ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی یەك شوێن دابەش دەكرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی ئەنجوومەنی دادوەری ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ چوار شەممە 19ی شوبات مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

نیوەی مانگی 2ی 2020 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە.

ئابوری

نرخی نەوت هاڕەی كرد


خەڵك- بەشی هەواڵ

نرخی نەوتی وڵاتانی “ئۆپیك” بەشێوەیەكی ناچاوەڕوانكراو بۆ نزمترین ئاست دابەزی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕێكخراوی “ئۆپیك” ڕایگەیاند، نرخی نەوت لە بەرچنەی ڕۆژانەی ڕێكخراوەكەدا بۆ 16.87 دۆلار دابەزی، ئەمەش بە نزمترین ئاستی نرخی نەوتی “ئۆپیك” دادەنرێت دوای ئەوەی ڕۆژی پێشوو نرخی بەرمیلێكی بە 22.61 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرا.

بەرچنەی “ئۆپیك” بریتییە لە ناوەندی نرخی نەوتی خاوی ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە ڕێكخراوی “ئۆپیك”.

بەرچنەی نەوتی “ئۆپیك” نەوتی خاوی سوكی بەسرە، و نەوتی خاوی هەناردەی كوێتی، و سەدری لیبی، بونی سوكی نەیجیری، و عەرەبی سوكی سعودی، و مربانی ئیماراتی، و میری ڤەنزوێلی، و نەوتە خاوەكانی تر دەگرێتەوە.

لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا، نرخی نەوت هێندەی ئێستا دابەزینی بەخۆوەنەبینیەوە، لە 6ی ئاداری ئەمساڵەوە ڕێژەی دابەزینی نرخی نەوت دەگاتە 60%، هۆكاری ئەمەش پەیوەندی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كەمبوونەوەی داواكارییە لەسەر نەوت لە بازاڕەكانی جیهان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

داوا دەكرێت مۆلیدە ئەهلیەكان پارەی ئەم مانگە وەرنەگرن


خەڵك- بەشی هەواڵ
لەدوای ئەو زیانەی بەر خاوەن كێڵگە پەلەوەریيەكان كەوت لەم مانگەدا لەئێستادا ئەو كۆمەڵەیە زیاتر لە ١٥٠٠ خێزان هاوكاری دەكەن و داوایەك ئاڕاستەی خاوەن مۆلیدەكان دەكەن.

نازم عبدوڵا جاف، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەريیەكان ڕایگەیاند، لەمانگی ڕابردودا بڕی پێنج ملیار دینار زیان بەر خاوەن كێڵگە پەلەوەریيەكان كەوتووە، كەزۆربەیان خاوەن كێڵگەكانی سلێمانی بوون، هەربۆیە لەم قەیرانەدا توانیمان هاوكاری زیاتر لە ١٥٠٠ خێزان بكەین و سەبەتەی خواردن بگەیەنین بۆ ماڵەكانیان.

وتیشی، “پێویستە تەواوی خاوەن مۆلیدە ئەهلیەكان لە شاری سلێمانی بە ئەركی نیشتمانی خۆیان هەستن و بۆ ئەم مانگە پارەی مۆلیدە لە هاووڵاتیان وەرنەگرن ئەمەش وەك پشتیوانیەك بۆ هاووڵاتیانی بێكار تا شوێن دەستی خۆیان دیاری بكەن لەم سەردەمی كۆرۆنایەدا”.

لەئێستادا بەشێكی زۆر لەخاوەن موڵكەكان لەكرێی مانگانەی كرێچیەكانیان خۆشبوون و داوادەكەن هەموو لایەك هاوكاری خەڵكی هەژار و كەم دەرامەتان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شارەوانی ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچە بڵاودەكاتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕێكارەكانی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە و جەختیشدەكاتەوە، كە ھەوڵبدرێت مووچەكە بگەیەنرێتە دەستی فەرمانبەران لە ماڵەكانیان و دەشڵێت: “گرنگی تەواو بدرێت بە بەكارھێنانی دەستكێش و دەمامك”.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بەمەبەستی دابەشكردنی مووچە بەشێوەیەكی تەندروست و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا تكایە پەیڕەوی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بكە:

١- تەنها لیژنەكانی دابەشكردنی مووچە لەناو فەرمانگەدا دەبن.
٢- لیژنەی دابەشكردنی مووچەی كارمەندانی كارگەی قیر و ئامێرەكان كاتژمێر (١٢:٠٠) سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرەكانیان.
٣- لیژنەی دابەشكردنی مووچەی خزمەتگوزاری (ڕۆژهەڵات – باشور – باكور) كاتژمێر (١٢:٣٠) سەردانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرەكانیان.
٤- لیژنەی دابەشكردنی مووچەی زیادەڕەویی و ئاوەڕۆ و كارگێڕی خزمەتگوزاری كاتژمێر (١:٠٠) سەردانی شارەوانی سلێمانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەكانیان.
٥- داوا لە سەرجەم لیژنەكانی دابەشكردنی مووچەی ناو سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی دەكەین كاتژمێر (٢:٠٠) سەردانی شارەوانی بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچەی فەرمانبەرەكانیان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لە سەرجەم فەرمانبەران دەكەین تەنھا یەك نوێنەریان سەردانی لیژنەی مووچە بكەن بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
1- كاتژمێر (٢:٠٠ _ ٣:٠٠ ) ئەو كەسانە ئامادەبن كە ناویان لە لیستی ئەندازیاران و شارەوانی (یەك) و ماستەرپلان و ناوەندی نەخشەداناندا ھەیە.
2- كاتژمێر ( ٣:٠٠ _ ٤:٠٠) ئەو فەرمانبەرانە ئامادەبن، كە ناویان لە لیستی ئەندازیارانی شارەوانی دوو-دا ھەیە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ باش بەڕێوەبردنی پڕۆسەی دابەشكردنی مووچە و دووركەوتنەوە لە بەریەككەوتن و ڕەوشی خۆپارێزی ھەوڵبدەن كەمترین ژمارەی نوێنەر بێنە ناو فەرمانگە و ھەوڵبدرێت مووچەكە بگەیەنرێتە دەستی فەرمانبەران لە ماڵەكانیان.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی جەختیشی كردۆتەوە، گرنگی تەواو بدرێت بە بەكارھێنانی دەستكێش و دەمامك.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان