ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

هێشتا چین واز له‌ مار خواردن ناهێنێت


خەڵک – لوقمان غه‌فوور

له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، پۆلیسی چین داباریوه‌ به‌سه‌ر ماڵان و كۆگا و چێشتخانه‌و شوێنی فرۆشتنی گیانداران و باڵنده‌ كێوییه‌كان و زیاتر له‌ 700 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ واز له‌ مار خواردن و فرۆشتنی خواردنی گیانله‌به‌ری كێوی ناهێنن كه‌ به‌شێویه‌كی كاتی ڕاگیراوه‌.

“گیانله‌به‌ران له‌پیناو مرۆڤه‌كاندا ده‌ژین و پێویسته‌ بخورێن”  ئه‌مه‌ وته‌ی پیاوێكه‌ له‌ شاری وۆهان –ی كه‌رتی هێبی کە به‌ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی وتووه‌. ئه‌م پیاوه‌ پێیوایه‌ ئه‌و له‌ دوای نه‌خواردنی، ماوه‌ی دوو مانگه‌ ده‌روونی تێكچووه‌ و پێویستی به‌ خواردنی ماره‌.

ڕۆژنامه‌ی هێل-یش له‌ ڕاپۆرتێكدا ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه‌ 40 هه‌زار جۆری جیاواز له‌ باڵنده‌ و ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ری ئاوی به‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌تی قه‌ده‌غه‌كردنه‌ كه‌ووتون و ڕاوكردن و فرۆشتن و خواردنیان قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ به‌راز و سمۆره‌ و كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵی تریشه‌وه‌، كه‌ مه‌به‌ست لێی كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانی زیاتره‌ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌.

گله‌یی فرۆشیاران له‌وه‌دایه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین به‌شێویه‌کی یاسایی ڕێگه‌ی داوه‌ به‌ هه‌ندێك بازرگان به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی مه‌رجی ته‌ندروستیان تێدایه‌، سه‌گ و كه‌ر و ئاسك و تیمساح و هه‌ندێك گۆشتی ئاژه‌ڵی تر بفرۆشن، به‌پێی هه‌واڵێكی ڕۆیته‌رز ئه‌مه‌ وه‌ك هه‌وڵێك وایه‌ بۆ سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی بازاڕی هاووڵاتیان و كردنه‌وه‌ی دوكانه‌كان.

ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ هێشتا ڤایرۆسی كۆرۆناcovid-19 له‌ چین بنبڕ نه‌كراوه‌ و تا ئه‌مڕۆ 19ی فێبریوه‌ری ژماره‌ی تووشبوان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ جیهان گه‌یشتۆته‌ 74 هه‌زار و 280 كه‌س و ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 2 هه‌زار و 9 كه‌س.

جۆن جیان بازرگانێكی ئاژه‌ڵه‌ كیوییه‌كانه‌ له‌ ناوچه‌ی مه‌نگۆلیا له‌ چین ده‌ڵێت:”دڵشادم كه‌ ئه‌و قه‌ده‌غه‌كردنه‌ هه‌ڵگیرێت و ده‌ست به‌ فرۆشتنی ئاژه‌ڵه‌كان بكه‌ینه‌وه‌”، ئه‌و بۆ نیویۆرك تایمز وتویه‌تی:”خه‌ڵك حه‌ز به‌ كڕینی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌ره‌كان ده‌كات و وه‌ك دیاری ده‌یبه‌ن بۆ یه‌كتری”.

ئه‌و بازرگانه‌ ده‌ڵێت:”گۆشتێكی زۆری عه‌مباركراوی سه‌گ و تیمساح-م له‌ به‌فرگری گه‌وره‌دا هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌بێت هه‌مووی به‌ زیان بفرۆشم، چونكه‌ خه‌ڵك زیاتر حه‌ز به‌ گۆشتی فرێشی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ده‌كات نه‌ك به‌ستوو”.

زانایانی ڤایرۆلۆژی ئاشكرایان كردووه‌ كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، كه‌ شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ هه‌ڵگریه‌تی گوازراوه‌ته‌وه‌ بۆ مرۆڤ له‌ڕێگه‌ی خواردنی گۆشتی ئاژه‌ڵی به‌نگۆلین-ه‌وه‌ كه‌ ئاژه‌ڵێكه‌ له‌ پزیشكی میللی چین-یدا به‌گرنگ داده‌نرێت.

چینییه‌كان پێیانوایه‌ ئه‌سته‌نگه‌ حه‌زی ئینسان بۆ خواردن بگۆڕدرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ كه‌ڵچه‌ری خواردنه‌وه‌ هه‌یه‌.

وانگ سونگ، توێژه‌ری زۆولۆژی (ئاژه‌ڵزانی) له‌ ئه‌كادیمیای زانستی چین ده‌ڵێت:”له‌ تێڕوانینی زۆر كه‌سه‌وه‌، ئاژه‌ڵ له‌ پێناو مرۆڤدا ئه‌ژی زه‌وی به‌شنه‌كراوه‌ له‌نیوان ئاژه‌ڵ و مرۆڤدا”.

ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌كۆتایی دیسێمبه‌ری 2019 له‌ نێو بازاڕی فرۆشتنی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ كیوییه‌كانی شاری وۆهان له‌ كه‌رتی هێبی بڵاوبۆوه‌.

جیهان

بەوێنە؛ سەرۆكی پێشووی وڵاتێكی عەرەبی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیبیا بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (العربیە)، مەحمود جبریل، سەرۆك وەزیرانی پێشووی لیبیا لە قاهیرەی پایتەختی میسر بە نەخۆشی كۆرۆنا گیانی لەدەستداوە.

دوای بڵاوبوونەوەی لە چین-ەوە، لە ئێستادا ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینەی زۆری وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 65 هەزار گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 254 هەزار كەسیش چاكبوونەتەوە لەكۆی تووشبووان، كە تا ئێستا گەیشتۆتە ملیۆنێك و 220 هەزار كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانی بەریتانیا، BBC قورئان و وتاری ئایینی پەخش دەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ
بە هۆی داخستنی مزگەوتەكانەوە، ئێزگە ناوخۆییەكانی بی بی سی بەریتانی دەستیكرد بە پەخشكردنی قورئان و وتاری ئایینی.

بی بی سی بڕیاری دا لە ڕێی 14 ئێزگەی ناوخۆییەوە هەفتانە قورئان و وتاری هەینی پەخش بكات، ئەویش بە هۆی داخستنی مزگەوتەكان لە چوارچێوەی ئەو ڕێكارانەی كە حكومەتی بەریتانیا بۆ ڕێگرتن لە تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەیانگرێتەبەر.

ماڵپەڕی “بێرمینگهام مەیڵ” لە زاری كریس بێرنز بەرپرسی ئێزگەی ناوخۆیی بی بی سییەوە بڵاویكردەوە، ئامانج لەو بڕیارە بەیەكگەیاندنەوەی كۆمەڵگەی ئیسلامییە لە بەریتانیا و هاوكاریكردنیان.

موسڵمانان 5%ی دانیشتووانی بەریتانیا پێكدەهێنن و بە پێی نوێترین ئامار ژمارەیان لە 3 ملیۆن كەس زیاترە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تەنها 17 وڵات ماوە لە جیهان، كۆرۆنای تێدا تۆمار نەكراوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

تاكو ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا نەگەیشتووەتە 17 وڵات و ناوچەی جیهان لە كاتێكدایە زۆربەی وڵاتانی جیهان، گیرۆدەی مەترسییەكانی ئەو ڤایرۆسە بوون.
زانكۆی هوبكنزی ئەمریكی لە لێكۆڵینەوەكانیدا ئاشكرایكرد، تاكو ئێستا 17 وڵات هیچ حاڵەتێكی ڤایرۆسی كۆرۆنایان تۆمار نەكراوە، ئەمەش لەكاتێكدایە دوای 3 مانگ لە دەركەوتنی ڤایرۆسەكە، بەشێك لە هاووڵاتیانی وڵاتانی جیهان تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون.
بەپێی زانیارییەكانی ئەو زانكۆیە، ئەو وڵاتانە 4 وڵاتیان ئلە ئاسیان و 3 ولاتیان لە ئەفیقا و 10 ولاتی دیكەیان نزیكن لە ئۆقیانوسی هادی ئەویش بەپێی راپۆرتێكی گۆڤاری نیویۆركی ئەمریكی.
بەپێی زانیارییەكان ئەو وڵاتە ئاسیاییانەی كە كۆرۆنایان تێداتۆمار نەكراوە بریتین لە یەمەن لەنێو وڵاتە عەرەبییەكان و كۆریای باكور و تاجیكستان و توركمانستانن.
بەڵام لە ئەفریقا هەریەك لە ولاتانی لیسوتو، دورگەكانی قەمەر و كۆماری دیموكراتیكی ساوتومێ و پرینسیپین.
هەروەها لە ئۆقیانووسیا كە ناوچەیەكی جوگرافیایییە كە دوورگەكانی ئۆقیانووسی پاسیفیك لەبەردەگرێتەوە هەریەك لە دورگەی سولومون، كۆماری ناورو، كۆماری فانواتو، ولاتی ساموا، كۆماری كیریباتی، ویسلایەتی مایكرونزیای یەكگرتوو، وڵاتی تونغان و كۆماری دورگەی مارشاڵ، كۆماری بالاو، ولاتی توفالو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان