ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەشیر حەداد: ئامادەین بۆ دەنگدان لەسەر حكومەتەكەی عەللاوی

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، ئامادەیی پەڕلەمان دەردەبڕێت بۆ سازدانی دانیشتنێكی نائاسایی لەپێناو تێپەڕاندنی حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك، كە لەلایەن نووسینگەی بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە، “حەداد ئامادەیی پەڕلەمانی دەربڕیوە بۆ سازدانی دانیشتنی نائاسایی پەڕلەمان لەپێناو متمانە بەخشین بە حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەللاوی، گەر لەلایەن فراكسیۆنە سیاسییەكانەوە ڕێككەوتنی لەسەركرا و كاندیدكردنی وەزیرەكان بۆ پۆستەكان تەواو بوو”.

بەشیر حەداد دەشڵێت”: بەپێویستی دەزانین پێكهاتەكان نوێنەرایەتی خۆیان هەبێت لە حكومەتدا و هاوسەنگی لە حكومەتی نوێدا دروست ببێت”.

جەختیشی كردەوە لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لەماوەی دەستووری خۆیدا، وێڕای لەبەرچاوگرتنی مافی هەموو پێكهاتەكانی گەلی عیراق و بەدەنگەوەچوونی داواكاری خۆپیشاندەران لەڕووی بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و باشكردنی خزمەتگوزارییەكان و كاركردن لەپێناو هێوركردنەوەی شەقام لە هەموو پارێزگاكانی عیراق.

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر لەو باریەوە، (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

عێراق

“ئەگەر پلانی نێودەوڵەتی نەبێت، كازمی لە چاكسازییەكانی سەركەوتوو دەبێت”

خەڵك-تەنیا هەورامی

 

سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە ڕایدەگەیەنێت، ئەو كارەی كازمی دەستیپێكردووە قورسە، بەڵام سوورە لەسەر جێبەجێكردنی چاكسازییەكانی لە عیراق.

دوای دەستبەكاربوونی موستەفا كازمی وەك سەرۆك وەزیرانی عیراق، دەیەوێت بەشێك لە بودجەی بەهەدەردراوی عیراق بگێڕێتەوە بۆ خەزێنە دەوڵەت و بەو هۆیەشەوە چەندین چاكسازی لە دەروازە سنوورییەكان تاكو بڕینی مووچەی هەزاران فەرمانبەری دوو مووچە دەست پێكردووە.

د.محەمەد بازیانی سەرۆكی بزاڤی چاكسازی و گەشە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كازمی لەسەرەتای هاتنییەوە خۆی بە شەهیدی زیندوو ناوبردووە و پێشبینی ئەوەش دەكات لەهەر كاتێكدا تیرۆر بكرێت.
وتیشی”ئەو كارەی كازمی دەستیداوەتێ قورسە، بەڵام بەردەوامە لەسەر ئەوەی ئەو چاكسازیانە بكات، بەتایبەت دەروازە سنوورییەكان كە لەوێوە گەندەڵی زۆر هەیە بەكوردستانیشەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەسەڵاتدارانی كوردیش دەڵێن ئامادەیمان هەیە و هەماهەنگی دەكەین.
ئاشكراشیكرد، وەكو ئەوەی سەرۆكی دەزگایەكی هەواڵگری عیراق بووە، زانیاری لەسەر گەندەڵكاران هەیە و سەركەوتوو دەبێت، بە مەرجێك ئەگەر پلانی نێودەوڵەتی ڕێگر نەبێت.
ڕوونیشیكردەوە، ئەم پیاوە كاری زۆری كردووە و دڵم خۆشە بەو چاكسازیانە، بەڵام لە داهاتوودا وەك باس دەكرێت دەبێتە دیكتاتۆرێك یان نا، بەدڵنیاییەوە دیكتاتۆرەكان هەموویان بەو شێوەیە دروست دەبن و خزمەتی خەڵك دەكەن لە كۆتایدا بڕیارەكانیان لە بەرژەوەندی خۆیان دەبێت، ئەویش پەیوەستە بە گەلی عیراقەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داهاتی خاڵێكی سنووری عیراق تەنها لە یەك ڕۆژدا، زیاتر لە 2 ملیار دینارە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

دەستەی‌ دەروازە سنوورییەكانی‌ عیراق ڕایدەگەیەنێت، داهاتی‌ ڕۆژانەی‌ بەندەری‌ ئوم قەسر تەنیا لە یەك ڕۆژدا لە دوو ملیار دینار زیاترە.

دەستەی‌ دەروازە سنوورییەكانی‌ عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، داهاتی‌ ڕۆژی‌ 13ی‌ ئەم مانگە لە بەندەری‌ ئوم قەسر لە پارێزگای‌ بەسرە دوو ملیار و 126 ملیۆن دینار بووە.
ئاشكراشیكرد، داهاتەكە بەجۆرێك بووە بەشی‌ زۆری‌ لە ڕێگەی‌ سەپاندنی‌ گومرگەوە بووە لەسەر ئاڵۆگۆڕی‌ بازرگانی‌ و ئەوەی‌ دیكەی‌ لە ڕێگەی‌ باجەوە بەدەستهاتووە.

جەخت لەوەش دەكات، داهاتەكە زیاد بووە و ئەو زیادبوونەیش لە ئەنجامی‌ جێبەجێكردنی‌ سەرجەم ڕێكار و یاساكانی‌ چاودێریی‌ و وردبینی‌ و پشكنینی‌ ئەمنی‌ بەدیهاتووە، بەتایبەتی‌ لەدوای‌ گەیشتنی‌ ڕێنماییەكانی‌ مستەفا كازمی‌ سەرۆك وەزیرانی عیراق لە بواری‌ چاكسازی‌ لە داهاتی‌ دەروازە سنوورییەكاندا.

ئەمەش لەكاتێكدایە، دوای بوونی بە سەرۆك وەزیران دەیەوێت سەرجەم خاڵە سنوورییەكان بخاتەوە ژێر ڕكێفی حكومەتی عیراقی و لیژنەیەكی چاودێری سەرپەرشتییان بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق.. بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی فرۆشتنی دەرمانەوە دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری تەندروستی عیراق بڕیارێكی نوێ‌ لەبارەی فرۆشتنی دەرمان لە دەرمانخەكان دەردەكات.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عیراق ڕایگەیاند: فەرمانگەی چاودێری و پشكنینی ئاگاداركردووەتەوە، كە سەرجەم ئەو دەرمانخانە تایبەتانە دابخەن كە پابەندی بڕیار و ڕێنماییەكان نین و هەردەرمانخانەیەك كڕین و فرۆشتن بەو دەرمانانە بكات كە پشكنینیان بۆ نەكراوە یاخود لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە بڕیاریان لەسەر نەدراوە دادەخرێن.

پێشتر لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانیی عیراق ڕایگەیاندبوو، سەرجەم دەرمانخانەكان بەمەرج دەكرێنەوە كە پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن و دەرمان و چارەسەر بۆ تووشبووانی كۆرۆنا بەكارنەهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان