ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

گواردیۆلا هەڵوێستی خۆی لەبارەی سزاکانی یوفا و بەجێهێشتنی مانچستەر سیتی ئاشکراکرد


خەڵک سپۆرت

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی بەبێ گوێدانە سزا سەپێنراوەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، بڕیاریداوە تا کۆتایی بۆندەکەی لە پۆستی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بەردەوامبێت.

تۆڕی “سکای سپۆرت”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، کە پیپب گواردیۆلای ئیسپانی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی بە یاریزانانی راگەیاندووە، یانە ئینگلیزییەکەی بەجێناهێڵێت تەنانەت ئەگەر سزاکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا قوتستریش بن.

سەرچاوەکە وەڵامی گواردیۆلای بۆ یاریزانانی مان سیتی بڵاوکردۆتەوە، کە ڕایگەیاندووە :” دەستبەرداری پۆستەکەم نابم، ئەگەرچی سزامان بدەن و مانچستەر سیتی بۆ خولی پلە دوو داببەزێنن من هەر لێرە دەبم و بەردەوام دەبم، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ سەلماندنی ڕێز و وەفاداریمان بۆ یانەکەمان، کاتی ئەوەیە دەستبخەینە نێودەستی یەکتری و یەکبگرین”.

بەپێی سەرچاوەکە، جگە لە گواردیۆلا، ڕەحیم ستێرلینگی هێرشبەری یانە بەهەمان شێوە بەردەوامبوونی لەڕیزەکانی سیتی دووپاتکردۆتەوە و بە هاوڕێکانی ڕاگەیاندووە، کە تا کۆتایی بۆندەکەی بەردەوام دەبێت.

چەند ڕۆژێکە یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا بەفەرمی سزای دوو ساڵ سڕکردنی لە خولە ئەوروپییەکان بەسەر یانەی مانچستەر سیتیدا سەپاندووە، هاوشانی سزای دارایی بەبڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ.

بەهۆی ئەم سزایانە و دوورخستنەوەی یانەکە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی داهاتوو، میدیاکان پێیان وایە زیانی دارایی قورسیان بەردەکەوێت و ناچار دەبن ڕاهێنەر و یاریزانەکانیان بفرۆشن.

میدیاکان بەتایبەت سەرنجیان لەسەر گواردیۆلای ڕاهێنەر بووە و پێیان وایە، لەکۆتایی وەرزدا ماڵئاوایی دەکات و پەیوەندی بە یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵییەوە دەکات.

جیهانی

یاریزانە بیانییەکانی یوڤانتۆس لە کۆرۆنا ڕایانکردووە و تەنها دووانیان لە ئیتاڵیا ماونەتەوە


خەڵک سپۆرت

بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتانی ئەوروپا کاریگەری لەسەر یاریزانان و یانەکان دروستکردووە بەتایبەت یانەی یوڤانتۆس، سەرچاوەکان ئاماژە بە گەڕانەوەی نۆ یاریزانی ئەو یانەیە دەکەن بۆ وڵاتەکانیان.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، ئەدریان ڕابیۆی فەرەنسی کۆتا یاریزانی بیانی یانەی یوڤانتۆسە کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبووە و گەڕاوەتەوە بۆ وڵاتەکەی.

لەدوای تۆمارکردنی حاڵەتەکانی دانێلی ڕوگانی و پاولۆ دیبالا و بلەیس ماتویدی، یاریزانانە بیانییەکانی یانەی یوڤانتۆس لەترسی توشبوون بە ڤایرۆسەکە ئیتاڵیایان بەجێهێشتووە و بەپەلە گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان.

سەرەتا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەر لە دەرکەوتنی هیچکام لە حاڵەتەکان گەڕاوەتەوە بۆ مادێرا لە پورتوگال، لەسەر داوای ئیدارەی یانە هەر لە وڵاتەکەی ماوەتەوە و تائێستا لەگەڵ خێزانەکەی لە دورگەی مادێرا ژیان دەگوزەرێنێت.

پاشان چەندین یاریزانی دیکەی وەک: گۆنزالۆ هیگواین و سامی خزێرە و میرالیم پیانیچ و ئەلێکس ساندرۆ و دانێلۆ و دوگلاس کۆستا و چێزنی گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتانی ئەرجەنتین و بەرازیل و لۆکسمبۆرگ و ئەڵمانیا و پۆڵەندا و خۆیان لە یاریزانانی دیکەی خانمە پیرەکە بەدوورگرتووە.

دووان لە یاریزانە بیانییەکانی یوڤی، کە پێکهاتوون لە بلەیس ماتویدی و دیبالا، بەهۆی توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئیتاڵیا کەرەنتین کراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

چێڵسی پێش ڕکابەرانی کەوتووە و گرەوەی کۆتینیۆ لە بەرشلۆنە و بایرن میونشن دەباتەوە


خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەنگاو بە هەنگاو لە گواستنەوەی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی نزیکدەبنەوە.

ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، تا ئێستا بەرپرسانی یانەی بایرن میونشن بڕیاریان لەکڕینی فیلیپی کۆتینیۆی بەرازیلی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنە نەداوە، بەڵکو لەماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاندبوو، کە هەرگیز بەبڕی (١٢٠) ملیۆن یورۆ بۆندی هەمیشەیی لەگەڵ یاریزانە بەرازیلییەکە ئیمزا ناکەن.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “سپۆرت”ی کەتەلۆنی نوسیویەتی، یانەی بایرن میونشن هیواخوازن بە نرخێکی کەمتر تایبەت بە گواستنەوەی کۆتینیۆ بگەن بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە، یانەی بەرشلۆنەش نرخی یاریزانەکەیان لە ١٢٠ ملیۆن یورۆوە بۆ ٨٠ ملیۆن کەمکردۆتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی کردووە، بایرن هێشتا لەگەڵ ئەو نرخەشدا کێشەیان هەیە، لەم نێوەندەدا یانەی چێڵسی هاتووەتە نێو هاوکێشەکە و لەڕێگەی کیا جۆرباشیانی لێپرسراوی کاروباری یاریزانەکەوە دەرگای گفتوگۆیان واڵاکردووە.

یانەی چێڵسی لەسەر ڕاسپاردەی فرانک لامپارد ئامادەیە بڕی (٦٠ بۆ ٨٠) ملیۆن بە یاریزانە بەرازیلییەکە بدات و ناوەندی هێرشبەری یانەکەیان بەهێزتر بکەن، ئەوەش ئەو نرخەیە کە تائێستا یانەی بایرن میونشن پێشکەشی نەکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاریس سانت جێرمان لە بارودۆخێکی دیاریکراودا ناچار دەبێت مباپێ بفرۆشیت


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە یەک حاڵەتدا ناچار دەبن کیلیان مباپێی فەرەنسی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە مەدریدییەکە، کۆمەڵە کۆمپانیاکانی ئاکور کە سپۆنسەری یانەی پاریس سانت جێرمانە ئامادەنین لە حاڵی دووبارە دەستپێنەکردنەوەی خولی ناوخۆی فەرەنسا گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانیان پێشکەشی یانە زەبەلاحەکە بکەن.

ئەو بڕەش کە پێویستە پێشکەشبکرێت لەنێوان (٥٠ بۆ ٨٠) ملیۆن یورۆدایە، ئەگەر بێتو لەگەڵ زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەژماربکرێت ڕێژەی ئەو پارەیە زۆر زیاتر دەکات.

لەم بارەیەوە سباستیان پازین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە :” ئەگەر تا ١ی تەموزی ٢٠٢٠ ناوی کۆمپانیاکەمان لەنێو یاریگاکانی پاریسدا بوونی نەبێت، بێگومان ئێمەش گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانمان پێشکەش ناکەین”.

ڕۆژنامەی ئاس تەئکیدی کردووەتەوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە ڕووبدات یانە فەرەنسییەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەلایەنی کەمەوە ناچار دەبێت یەکێک لە نایمار یان مباپێ، یاخود هەردووکیان بفرۆشێت و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە چارەسەری تر بکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان