ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند خواردنێک کە ئازار و هەوکردنی ئەژنۆت ناهێڵێت و زۆر سوودت پێدەگەیەنێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند خواردنێکە کە ئازار و هەوکردنی ئەژنۆت ناهێڵێت و زۆر سوودت پێدەگەیەنێت:

 

-میوە

-ترێ و گێلاس و میوە ترشەکان زۆر بەسوودە لەکاتی هەبوونی ئازاری ئەنۆ و ڕێگرە لە هەوکردن.

 

-سەوزەکان

-سپێناخ و برۆکولی و خۆشاوی سۆی و فاسۆلیای سور ئەو سەوزانەن کە بۆ ئازار و هەوکردنی ئەژنۆ بەسوودە.

 

-بەهارات

-زەردەچەوە و زەنجەفیل و سیر و چای سەوز گرنگترین بەهاراتەکانن کە بۆ هەوکردنی ئەژنۆکان بەسوودە.

 

-خواردنەکانی دیکە

-خواردنە گەنمیەکان و ماسی و شیرەمەنیە کەمچەوریەکان و گوێز و بادەم.

ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە لەکاتی داخستنی جیمدا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و چەوری کەلەکەت دەسوتێنێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە لەکاتی داخستنی جیمدا دەتوانیت ئەنجامی بدەیت و چەوری کەلەکەت دەسوتێنێت:

 

وەرزشی Woodchoppers

شتێکی کەمێک قورس یان دمبڵ بەدەستەوە بگرە، بە هەردوو دەست بیگرە و بیبە سەر شانت و دواتر بنوشتێرەوە و بیهێنە خوارەوە و کەمێک خۆت بنوشتێنەرەوە

 

وەرزشی Russian twists

قاچ و دەست و سنگت بەرز بکەرەوە و دمبڵێک بەدەستەوە بگرە، دواتر ئەملا و لای پێبکە:

 

وەرزشی Side plank hip

-بکەوە سەرلاو شناو بە ناوچەی کەمەرت بکە، هەر لایەک ١٥ جار

 

 

وەرزشی Bicycle crunches

-دەستت بخەرە پشتی سەرت و پایدەر بە قاچەکانت لێبدە و بە پێچەوانەی یەک بیجوڵێنە

 

-جوڵەی Kneeling vacuum

دابنیشە و بە قوڵی هەناسە هەڵبمژە ٥ چرکە ڕایبگرە  و دواتر بیدەرەوە، ١٥ جار

 

مەلەکردن

لەسەر دەم ڕابکشێ و دەست و قاچت بە پێچەوانەی یەک بەرز بکەرەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەیی بەکار بهێنە بۆ ئەوەی شەوان زوو خەوت لێبکەوێت


خێزان

ئەمەی خوارەوە تاکتیکی هەناسەدانی چوارگۆشەییە کە بەیەکێک لە ڕێگا گونجاوەکان دادەندرێت بۆ ئەو کەسانەی کێشەی خەوتنیان هەیە:

 

شێوازی کارەکە بەم جۆرەیە:

-سەرەتا هەناسە بە لوتت هەناسە هەڵبمژە و لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەکە ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

-پاشان بە دەم هەناسەکە بدەرەوە و تا ٤ بژمێرە.

-دواتر هەناسەدان ڕابگرە و بەهەمان شێوە لە مێشکتدا تا ٤ بژمێرە.

 

چەند جارێک کارەکە دوبارە بکەرەوە تا خەوت لێدەکەوێت:

 

بۆ ماوەی ژمارەکان تەماشای ئەمە بکە:

 

 

-لەبیریشت بێت کە جێگای تەندرووست و کەش و هەوای گونجاو بۆ خەوتن ڕۆڵێکی کاریگەری هەیە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە؟ ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر


خێزان

گەر سەری منداڵەکەت کڕێشی هەیە ئەوا وەک شتێکی ئاسایی وەری بگرە و  بۆ چارەسەری ئەم ڕێگا چارانە بگرە بەر:

 

-ده‌توانیت به‌ شامپۆی تایبه‌تی منداڵ سه‌ری منداڵه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ بشۆیت.

-پرسیاری دكتۆر بكه‌ تا بزانیا كه‌ ئایا ده‌كرێت شامپۆی دژه‌ كرێش به‌كار بهێنیت.

-زه‌یتی قژی منداڵان بۆ منداڵه‌كه‌ت به‌كار مه‌هێنه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ چه‌وری قژی زیاتر ده‌كات.

-ده‌توانیت قژی به‌ كرێمی شێدار ته‌ڕبكه‌یت، تا وشكنه‌بێته‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌وری ده‌ربدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان