ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تا ئێستا پارەكەی بەغدا نەگەیشتووەتە هەرێم


خەڵك- ئارام سەردار

بەرێوەبەری بانكی فیدراڵی عیراق لە هەولێر بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، تائێستا هیچ بڕە پارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە نەگەیشتووە بۆ هەرێمی كوردستان.

عابد مزووری وتیشی، هەر كاتێك پارەكە بگات دەخرێتە سەر ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابەش بكات.

لەلایەن حكومەتی عیراق مانگانە بڕی ٤٥٣ ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت، تائێستاش ڕۆژانە یەك بۆ دوو شوێن مووچەیان پێ دەدرێت، چاوەڕوان دەكرێت لەگەڵ گەیشتی پارەكەی بەغداد، لە ماوەی دوو بۆ سێ ڕۆژ سەرجەم دەستەو وەزارەتەكان مووچە وەربگرن.

ریکلام

کوردستان

كاتى کردنەوەى مارکێت و نانەواخانەکان ڕاگەیەنرا


خەڵک-ئارام سەردار

دواى ئەوەى لێژنەى باڵاى ڕووبەڕووبونەوەى کۆڕۆنا چەند بڕیارێکى نوێى لەبارەى گرتنەبەرى ڕێکارەکانى خۆپارێزى و ڕێگرى لەبڵاوبوونەوەى كؤرۆنا بڕیاریدا  ڕۆژانە ١٨ کاتژمێر بەپێى کۆمەڵێک ڕێنمای هاتووچۆ و کردنەوەى ماڕکێت و نانەواخانە و شوێنەکانى سەوزە و میوە فرۆشتن هەبێت، ژوورى ئۆپەڕاسیۆنى پارێزگاى هەولێر ئەو ١٨ کاتژمێرەى بەسەر سێکتەرە جیاوازەکان دابەشکردوە و هەرسکێکتەرێک بەپێىى ئەو کاەى بۆیى دیارى کراوە دەتوانێت کاربکات یان جولەى هاتووچۆ.

هێمن قادر، جێگرى پارێزگارى هەولێر و وتەبێژى ژوورى ئۆپەڕاسیۆنى پارێزگاى هەولێر لەکۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەدواى ٤٨ کاتژمێر قەدەغەى هاتووچۆى تەواو، بۆ پاراستنى تەندروستى گشتى، کۆمەڵێک بڕیار دەرچووە تاوەکو کارئاسانى بۆ هاوڵاتیان بکرێت و قەدەغەى هاتووچۆش بەردەوام بێت. دەشڵێت، قەدەغەى هاتووچۆ بەم شێوەیە دەبێت بەپێى خشتەیەک کە لەکاتژمێر ٦ى بەیانى تاوەکو ١٢ى نیوەڕۆ، ئۆتۆمبێلى دابەشکردنى غاز و هەڵگرتنى خاشاک و تەنکەرى زێراب و ئۆتۆمبێلى گواستنەوەى ماست و بەرهەمەکان کەلەدەرەوەى شارەکان دێن دەتوانن لەم کاتە هاتوچۆ بکەن، هەرووەها دوکانەکانى سەوزە و میوە لەهەمان کاتدا، جگە لەوەش فەرمانبەرانى بانک جگە لەناسنامە پێوستە خشتەى کاتى دەوامیان لابێت، گۆشتفرۆشى ئاژەڵى و سەربڕخانەى مریشک و ئەوانەى کشتوکاڵ دەکەن لەم کاتانە دەتوانن هاتووچۆ بکەن.

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، لەکاتژمێر ١٢ى نیوەڕۆ تاوەکو ٦ى ئێوارە نوسینگەکانى ئاڵوگۆڕى دراو و بانکە ئەهلیەکان کە لەدووشەممە و چوارشەممە کراوەدەبن، هەروەها ئۆتۆمبێلى گواستنەوەى دەرمان لەم کاتە دەبێت، بەڵام گواستنەوەى پارە بۆ بانکەکان بەهۆى دابەشکردنى مووچە لە کاتژمێر ٦ى بەیانى تاوەکو ٦ى ئێوارە دەبێت، لەکاتژمێر ٦ى ئێوارە تاوەکو ١٢ى شەو ڕێگا بەهیچ هاتوچۆیەک نادرێت و بەتەواوەتى قەدەغە دەبێت، جگە لەهێزە ئەمنیەکان و کارمەندانى تەندروستى.

هێمن قادر باسى لەوەشکرد، لەکاتژمێر ١٢ى شەو تاوەکو ٦ى بەیانى ئۆتۆمبێلى گواستنەوەى گازى موەلیدە و ئەوانەى بۆ باخدارى و چونە کیڵگەکان لەم کاتە دەبێت، گواستنەوى کەل و پەلى بریکارانى خۆراک، بەڵام ئەمانە بەدەرن لەهەموو کاتە دیارى کراوەکان، وەک پزیشکان و کارمەندانى تەندروستى بەپێى خشتەى کارى خۆیان و نەخۆشانى شێرپەنجە و تالاسیمیا و نەخۆشانى گورچیلە بەپێى ناسنامە لەکاتى پێویست ڕێگایان پێدەدرێت و دەزگاکانى ڕاگەیاندنیش بەپێى پشتگیرى دەزگاى پێبێت، هەروەها ئوتومبێلەکانى خزمەت گوزارى و دیبلۆماتەکان ڕێگا پێدراون، ئەوانەى تریش بەپێى پشتگیرى و ناسنامە.

وتیىشى، عەلوەى سەوزە و میوە لە کاتژمێر ١٢ى شەو تاوەکو ١٢ى نیوەرۆ دەکرێنەوە، کارمەندانى بەشێک لەدامەزراوەکانى وەک کەشناسى و کشتوکال بەناسنامە و پشتگیرى هاتووچۆ دەکەن، هێزە ئەمینەکانیش بەپێى خشتەى ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، ماڕکێت و نانەواخانە و سەموونخانەکان لەکاتژمێر ٨ى بەیانى تاوەکو ٨ى ئێوارە و بەنزینخانە لەکاتژمێر ٨ بۆ ٦ى ئێوارە دەکرێنەوە و کارمەنانى ماڕکێت لە ٧ى بەیانى تاوەکو ٨ى بەیانى و ئێوارانیش لەدواى کاتژمێر ٦ دەبێت، دەرمانخانەکانیش کراوە دەبن و پزیشکى دەرمانساز لەسەر دەرمانخانەکان بن، ئەوانەشى مووچە وەردەگرن بەپێى ناسنامە دەتوانن هاتووچۆ بکەن لەکاتژمێر ٨ى بەیانى تاوەکو ٢ى دواى نیوەڕۆ. وتیىشى، ڕێگا نادرێت هیچ کەس کۆمەک و هاوکارى خۆى بۆ هاوڵاتیان بیبات، هەر سەرپێچیەکیش هەبێت سزاى کەسى سەرپێچى کار دەدرێت، ڕێکارەکانیش لەبەرژوەندى هاوڵاتیاندایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی سلێمانی؛ لە سبەینێوە پزیشكان بە میكانیزمێكی نوێ دەتوانن هاتووچۆ بكەن


خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، دوای ڕووداوەكەی ئەمڕۆی سلێمانی لە نێوان پزیشكێك و مەفەرەزەیەكی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ئێستادا لیژنەی لێكۆڵینەوە دروستكراوە ، دەشڵێت ،” هەموو پزیشكان تەنها بە باجی پزیشكی خۆیان دەتوانن هاتووچۆ بكەن و بچنە سەر كارەكانیان”.

یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ڕوونكردنەوەیەكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) ناردووە ڕایگەیاندووە ، پاش ئەوەی ئەمرۆ ڕووداوێكی نەخوازراو لە نێوان پزیشكێكی بەرێوبەراتیەكەمان و هێزە ئەمنییەكاندا ڕوویدا ، دەست بەجێ بەرێوبەری گشتی چووە شوێنی ڕووداوەكە و لەسەر داوای بەرێزیان لە ئێستادا لیژنەی لێكۆڵینەوە دروستكراوە.

ڕاشیگەیاندووە، لە ئێستادا سەرجەمی تیمە ئەمنییەكەی ڕووداوەكە دەست بەسەرن تا لێكۆڵینەوە تەواو دەبێت و ئەنجام رادەگەیەنرێت.

ئاشكراشیكردووە ، لە ئەمرۆ وە هەموو پزیشكان تەنها بە باجی پزیشكی خۆیان دەتوانن هاتوچۆ بكەن و بچنە سەر كارەكانیان، كە ئێوارە لە كۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆرۆنا لە شاری سلێمان بڕیاری لەسەر دراوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەنجوومەنی دادوەری لیستی ئاماری راگیراوان و زیندانیەكان كەئازاد دەكرێن بۆ سەرۆكایەتی هەرێم دەنێرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە نووسراوێكدا كە بۆ سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بەرز كراوەتەوە، ئاماری ئەو ڕاگیراوانەی ئازاد دەكرێن بە دەستەبەری و ئەو زیندانیانەشی كە حوكمدراون و بە ئازادكردنی بەمەرج، ئازاد دەكرێن ڕادەگەیەنێت.

لە نووسراوەكەی ئەنجومەنی دادوەریدا كە ئاراستەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان/نووسینگەی تایبەتی سەرۆكی هەرێم كراوە هاتووە، دوا بە دوای هەردوو نووسراومان ژمارە (فق لە 28/3/2020) و (فق لە 5/4/2020) ئاماری ئەو ڕاگیراوانەی كە ئازادكراون بە دەستەبەری (كفالە) لە سنووری هەرچوار سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی (هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركوك-گەرمیان) و هەروەها ئاماری ئازادكردنی بە مەرج (الافراج الشرطی) ئەو زیندانیانەی (محكوم) كە لە چاكسازییەكانی پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆكن، لە رۆژانی (30/3/2020 تاوەكو 5/4/2020) بۆتان دەنێرین.

كۆی گشتی ئازادكردنی گیراوەكان و بەردانی بە مەرج لەهەر چوار دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێم 1474 كەسن.

لەسەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر 812 گیراو، ئازادكراون و لەو ژمارەیە بەردانی بە مەرج 26 كەسە.

لەسەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی 440 گیراو ئازاد كراون و لەو ژمارەیە بەردانی بەمەرج 12 كەسە.

لەسەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی دهۆك ژمارەی ئازادكردنی گیراوەكان 170 كەسە و 30 كەسیان بەردانی بە مەرجە.

لەسەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی كەركوك-گەرمیان 21 ڕاگیراو ئازاد كراون لەگەڵ یەك نەوجەوان.

هەروەها پرۆسەی بەردانی ڕاگیراوان و ئازادكردنی بە مەرج بەردەوام دەبێت و لەرۆژانی داهاتوودا ئاماری نوێ بڵاو دەكرێتەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان