ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یانەی هەولێر دوواین ئامادەکارییەکانی بۆ دەستپێکی خولی نایابی عیراق ئەنجامدا


خەڵك-ئارام سەردار
بڕیارە سبەی سێ شەممە 18ی شوباتی 2020 لەهەولێر یەكەم یاری لەخولی نایابی عیراق بە بەشداری 15 یانە بەڕێوەدەچێت، لەیەكەم یاریش یانەی هەولێر میوانداری یانەی حدود دەكات.

ئەمرۆ بەمەبەستی بەشداریكردن لە خولی نایابی عیراق، یانەی هەولێر دواین ئامادەكاری خۆی بۆ یەكەم یاریان لە خولەكە دەست پێكرد، ئەمەش دوای ئەوەی پێشتر خولی نایابی عیراق بەهۆی خوپیشاندان و ئالۆزیەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراق بۆ نزیكەی 4 مانگ ڕاگیرا، تا لە كۆتایدا بڕیار درا بە شیوازێكی نوێ‌ خولەكە بەڕێوەبچێت.

لەئێستادا یانەی هەولێر دوای هەڵوەشاندنەوەی خولی پیشوو بڕیارە بۆ بەڕێوەچوونی خولەكە بە شێوازێكی نوێ‌ و بە بەرگێكی جیاواز بۆ یەكەمین یاری بە تەواوی یاریزنەكانی بەشداری بكات، هەڵوەشاندنەوەی خولی پێشووش بووە دەرفەتیكی باش بۆ هەولێر تا زیاتر ئامادەكاری بكات و شەش یاریزانیش بۆ ڕیزەكانیان بگوازێتەوە.

یاریەكانیش بە یەك قۆناغ ئەنجام دەدرێت واتە هەر یانەیەك 14 یاری ئەنجام دەدات، هەولێر لە دەست پێكی هەفتەی یەكەم لە یاریگای یەكەمی یانەكەی و لە سەعات 3: 30 دەقیقەی میونداری یانەی حدود دەكات، سیستەمی خولەكە بە جۆرێكە لە دەست دانی هەر خالێك بە ئاسانی قەرەبوو ناكرێتەوە بە هۆی كەمی ژمارەی یاریەكان، بە تایبەتی بۆ یانەیەك كە بیەوێت ڕكابەری بكات تا لە ڕیزبەندی پێشەوەی خولەكە بێت و بلیتیكی بەشداری كردن لە پاڵەوانەیتیەكانی دەرەوە بە دەست بهێنێت، چونكە هیچ یانەیەك دانابەزیت بۆ ڕكابەریەكان تەنها بۆ یانەكانی پیشەنگ نەبێت.

ریکلام

ناوخۆیی

ماراسۆنی ئاشتی كوردستان له‌ 14ی ئادار، بۆ كاتێكی نادیار دواخرا


خەڵک سپۆرت – ئارام سەردار

به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە رێكخراوی ماراسۆنی ئاشتی كوردستان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی ڕاگرت.

كاپتن كارۆخ ساڵح  لەم بارەیەوە بە میتدیاکانی ڕاگەیاند :”بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان، سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان راده‌گرین”.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوێکدا سەبارەت بە ڕاگرتنی چالاکییەکان، کارۆخ ساڵح ئاماژەی کردووە: له‌ روانگه‌ی پابه‌ندبوون به‌ رێنمایی و راسپارده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌مه‌به‌ستی خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ كاپتن (كارۆخ ساڵح) سه‌رپه‌رشتیاری ماراسۆن، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: له‌سه‌ر راسپارده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، بۆ خۆپاراستن له‌ په‌تای كۆرۆنا، ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان بڕیاریدا به‌ دواخستنی نیو ماراسۆنی ئاشتی كوردستان كه‌ بڕیاربوو شه‌ممه‌ی داهاتوو 14ی ئادار له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد: بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ته‌ندروستی هاووڵاتیان سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان تا كاتێكی نادیار، راده‌گرین.

هه‌روه‌ها كاپتن كارۆخ ووتی: قه‌ره‌باڵغی و ھەر چالاکیەکی تری بە کۆمەڵ، ھۆکارە بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاو نه‌خۆشی, بۆیه‌ له‌ ده‌سته‌ی باڵای ماراسۆنی ئاشتی كوردستان به‌چاكمانزانی سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانمان رابگرین و به‌هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستی باش بۆ هه‌موولایه‌ك .. خوا كوردستانی ئازیزمان بپارێزێت.

ئەم بڕیارەی سەرپەرشتیارانی ماراسۆنی ئاشتی پاش ئەوە دێت، کە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چالاکییەکانی تۆپی پێی بەتەواوی تا کاتێکی نادیار ڕاگرت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی چەمچەماڵ داوا لە هاندەران دەکات بۆ پاراستنی تەندروستیان ئامادەی یاری کۆتایی نەبن


سەرچاوەکان – خەڵک سپۆرت

دوێنێ لە دیوانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و بەسەرپەرشتی (ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنەی ڕوبەڕووبونەوە ڤایرۆسی کۆرۆناو سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری سەنتەری گەنجان ، کۆبونەوەیەک ڕێکخرا.

کۆبونەوەکە بەمەبەستی میکانزمی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی خولی پلە یەکەکانی کوردستان بوو لە یاریگای چەمچەماڵ کە بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممە لە قەزای چەمچەماڵ بەڕێوەبچێت .

لە کۆبونەوەکەدا باس لە لایەنە خراپەکانی ئامادەبوونی هاندەران کرا لەسەر تەندروستیان و هەموان هاو هەڵوێست بوون داوا لە هاندەران بکرێت لەیاریگا ئامادە نەبن .

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قائیمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ و بەڕێوەبەری تەندروستی داوایان لەهاندەران و گەنجانی شارەکە کرد ئامادەی یارییەکەنەبن بۆئەوەی دوربین لە پەتای کۆرۆنا و وەک وەزارەتی تەندروستی ئەم دوو هەفتەیەی بە زۆر هەستیار داناوە بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە .

سەرۆکی یانەی چەمچەماڵ وێڕای سوپاس گوزاری بۆ ئیدارەی قەزا و هاندەرانی یانەکە کە هەردەم پشت و پەنای یانەکە بوون و سەرکەوتنەکانیان پشکی ئەوانی تێدایە ، داوایکرد لەبەر سەلامەتی تەندروستیان هاندەران ئامادە نەبن لە یاریگا و لە ڕێگای کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و پەیجەکانەوە بە کوالیتی بەرز بینەری یارییەکە بن .

ئیدارەی چەمچەماڵ وتەندروستی و یانەی چەمچەماڵ پاراستنی تەندروستی هاندەران بە سەرکەوتن دەزانن وداوا دەکەن هاوکاریانبن و هیچ کەسێک بەسووپاسەوە نەچێتە یاریگا بۆ بینینی یارییەکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

ئەمینداری لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان لەبارەی مەترسیەکانی کۆرۆناوە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا


خەڵک-ئارام سەردار

ئەمینداری گشتی لێژنەی ئولۆمپی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، نابێت هەموو چالاکیەکان بوەستێت، بەڵکو لەگەڵ خۆپارێزی پێویستە ڕووبەڕووی کۆڕۆنا ببینەوە.

ئالان قادر، ئەمینداری گشتی لێژنەی ئولۆمپی کوردستان لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەکۆبوونەوەی مانگانەی خۆمان بەتایبەت لەکاتی ئێستادا کەوا کۆمەڵێک بابەتی هەنووکەیی هاتوونەتە پێشەوە پێویست بوو گفتووگۆی لەسەر بکەین، تاوەکو بزانین داهاتوومان چی دەبێت.

دەشڵێت، لێژنەی ئۆڵۆمپی بەکۆمەڵێک کێشەی گەورە تێپەڕ دەبێت، بەهۆی گۆڕانکاریەکانەوە ئەو دەزگایەش ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بۆتەوە، هەوڵەکانی ئێمەش بەردەوامە لەگەڵ حکومەت و پەڕلەمان تاوەکو چارەنووسی ئەو دەزگایە یەکلا بکەینەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تاوەکو بزانین بڕیار و ڕێنماییەکان بۆ ڕاگرتنی چاڵاکیەکان سەرجەم شوێنەکان دەگرێتەوە، یاخوود شوێن هەیە تایبەتمەندی پێبدرێت، بۆیە گفتووگۆمان کرد لەسەر بڕیار و ڕێنماییەکان و چاوەڕوانی ڕێنمایی و بڕیاری نوێ دەبین، پابەندی بڕیار و ڕێنماییەکانی حکومەتیش دەبین.

وتیشی، تائێستا ئەو بڕیارو ڕێنماییانەی هەن لەلایەن وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ دەرچوون بۆ هەندێ شوێنی تایبەتن تائێستا وەک هۆڵە وەرزشیەکان و مەلەوانگەکان کەوا داخراون، بەڵام بۆ ئەو شوێنانەی سەرکراوەن تائێستا ڕێگاپێدراون، ئێمەش باشتر دیراسەی ئەم بابەتانە دەکەین، لەگەڵ ئەوەشین خۆپاراستن هەبێت و لەهەمان کاتدا نابێ ژیان بوەستێت، چونکە کاریگەری خراپی دەروونی دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان