ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بەهۆی كەوتنەخوارەوە لەسەر دارێك، هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر 11:00 تەرمی هاوڵاتیەك بەناوی (ئـ .ر .ح) لەدایكبووی ساڵی 1974 پیشەی كاسب، دانیشتووی گوندی (شاروش) سەر بەناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕوونی دەكاتەوە، بەوتەی براكەی لە نزیك ماڵی خۆیان سەرقاڵی كۆكردنەوەی داری وشك بووە و پاش ئەوەی چۆتەسەر دارێك بۆ لێكردنەوەی پەلە وشكەكانی بەربووەتەوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشیكرد، پاش توێكاری بۆ لاشەكەی ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە و مەلەفی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ ڕاگەیەنراوێكی لەسەر قەدەغەی هاتوچۆ بڵاوكردەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، زۆر سوپاسی هاوڵاتیان دەكەین بۆ پابەندبوونیان بە ڕێنماییەكان حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆرۆنا.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، وەزارەتی ناوخۆ ئێستا سەرقاڵی تاوتوێكردنی پێشنیارەكانی پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكانە و بەم نزیكانە بەیانێكی نوێی وەزاری دەردەكرێت بۆ دەستنیشانكردنی ڕێكارە نوێیەكان.

ئاشكراشیكرد، تاكو ڕاگەیاندنی بەیانی نوێ، قەدەغەی هاتووچۆ بەم شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كۆرۆنا، هۆكارێكە بۆ كەمبوونەوەی ژمارەی گیانلەدەستدانی هاووڵاتیان لە هەرێمی كوردستان


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كۆرۆنا قوربانیانی ڕووداوەكانی هاتووچۆ لەهەرێمی كوردستان كەمدەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ژمارەی ڕووداوەكان لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو 400 ڕووداو بووە لەكاتێكدا لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا 27 ڕووداوی هاتووچۆ تۆماركراوە.

ڕوونیشیكردەوە، ساڵی ڕابردوو تەنیا لەم مانگەدا 50 كەس گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەمساڵ تەنیا سێ كەس گیانی لەدەستداوە.

ئاشكراشیكرد، لە مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو 500 كەس بەهۆی ڕووداوەكانی هاتووچۆوە بریندار بوون، بەڵام لەمانگی ئاداری ئەمساڵدا تەنیا 25 كەس برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی قەدەغەكردنی هاتوچۆی هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم ڕێگای سەرجەم شار و شارۆچكەكانی قەدەغە كردووە و هاتوچۆ بە چینێكی كەمی هاووڵاتیانە كە كاری پێویست و خزمەتگوزاری ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بوومەلەرزەیەك ڕوویدا


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ دوو شەممە بوومەلەرزەیەك لە گەرمیان ڕوویدا.

بوومەلەرزەكە كاتژمێر 10:56 خولەك ڕوویدا و گوڕەكەشی 4.1 پلە بوو بە پێوەری ڕێختەر و بەشێك لە هاووڵاتییان هەستیان پێكرد.

ناوەندەكانی چاودێری بوومەلەرزە ڕوونیانكردەوە كە ئەوەی ئەمڕ بە قووڵایی 9 كیلۆمەتر لە ئاستی رووی زەوی روویداوە، بەڵام زیانی لێنەكەوتووەتەوە.

هۆبەی کەشناسی گەرمیانیش بڵاویکردەوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری کەلار بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان