكرێت.

وتیشی، “بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی سپی بڕەكەی بە پارە لەسەر هاووڵاتی بە 31 هەزار و 500 دینار دیاریكراوە، بەو شێوەیەش بۆ هەرێمی كوردستان ڕوانە دەكرێت، لە ئێستادا كۆمپانیاكانی گواستنەوەی سوتەمەنی پێویستە دەستبەكاربن بۆ هێنانی ئەو بڕە نەوتەی ڕەوانە دەكرێت”.

ڕاشیگەیاند، بۆ پاریزگای سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین بڕیارە ڕۆژانە 216 هەزار لیتر و بۆ پاریزگای هەڵەبجە 36 هەزار لیتر و هەولێر 144 هەزار لیتر و دهۆكیش 70 هەزار لیتر نەوت دەنێردرێت.

هەفتەی ڕابردوو غالب محەمەد بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە ڕەزامەندی وەزارەتی نەوتی وەرگرتووە بۆ ڕەوانەكردنی بڕی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ شارەكانی هەرێم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان دابەزی

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە 27-9-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 122 هەزار و 800 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریدا بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی و ئاشكرا مامەڵەی گۆڕینی دۆلار بەرانبەر بە دینار ئەنجام بدات، ئەمەش كاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار لە هەرێم هەیە.

 

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان