ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

كەشناسی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لە قەزای مێرگەسور لەو ماوەیەدا زۆرترین بڕی باران باریووە.

ژینگە

بە وێنە؛ لە سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرەڕای بڕیاری قائیمقامیەت و كشتوكاڵی سلێمانی بۆ قەدەغەی ئاودانی سەوزە بە ئاوی زێراب، لە ناوچەیەكی خوارووی سلێمانی سەوزە بە ئاوی زێراب ئاو دەدرێت و شارەوانیش ڕایدەگەیەنێت، كە ڕێگریان لەو زیادە‌ڕۆییە كردووە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بە‌شی لابردنی سە‌رپێیچی و زیادە‌ڕۆیی شارە‌وانی سلێمانی رێگری لە‌زیادە‌ڕە‌وییە‌ك دەكات، كە پە‌یوە‌ندی بە‌ژیانی ھە‌موومانە‌وە ‌ھە‌یە‌.

ڕوونیشی كردۆتەوە، تیمە‌كانمان ئە‌مڕۆ ١٥-٨\٢٠٢٠ بە‌ھاوكاری بە‌شی ئامێیرە‌كان و بە‌شی پۆلیسی شارە‌وانی ھە‌ڵمە‌تیكیان ئە‌نجامدا بۆ گە‌ڕە‌كی كە‌نە‌سوورە‌ لای چاندنی سە‌وزەكان، كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ستاون بە ‌لابردنی صە‌بی سە‌ر زێیرابە‌كان و ‌غە‌تاسیان تێكردوە‌ بۆ ئاودانی سە‌وزە‌كان، كە ‌ئە‌مە‌ جگە‌ لە‌زیادە‌ڕە‌وی، كارێیكی ناتە‌ندرووستە‌ بۆ ژیانی ھاووڵاتیان.

ڕاشیگەیاندووە، تیمە‌كانمان و ھاوكارانی ھە‌ستان بە‌گرتنی غە‌تاسە‌كان و لابردنی سۆندە‌كان و صە‌بە‌كانیان خستە‌وە‌ سە‌ر زێرابە‌كان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی: پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەك شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی هەرێم بەم جۆرەى خوارەوەیە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان