ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) دۆرتمۆند و ئەتلەتی بەهێزی هالاند و بەرگریکردن پاریس و لیڤەریان کوتا بەزەویدا


خەڵک سپۆرت

قۆناغی چوونی (١٦)ی چامپیۆنزلیگ ئەمشەو بە ڕووبەڕوبونەوەی یانەکانی دۆرتمۆند و پاریس سانت جێرمان، ئەتلەتیکۆ مەدرید و لیڤەرپوڵ دەستیان پێکرد.

لەڕووبەڕوبونەوەی یەکەمدا یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید میوانداری لیڤەرپوڵی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکەی کرد.

دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەری ئەتلەتی پلانی تۆکمەیی بەرگری و هێرشی هەڵگەڕاوەی بەرامبەر لیڤەرپوڵی هێرشبەر نمایشکرد.

لەگەڵ دەستپێک و لەخولەکی ٤ ساول نیگوێز گۆڵی پێشکەوتنی ئەنجامەکەی بۆ هندییە سورەکان تۆمارکرد، لەدوای گۆڵە بەرگرییەکی بەهێزیان لە گۆڵەکەیان کرد و دەرفەتیان بە ئەستێرەکانی یۆرگن کلۆپ نەدا مەترسی دروست بکەن.

لەتایمی دووەمدا وەک چاوەڕوان دەکرا لیڤەرپوڵ فشاری توندی دروستکرد و ئەتلەتیکۆ بەشێوە ئاساییەکەی خۆی بەرگری کرد.

سیانەی ئاگرینی لیڤەرپوڵ کە پێکهاتبوون لە مانێ و محەمەد سەڵاح و فێرمینیۆ بەهاوکاری ناوەندسازەکان چەندین هەلیان دروستکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە و ڕووبەڕوبونەوەی چوون بە گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی ئەتلەتیکۆی خاوەن یاریگا و هاندەر کۆتایی هات.

لەڕووبەڕوبونەوەی دووەمدا، یانەی دۆرتمۆندی ئەڵمانی لەیاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی کرد.

لەتایمی یەکەمدا دوو جەمسەری ڕووبەڕوبونەوەکە بەشێوەیەکی هاوسەنگ یارییان دەکرد و زیاتر مۆرکی تاکتیکی و پابەندبوون بە پلانە توندەکانیان پێوەدیاربوو، هەردوولا سەرنجیان لەسەر هێرشبەران بوو و بە بەرگری ناوچەیی ڕێگەیان بە ڕەخساندنی هەلی گۆڵکردن نەدا و ئەو تایمەش بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا سیناریۆکان گۆڕانکارییان بەسەردا هات، ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری نوێی دۆرتمۆند لە خولەکی ٦٩ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمار کرد، سەرباری گۆڵە تۆمارکراوەکە، بەڵام یانەی خاوەن یاریگا لەنیوە یاریگای یانەی ڕکابەر نەگەڕایەوە و چەند هەلێکی تریشیان ڕەخساند.

هاندەران چاوەڕوانبوون ئەنجامەکە بوون لەلایەن دۆرتمۆندەوە فراوان بکرێت، بەڵام لە خولەکی ٧٥ کیلیان مباپیی فەرەنسی تۆپێکی بەنێو بەرگریکارانی یانە زەردەکەدا ڕفاند و ئاڕاستەی نایماری هاوڕێی کرد، هێرشبەرە بەرازیلیەکە سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.

ئاهەنگ و خۆشی یاریزانانی پاریس تەنها سێ خولەکی خایاند، دووبارە ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی گەڕایەوە و لەخولەکی ٧٨ گۆڵی دووەمی بۆ دۆرتمۆند تۆمارکرد.

لە کۆتا ساتەکاندا جەمسەرەکان چەند هەلێکیان ڕەخساند بەتایبەت ئەستێرەکانی پاریس کە بە ئەنجام دوواکەوتبوون، لەگەڵ ئەوەشدا سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکردنەوەو یارییەکە (٢ – ١) لەبەرژەوەندی دۆرتمۆند کۆتایی هات.

بەتۆمارکردنی دوو گۆڵی تر، ئێرلینگ هالاند بە درێسی یانەکانی ڕێدبول سالزبۆرگ و دۆرتمۆندەوە لە کۆی حەوت ڕووبەڕوبونەوەی ئەم وەرزەی خولی یانە پاڵەوانەکان ڕێژەی گۆڵەکانی گەیاندە(١٠ گۆڵ)، بەو شێوەیەش لەپاڵ ڕۆبەرت لیڤاندۆڤیسکی هێرشبەری بایرندا لوتکەی ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولە ئەوروپییەکە دەگرێت.

جیهانی

ڕاهێنەری ئارسیناڵ هەوڵی کڕینی کۆتینیۆ دەدات و لێپرسراوی کارەکانی چاوی لە یانەیەکی ترە


خەڵک سپۆرت

مایکڵ ئارتیتای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی وەک ئامانجی سەرەکی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دیاریکردووە، بەڵام پێناچیت لە ئیمزاکردنی بۆندەکەدا سەرکەوتوو بێت.

تۆڕی “سۆکەر لینک”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆندی خواستنی لە بایرن میونشن کۆتایی دێت و ناچارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، لەم یانەیەش هیچ بەرژەوەندییەکی نییە و بەهەر شێوەیەک بێت دەیەوێت ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە تەئکید دەکاتەوە، کە چەندین یانەی ئینگلیزی گەورە داوای گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکەیان کردووە لەنمونەی مانچستەر یونایتد و چێڵسی و لیستەر سیتی و تۆتنهام، بەڵام ئارسیناڵ لەڕێگەی پەیوەندییە تایبەتییەکانی ئارتیتاوە دەیانەوێت یاریزانەکە دابین بکەن.

یانەی ئارسیناڵ لە پلانیاندایە ئەلیکساندەر لاکازێتی فەرەنسی بفرۆشێت و بەو بڕەی لەم گواستنەوەیەوە بەدەستدێت بۆند لەگەڵ کۆتینیۆ ئیمزا بکەن.

کێشەی ئارسیناڵ لەوەدایە کە لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە خەون بە یانەی چێڵسییەوە دەبینێت و هەندێک لەڕۆژنامەوانانیش پێیان وایە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانە شینەکەی لەندەندا هەیە، بۆیە هەوڵدەدات کۆتینیۆ بەرەو چێڵسی ببات.

کۆتینیۆ لەم وەرزەدا ٢٢ یاریی بەدرێسی بایرن میونشنەوە ئەنجامداوە و تەنها هەشت گۆڵی تۆمار کردووە، ئەو ڕێژەیەش بە دڵی بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە نییە و بڕیاریانداوە بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا ئیمزانەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕایۆلا بەرگریکارێکی یوڤانتۆسی پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید کردووە و پێرێز چاوی بڕیوەتە شێرەکەی تۆتنهام


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیسپانیا چەند زانیارییەکی نەبیستراویان لەبارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠وە ئاشکرا کردووە و دووپاتیدەکەنەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە بەنیازی ئیمزاکردنی بۆندی گەورە و هەژێنەرە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویکردۆتەوە، ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بەرگریکاری یانەی یوڤانتۆس لە ئیتاڵیا بەختەوەر نییە و داوای لە مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی کردووە یانەیەکی نوێ و بەهێزتر لە یوڤانتۆسی بۆ بدۆزێترەوە.

مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی ناوداری ئیتاڵی بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە میگێل ئەنخێل سانچێزی بەڕیوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، لەبەرامبەردا ئەنخێل خۆشحاڵی بەرامبەر ئۆفەرەکەی ڕایۆلا دەربڕیوە.

بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ پێیان وایە دی لیخت باشترین شوێنگرەوەیە بۆ سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی، کە تەمەنی (٣٤) ساڵە و لە چەند وەرزی داهاتوودا چیرۆکی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت” ئاماژەی بە خەونی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کردووە بۆ گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام.

یانە ئینگلیزییەکە ئامادەنین بە کەمتر لە (٢٠٠) ملیۆن یورۆ دەستبەرداری بن، لەگەڵ ئەوەشدا پێرێز پێی وایە شێرەکەی لەندەن باشترین جێنشینە بۆ کەریم بنزیمە و ئامادەکاری کردووە لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندی هەژێنەری پێشکەش بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نایمار بڕیاری کۆتایی داوە و ئەگەر ناچاربێت شێوازی یاخیبوون بەکاردەهێنێت


خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی بڕیاری کۆتایی داوە و چیتر لە یانەی پاریس سانت جێرمان بەردەوام نابێت، بەڵکو لە هاوینی ٢٠٢٠ ڕوودەکاتە یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، ئەستێرەکەی سیلیساو خەون دەبینێت دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە و بڕیاریداوە لە هاوینی ٢٠٢٠ بەهەر شێوازێک بێت یانە فەرەنسییەکەی بە دەستبەرداربوون ناچار بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لەهاوینی ٢٠١٩ کاربەدەستانی بەرشلۆنە هەوڵی زۆریانداوە یاریزانەکەی بەرازیل بگەڕێننەوە بۆ ڕیزەکانیان و زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن یورۆیان پێشکەش کردووە، بەڵام بەرپرسانی یانەی پاریس سانت جێرمان ڕێگرییان لە گواستنەوەکە کردووە و توانیویانە لەو کارەشیاندا سەرکەوتوو بن.

لەئێستادا بەڕێوەبەرانی پاریس بیر لەوەدەکەنەوە کە نایمار سودێکی ئەوتۆی بۆ یانەکەیان نەماوە و بەردەوامبوونی هیچ سودێکی زیادە بە پێکهاتەی یانەکەیان ناگەیەنێت، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە دەستبەرداری بن.

لەلایەن خۆشییەوە یاریزانە (٢٨) ساڵەکە بۆ کەسە نزیکەکانی دووپاتکردۆتەوە، ئەگەر گفتوگۆکانی گواستنەوەی هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو بڕوات ئەوا پەنا دەباتە بەر یاساکانی فیفا و یاخیبوون ڕادەگەیەنێت، تا ئەوکاتەی دەرگای بۆ دەکەنەوە ڕوو لە یانەی بەرشلۆنە بکات.

چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەی نایمار لە هاوینی ٢٠٢٠ بەبڕی (١٥٠) ملیۆن یورۆ کۆتایی پێبهێنرێت، کە ئەوەش (٧٠) ملیۆن کەمترە لەو نرخەی لە بەرشلۆنەوە پێی گواستراوەتەوە بۆ پاریس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان