ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بە ڤیدیۆ؛ تەكسییەك لە سلێمانی گڕیگرت


خەڵك- بەشی هەواڵ
لە شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لەكاتی ڕۆیشتندا ئاگر دەگرێت و تیمەكانی بەرگری شارستانیش ڕاستەوخۆ دەگەنە شوێنەكە و كۆنتڕۆڵی دەكەن.

بەپێی تۆمارێكی ڤیدیۆیی، كە (ترافیك ئێف ئێم)ی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، تەكسیەك لەنزیك مزگەوتی عەبدولكەریمی مودەڕیس لەگەڕەكی (كانی با) لەشاری سلێمانی گڕی گرتووە و ڕاستەوخۆ تیمەكانی بەرگری شارستانی دەگەنە سەر ڕووداوەكە ‌و ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ دەكەن.

ساڵانە زۆربەی كات لە وەرزی هاویندا چەندین ئۆتۆمبێل گڕ دەگرن و هۆكارەكەشی زۆربەی بۆ خراپی كوالێتی بەنزین و بوونی كێشەی كارەبابیی لە ئۆتۆمبێلدا دەگەڕێتەوە، بەڵام تۆماركردنی ئەم ڕووداوە لە وەرزی زستان بۆتە باسی گەرمی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ئێستا……. گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌سلێمانی

ئێستا……. گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌سلێمانی گڕگرتنی ته‌كسیه‌ك له‌نزیك مزگه‌وتی عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ریس له‌گه‌ڕه‌كی كانی با له‌شاری سلێمانی‌و ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ده‌گه‌نه‌ سه‌ر ڕووداوه‌كه‌‌و ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن. ڤیدیۆكه‌ ببینن: –

Posted by Traffic Fm Sulaimaniyah on Tuesday, February 18, 2020

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئاسمانی شارەكانی هەرێم نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و لە درەنگانێكی ئێوارە تا شەو ئەگەری بارانبارین و بروسكە دەكرێت، دەشڵێت،”پلەكانی گەرماش لە نێوان 8 تا 20 پلە دەبێت”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان ئاسمانی شارەكانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و لە كاتەكانی درەنگانی ئێوارە یان شەو دەگۆڕێت و باران بارین بە شێوەی بچر بچر دەست پێدەكات و لە هەندێك ناوچەكە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە ، پلەكانی گەرمای شارەكان لە نێوان 8 پلە بۆ 20 پلە تۆمار دەكرێت و خێرایی باش لە نێوان 10 تا 30 كم دەبێت لە هەر كاتژمێریكدا .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كەلار؛ شۆفێرێك بە هەڵە كوڕەزایەكی خۆی بە ئۆتۆمبێل شێلا و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت ، شۆفێرێك بەهەڵە كوڕەزایەكی خۆی بە ئۆتۆمبێل دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لە دەستدەدات، دەشڵێت،”شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بەبڕیاری دادوەر بەكەفالەت ئازادكراوە”.

عەلی جەمال قەدووری، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) هاتووە ڕایگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی 3ی نیسان لە شارەدێی ڕزگاری سەر بە شارۆچكەی كەلار شۆفێرێك منداڵێكی كورەزای خۆی شێلا.

ڕاشیگەیاندووە، منداڵەكە تەمەنی دوو ساڵ-ە ناوی سارۆ شاهۆ عباس-ە، كە ئۆتۆمبێلێكی جۆری كیای بارهەڵگری پێ بووە لە پێش دەرگای ماڵی خۆیان ڕووداوەكە ڕوویداوە كوڕەزاكەی شێلاوە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

لە ڕاگەیەنراوەكەیدا هاتووە ، لە ئێستادا تەرمەكەی بەمەبەستی توێكاری هێنراوەتە پزیشكی دادوەری كەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بەبڕیاری دادوەر بەكەفالەت ئازادكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ مووچەی كەمئەندامان بەپێی پیتی یەكەمی ناوەكانیان دابەش دەكرێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، سبەینێ شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كەمئەندامان دابەش دەكرێت، دەشڵێت،”بۆ خۆپارێزی و هاوكاری هێزە ئەمنیەكان دابەشكردنەكە لە ڕێگەی پیتەوە دەبێت لە كاتی جیاوازدا”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە پێناو بەرژەوەندی فەرمانبەران و توێژی خاوەن پێداویستی تایبەت و پاراستنیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان چەند بڕیارێكی بۆ پرۆسەی دابەشكردنی مووچە دەگرێتەبەر.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە فەرمانبەران و كەمئەندامانی خۆشەویست دەكەن پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن و لە كاتی سەردانیان بۆ فەرمانگە و بانكەكان دەستكێشیان لە دەست بێت، دەمامك ببەستن و دوور بن لەبەریەك كەوتن لەگەڵ كەسانی دیكە.

بڕیارەكان :
1. ئاسانكاریكردنی هێزەكانی ناوخۆ لە هاتووچۆی فەرمانبەران و كەمئەندامان بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
2. دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامان بە پێی پیتی ئەبجەدی و لە كاتەكانی جیاواز كە خشتەی دابەش كردنەكە لە خوارەوە هاوپێچ كراوە
3. ئاسانكاری بانكەكان لە پێدانی مووچەی كەمئەندامان بە شێوەیەك ئەگەر كەمئەندام خۆیشی ئامادە نەبوو، بریكارەكەی یان خزمی پلە یەكی بتوانێت مووچەكەی وەرگرێت بە مەرجێك ناسنامەی كەمئەندامەكەی پێ بێت.
4. لە كاتی پێویست نووسینگەی بانكەكان دەتوانن باڵەخانەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بە كار بێنن بۆ دروست نەبوونی قەرەباڵەغی.
5. دانیشتوانی ئەو شوێنانەی كەرەنتینە كراون بە تایبەت ( سێبیران)، بە پەیوەندی كردنیان بە ژمارە موبایلی ٤٤٨2750 مووچەكانیان بۆ دەبردرێتە ماڵەكانیان و پێویست ناكات خۆیان سەردانی بانكەكان بكەن .
خشتەی دابەشكرنی مووچە بە پێی پیتی یەكەمی ناوی كەمئەندامان
ڕۆژی شەممە 4ی نیسانی 2020
كاتژمێر ٨ تاكو كات ۹ پیتی ـــ ٲ ـــ
كاتژمێر ۹ تاكو كات ۱۰ پیتی ــــ ب،پ،ت،پ
كاتژمێر ۱۰ تاكو كات ۱۱ پیتی ــــ خ ،ح،چ،ج‌،د،ژ
كاتژمێر ۱۱ تاكو كات ۱۲ پیتی ــــ ر،ز،ژ
كاتژمێر ۱۲ تاكو كات ۱ پیتی ـــ س ،ش، ص ،چ ، ڤ
ڕۆژی یەكشەممە 5ی نیسانی 2020
كاتژمێر ٨ تاكو كات ۹ پیتی ـــ گ ،ع ،غ ،ف
كاتژمێر ۹ تاكو كات ۱۰ پیتی ــــ ق، ك، گ، ل
كاتژمێر ۱۰ تاكو كات ۱۱ پیتی ـــ م
كاتژمێر ۱۱ تاكو كات ۱۲ پیتی ــ ن ، هــ
كاتژمێر ۱۲ تاكو كات ۱ پیتی ــ و ، ی

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان