ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە 19-2-2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و شاندێكی یاوەری لە هەولیر كۆبوونەوە.

سەرۆكایەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، نێچیرڤان بارزانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە و لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی لە وتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم، لە كۆبوونەوەكەدا تاوتوێی بارودۆخی ناوچەكە بەگشتی و دوا پێشهات و گۆڕانكارییە سیاسییەكان و دۆخی كورد لە ناوچەكە و چارەسەركردنی كێشەكان بە ڕێگەی دیالۆگ و دانوستان و ڕۆڵی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەمبارەیەوە كراوە.

کوردستان

بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا لە هەولێر دەستپێدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
پارێزگای هەولێر بڕیاری دا لە هەفتەی داهاتووەوە دەستبكاتەوە بە بڕینی سەرپێچییەكانی كارەبا.

ئەمڕۆ یەك شەممە بە سەرپەرشتی د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هەریەک لە هێمن قادر و مەسعود کاڕەش جێگرانی پارێزگار و حوسێن حەمەد بەرێوەبەری گشتی کارەبای هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و بۆ باشترکردنی دۆخی کارەبا و نەهێشتنی زێدەڕۆیی و سەرپێچی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا.

لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا كە لە ڕۆژی یەك شەممەی داهاتووەوە دەستبكرێتەوە بەهەڵمەتی بڕینی سەرپێچییەکانی سەر تۆڕی کارەبای هاوبەشانی پۆلەکانی بارزگانی گەورە و پیشەسازی و کشتوکاڵی.

پارێزگای هەولێر داوای لە هاوبەشانی ئەو پۆلانە كرد کە هەر جۆرە سەرپێچییەکیان لەسەر پێوەری کارەبا و تۆڕەکانی کارەبا ئەنجامداوە، سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن بەمەستی نەهێشتنی سەرپێچییەکان، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قایمقامیەتی پشدەر دەست دەكات بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی كەمدەرامەتان


خەڵك – بەشی هەواڵ
قایمقامیەتی پشدەر ڕایگەیاند ئەمڕۆ دەستدەكەن بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر ئەو كەمدەرامەتانەی ناوی خۆیان تۆمار كردووە.

قایمقامیەتی پشدەر لە ئاگادارییەكدا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی كە ناویان لە لیسی كەمدەرامەتان تۆماركردووە ڕایگەیاند ئەمڕۆ ئەو هاووڵاتییانە دەتوانن سەردانی ئەو وەکیلانە بکەن کە بۆ گەڕەکەکان دانراون، بە مەبەستی وەرگرتنی سەبەتەی خۆراکیەکانیان کە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دابین کراوە.

ڕوونیشیكردەوە كە پێویستە هاوڵاتی لە کاتی سەردان کردنی وەکیلەکان وێنەیەک لە فۆڕمی خۆراک و ناسنامە یان کارتی نیشتیمانی سەرۆک خێزانی پێ بێت.

شوێنی وەکیلەکان بەم شێوەیەی خوارەوە دانراون:

۱- گەرەکی ھەنارۆك +گەرەکی امام قاسم+بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
جەمال احمد خدر
تەنیشت کارگەی شەکری قەلادزێ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۲- بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
امینە دێوانە دێوانە
نزیك مزگەوتی دەشتێویان
ــــــــــــــــــــــــ
۳- بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
ابراھیم علی محموود،
نزیك مزگەوتی گەورەی راپەرین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
٤- بەشێکی گەرەکی ئاشتی+گەرەکی فەرمانبەران+بەشێکی گەرەکی کارەبا+ گوندی ئاڵان+دێرێ+خرەبەردان+سەیداحمدان
خونچە احمد حسن،
نزیك مزگەوتی شێخ حسێن
ــــــــــــــــــــــــــــــ
٥- بەشێکی گەرەکی ئاشتی+گوندی
+گوندی گرتمەیتەر+گوندی گردەسپیان
عمر عبداللە حسن لە گەرەکی کارەبا
ــــــــــــــــــــــ
٦- گەرەکی شەھیدان +گەرەکی خانەقا+گوندی بێشیر+گوندی بنەوشان+گوندی سندۆڵان+گوندی نورەدین+گوندی شێخ ئاودەلان+بەشێکی گەرەکی ڕاپەڕین
عزیز شەریف رەسوڵ.
نزیك مزگەوتی خانەقا

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

(خەڵك) وردەکاری تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بڵاودەکاتەوە


خەڵک-ئارام سەردار
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان بڕیاری تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کەرتی وەبەرێهێنانی دەرکرد، دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان داوا لە خاوەن یەکەکانی نیشتەجێبوون دەکات لە شارەکانی وەبەرهێنان سەردانی بەڕێوەبەڕایەتی تۆمارکردنی خانووبەرە (تاپۆ) بکەن بۆ وەرگرتنی تاپۆی خانوەکانیان.

لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرەی هەرێمی کوردستان بە (خەڵک)ی ڕاگەیاند، تاپۆکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون کە لەلایەن وەبەرهێنەران دروستکراون بە دوو قۆناغ چارەسەردەکرێن، یەکێکیان کرداری ئیفرازکردنیان تەواو بووە و سەنەدیان بەناوی خۆیان وەرگرتووە و یەکەکانیش کراون بە سورەت قەید کە ژمارەی تایبەت بەخۆیان وەرگرتووە، لێرەدا پێویستە وەبەرهێنەر وەکیلێکی یاسایی خۆی ڕەوانەی فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە بکات و ئەوکەسەشی خانووەکەی کڕیوە ئامادەبێت تاوەکو لەبەردەم فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرە بڕیارەکە بدەن یەکەی نیشتەجێبوونەکان بخرێتە سەر ناوی ئەو کەسەی لە وەبەرهێنەرەكەی كڕیوە.

وتیشی، ئەوەی هەستی پێ دەکەین زۆرێک لە وەبەرهێنەرەکان سستی دەکەن و ئامادەنین بێن و ئەوکارە ئەنجام بدەن، لەکاتێکدا ئەگەر ئەوکارە ئەنجام بدرێت بە قازانجی حکومەت و هاوڵاتی تەواودەبێت، چونکە هاووڵاتییەکە دەبێتە خاوەن موڵک و ئەو گرێبەستی هەیەتی هیچ بنەمایەکی یاسایی نیە لە فەرمانگەکانی ئێمە تاوەکو تۆمارنەکرێت و نەکرێتە سوڕەت قەید وەک خاوەن خانوو ئەژمار ناکرێت، بەڵام ئەگەر تۆمارکرا ئەو کاتە هاووڵاتی دەتوانی مامەڵەی پێوەبکات و یان قەرزی پێ وەربگرێت و ڕەهنی بکات و نرخی مۆڵکەکەشی بەرزدەبێتەوە، لەبەرامبەریشدا بڕی لە ٣٪ خەمڵاندنی ئەو موڵکە بۆ حکومەت دێت.

لەبارەی قۆناغی دووەم لوقمان عومەر ڕوونی کردەوە، وەبەرهێن ئیفرازی (دابڕکانی) بۆ پڕۆژەکە نەکردوە تاوەکو هەر یەکەیەک ببێتە خاوەن ژمارەی پارچە زەوی خۆی بەڵکو لەدوای وەرگرتنی زەوی هەر لەسەر دۆنمی زەویەکە یەکەی نیشتەجێبوونی لەسەر دروست کردووە، پێویستە ئەو ئیفرازە ئەنجام بدرێت بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجومەنی شارەوانی پاشان دەستبکرێت بە تاپۆکردنیان، هەرچەندە ئێمە هەست دەکەین ئەو حاڵەتانەش زۆرن، پێویستە دەستەی وەبەرهێنان فشاریان بخاتە سەر.

سەبارەت بەم خانوو و شوقانەی کەوا قیستیان تێدا ماوە و نەدراوە چۆن چارەسەر دەکرێت ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ئەوانەی قیستیان ماوە دەبێت سەیری گرێبەستەکە بکرێت و پاشان ئەویش دەکرێت تاپۆبکرێت، بەڵام نیشانەی گڵدانەوە (حجز)ی بخرێتە سەر موڵکەکە لەبەرژەوەندی وەبەرهێن یان حکومەت چونکە قیستی لەسەر ماوە، واتە ئەوە نابێتە بەربەست لەبەردەم تۆمارکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، هاوشێوەی ئەو خانووانەی کەوا لەلایەن بانکی نیشتەجێ بوون قەرزیان پێدراوە، لەکاتی نەدانەوە مافی حکومەت یان قەرزی وەبەرهێنەر ئەوکات دەتوانرێت ڕێوشوێنی یاسایی بگیرێتە بەر و موڵکەکەی بخرێتە زیادکردنی ئاشکرا (موزایەدە) مافەکەی لێ وەربگرنەوە.

هاوکات وتیشی، ئەوکەسانەی مۆڵکەکانیان کڕیوەتەوە واتە کڕین و فرۆشتنی پێکراوە بەپێی یاسا هیچ بەهایەکی یاسایی نیە، بەڵام ئەو یەکانەی کە دواین جار کێ بۆتە خاوەنی لەلایەن کۆمپانیا بڕیاری (ئیقڕار)ی بۆ دەکرێت، واتە گۆڕینی گرێبەستەکە لەلایەن وەبەرهێنەر دەکرێت و ئینجا بەناوی ئەو کەسە دەکرێت کە دوایین کەس بووە کڕیویەتی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان