ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(بەوێنە) سەرباری سزاکانی یوفا، یاریزانانی مانچستەر سیتی بە زەردەخەنەوە دەرکەوتن


خەڵک سپۆرت

سەرباری ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا سزای دوو ساڵ سڕکردنی لە خولە ئەوروپیەکان بەسەردا سەپاندن، یاریزانانی یانەی مانچستەر سیتی بە ورەیەکی پۆڵایین و ڕوویەکی گەشەوە لە مەشقە ئامادەکارییەکانی ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوودا دەرکەوتن.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە گواردیۆلای ڕاهێنەر بەردەوامبوونی لە یانەکە دووپاتکردەوە و داواشی لەیاریزانان کرد، خۆڕاگربن و هاوکار و پاڵپشتی یەکتری بکەن لەپێناو تێپەراندنی قەیرانەکاندا.

لەبارەی ئەم وێنانەوە ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ”ی بەریتانی بە مانشێتێکی گەورە نوسیویەتی: ئایا سزاکانی یوفا خەمبارتان ناکات؟

وەک دەریشدەکەوێت، لیرۆی سانێی ئەستێرەی ئەڵمانی گەڕاوەتەوە سەر یەکەی مەشق و ڕاهێنانە ئاساییەکان و ئەگەر زۆرە لەڕووبەڕوبونەوەکانی داهاتووی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید بەشداری بکات.

جیهانی

ڕاهێنەری ئارسیناڵ هەوڵی کڕینی کۆتینیۆ دەدات و لێپرسراوی کارەکانی چاوی لە یانەیەکی ترە


خەڵک سپۆرت

مایکڵ ئارتیتای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی ئارسیناڵ گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی وەک ئامانجی سەرەکی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ دیاریکردووە، بەڵام پێناچیت لە ئیمزاکردنی بۆندەکەدا سەرکەوتوو بێت.

تۆڕی “سۆکەر لینک”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی لە وادەی گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠ بۆندی خواستنی لە بایرن میونشن کۆتایی دێت و ناچارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە، لەم یانەیەش هیچ بەرژەوەندییەکی نییە و بەهەر شێوەیەک بێت دەیەوێت ڕوو لەیانەیەکی دیکە بکات.

سەرچاوەکە تەئکید دەکاتەوە، کە چەندین یانەی ئینگلیزی گەورە داوای گواستنەوەی یاریزانە بەرازیلییەکەیان کردووە لەنمونەی مانچستەر یونایتد و چێڵسی و لیستەر سیتی و تۆتنهام، بەڵام ئارسیناڵ لەڕێگەی پەیوەندییە تایبەتییەکانی ئارتیتاوە دەیانەوێت یاریزانەکە دابین بکەن.

یانەی ئارسیناڵ لە پلانیاندایە ئەلیکساندەر لاکازێتی فەرەنسی بفرۆشێت و بەو بڕەی لەم گواستنەوەیەوە بەدەستدێت بۆند لەگەڵ کۆتینیۆ ئیمزا بکەن.

کێشەی ئارسیناڵ لەوەدایە کە لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکە خەون بە یانەی چێڵسییەوە دەبینێت و هەندێک لەڕۆژنامەوانانیش پێیان وایە ڕێککەوتنی لەگەڵ یانە شینەکەی لەندەندا هەیە، بۆیە هەوڵدەدات کۆتینیۆ بەرەو چێڵسی ببات.

کۆتینیۆ لەم وەرزەدا ٢٢ یاریی بەدرێسی بایرن میونشنەوە ئەنجامداوە و تەنها هەشت گۆڵی تۆمار کردووە، ئەو ڕێژەیەش بە دڵی بەرپرسانی یانە ئەڵمانییەکە نییە و بڕیاریانداوە بۆندی هەمیشەیی لەگەڵدا ئیمزانەکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕایۆلا بەرگریکارێکی یوڤانتۆسی پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید کردووە و پێرێز چاوی بڕیوەتە شێرەکەی تۆتنهام


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامە ناودارەکانی ئیسپانیا چەند زانیارییەکی نەبیستراویان لەبارەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠وە ئاشکرا کردووە و دووپاتیدەکەنەوە، فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانە بەنیازی ئیمزاکردنی بۆندی گەورە و هەژێنەرە.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ” بڵاویکردۆتەوە، ماتیاس دی لیختی هۆڵەندی بەرگریکاری یانەی یوڤانتۆس لە ئیتاڵیا بەختەوەر نییە و داوای لە مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کارەکانی کردووە یانەیەکی نوێ و بەهێزتر لە یوڤانتۆسی بۆ بدۆزێترەوە.

مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی ناوداری ئیتاڵی بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندی بە میگێل ئەنخێل سانچێزی بەڕیوەبەری جێبەجێکاری یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە کردووە، لەبەرامبەردا ئەنخێل خۆشحاڵی بەرامبەر ئۆفەرەکەی ڕایۆلا دەربڕیوە.

بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ پێیان وایە دی لیخت باشترین شوێنگرەوەیە بۆ سێرجیۆ ڕامۆسی ئیسپانی، کە تەمەنی (٣٤) ساڵە و لە چەند وەرزی داهاتوودا چیرۆکی لەگەڵ یانەی شاهانە کۆتایی دێت.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت” ئاماژەی بە خەونی فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە کردووە بۆ گواستنەوەی هاری کەینی هێرشبەری ئینگلیزی یانەی تۆتنهام.

یانە ئینگلیزییەکە ئامادەنین بە کەمتر لە (٢٠٠) ملیۆن یورۆ دەستبەرداری بن، لەگەڵ ئەوەشدا پێرێز پێی وایە شێرەکەی لەندەن باشترین جێنشینە بۆ کەریم بنزیمە و ئامادەکاری کردووە لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندی هەژێنەری پێشکەش بکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نایمار بڕیاری کۆتایی داوە و ئەگەر ناچاربێت شێوازی یاخیبوون بەکاردەهێنێت


خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی بڕیاری کۆتایی داوە و چیتر لە یانەی پاریس سانت جێرمان بەردەوام نابێت، بەڵکو لە هاوینی ٢٠٢٠ ڕوودەکاتە یانەی بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، ئەستێرەکەی سیلیساو خەون دەبینێت دووبارە بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشلۆنە و بڕیاریداوە لە هاوینی ٢٠٢٠ بەهەر شێوازێک بێت یانە فەرەنسییەکەی بە دەستبەرداربوون ناچار بکات.

بەپێی سەرچاوەکە، لەهاوینی ٢٠١٩ کاربەدەستانی بەرشلۆنە هەوڵی زۆریانداوە یاریزانەکەی بەرازیل بگەڕێننەوە بۆ ڕیزەکانیان و زیاتر لە ١٥٠ ملیۆن یورۆیان پێشکەش کردووە، بەڵام بەرپرسانی یانەی پاریس سانت جێرمان ڕێگرییان لە گواستنەوەکە کردووە و توانیویانە لەو کارەشیاندا سەرکەوتوو بن.

لەئێستادا بەڕێوەبەرانی پاریس بیر لەوەدەکەنەوە کە نایمار سودێکی ئەوتۆی بۆ یانەکەیان نەماوە و بەردەوامبوونی هیچ سودێکی زیادە بە پێکهاتەی یانەکەیان ناگەیەنێت، بۆیە باشترین چارەسەر ئەوەیە دەستبەرداری بن.

لەلایەن خۆشییەوە یاریزانە (٢٨) ساڵەکە بۆ کەسە نزیکەکانی دووپاتکردۆتەوە، ئەگەر گفتوگۆکانی گواستنەوەی هاوشێوەی وەرزی ڕابردوو بڕوات ئەوا پەنا دەباتە بەر یاساکانی فیفا و یاخیبوون ڕادەگەیەنێت، تا ئەوکاتەی دەرگای بۆ دەکەنەوە ڕوو لە یانەی بەرشلۆنە بکات.

چاوەڕوان دەکرێت گواستنەوەی نایمار لە هاوینی ٢٠٢٠ بەبڕی (١٥٠) ملیۆن یورۆ کۆتایی پێبهێنرێت، کە ئەوەش (٧٠) ملیۆن کەمترە لەو نرخەی لە بەرشلۆنەوە پێی گواستراوەتەوە بۆ پاریس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان