ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

هەنگەوانێك لە(خەڵك)ەوە بانگەوازێك بڵاودەكاتەوە
“شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك دەكەین بە شاری هەنگەوانی و گوڵی چوار وەرزە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەنگەوانێك پێشنیار دەكات، كە شوێنی فڕێدانی خۆڵ و خاشاك لە چەمچەماڵ بكرێتە شاری هەنگەوانی و گوڵ چوار وەرزە و لە (خەڵك)ەوە داوا دەكات، هەماهەنگی لەگەڵ بكرێت تاوەكو خەڵك لە ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبییەوە بێنە كوردستان بۆ كڕینی هەنگوین.

هەرێم غەریب جەباری، كە پیشەی هەنگەوانە بۆ (خەڵك) وتی، “ئەگەر حكومەت یان هەر كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت یان هەر سەرمایەدارێك) هاوكارم بێت هەرچی (زه وی) چۆڵ و بەتاڵ هەیه كە خۆڵ و خاشاكی تێدا فڕێ‌ دەدریت و دیمەنی وڵاتەكمانی ناشرین كردووە دەیكەمە (شاری مێش هەنگ و گوڵی چوار وەرزە).

دەشڵێت: “وادەكەم خەڵكی لە وڵاتانی ئەوروپا و كەنداوەوە بێنە كوردستان بۆ كڕینی یەك كیلۆ هەنگوین”.

ئەو هەنگەوانە، كە تۆمارێكی ڤیدیۆییشی بۆ (خەڵك) ناردووە، وتی، “وادەكەم، كە هەرچی گەنجی خێرلەخۆنەدیو و بێ‌ كار، كە سەری خۆیان هەڵدەگرن و دەڕۆن بۆ ئەوروپا و دەبن بە قوربانی دەریا و خواردنی نەهەنگەكان هەلی كاریان دەستبكەوێت و لەو پڕۆژەیە ببنە هەنگەوان و شارەزا و وڵات بەرەو پێشەوە ببەن”.

ئاماژەی بەوەشكرد، كە بەهۆی هەنگوینی خراپ و ساخت و هێنانی هەنگوینی ئێرانی و توركی و هاوكاری نەكردنی حكومەت بۆ كەرتی هەنگەوانان خەریكە هەنگوینی كوردستان ڕەسەنایەتی لەدەست دەدات و خەڵكی خۆی چۆنیەتی بەرهەمهێنانی هەنگوینەكە ببینێت.

Chamchamal

((پروژه ی شاری هه نگه وانی))ئه گه ر (حکومه ت )یان هه ر که رتیکی( تایبه ت)یان هه ر(سه رمایه داریک) هاوكارم بيت هه رچی (زه وی)چول و به تال هه یه که (زبل و خاشاکی )تئ فرئ ده دریت و که لتوری ولاته که مانی ناشرین کردووه، ده یکه مه {شاری میش هه نگ} و گولی {4}وه رزه ،واده که م پشت به خوای گه وره خه لکی له ولاتانی(( ئه و رو پا))وه له ولاتانی(( خه لیجه))وه بینه کوردستان بو کرینی یه ک کیلو هه نگوین!!!!!!!!واده که م هه رچی ((گه نجی))خیرله خو نه دیوی ولاته که م هه یه که بئ کارن و بئ ئیشن و سه رى خويان هه ل گرتووه له تاو بئ کاری بو ولاتانی ده ره وه زوریکیان بوونه ته سووته مه نی ده ریاچه و رووباره کان و خواردنی نه هه نگه کان ؟؟؟؟؟؟؟؟هه لی کاریان ده ست بکه ویت له و پروژه یه و ببنه هه نگه وانیکئ شاره زاو کوردستان به ره و پیش به رن چونکه به هوی ((هه نگوینی ساخته)) و((هه نگه وانانی خارپ))وهینانی ((هه نگوینی ئیرانی و توركى ))و هاو کاری نه کردنی حکومه ت بؤكه رتى ((هه نگه وانان))واخه ریکه( هه نگوینی کوردستان)ره سه نایه تی له ده ست ده دات ،إن شاءالله كاريك ده كه م خه لكى خؤى جونيتى به رهه م هينانى هه نگوینه کان ببینیت وئه و دوودلییه نه هیلیت که ئیسته هه یه تی بؤكرينى(( هه نگوین ئه سلی)) و ناوازه و ده رجه یه ك؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!!له گه ل ریزی برای هه نگه وان تان ((هه ریم غریب جباری))ژ.م 0770050855007508203731

Posted by ‎هەنگوین خۆماڵی بناری قەندیل‎ on Sunday, February 2, 2020

ئابوری

نرخی دۆلار بەرانبەر بە دینار جێگیربوون بەخۆوەدەبینێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی، ئاماژە بە جێگیربوونی نرخی دۆلار دەكات لەبەرانبەر دینار لە بۆرسە و بازاڕەكانی ناوخۆدا.

ئەمڕۆ هەینی، سەنتەری عیراقی بۆ ئابوری و سیاسی ڕایگەیاند”نرخی دۆلاری ئەمریكایی لەبەرانبەر دیناری عیراقی جێگیربوونی بەخۆوە بینیوە، لە بۆرسەی كیفاح لە بەغدا نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە”.

ناوەندەكە دەڵێت”لە بۆسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 123.500 دینارە و نرخی كڕینی 122.500 دینارە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە نرخی دۆلار لە بۆرسەی كیفاح و لە بۆرسە و بازاڕەكانی دراو لە پارێزگەكان، دوێنێ‌ پێنج شەممەش هەر بە هەمان نرخ مامەڵەی پێوەكراوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت بەرزبۆوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نرخی نەوت بەهۆی بوژانەوەی داواكاریی لەسەر وزە و كەمبوونەوەی ئاستی عەمباركراوی نەوتی ئەمریكايى، ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد.

گرێبەستە دواخراوەكانی برنت بەڕێژەی 0.55% ڕوویان لە بەرزبوونەوە كرد و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 42.17 دۆلار، بە هەمان شێوە گرێبەستە دواخراوەكانی نەوتی خاوی (خۆرئاوای تكساس مامناوەند) بەڕێژەی 0.6% بەرزبۆتەوە و نرخی بەرمیلێكی گەیشتە 40.55 دۆلار.

نرخی نەوت بەهۆی زیادبوونی داواكاریی و بوژانەوەی هیوای وەبەرهێنان ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووە، وەبەرهێنەرانیش پێشبینی دەكەن هەندێك لە وڵاتان دەستبەرداریی ڕێوشوێنە توندەكانی كەرەنتینەببن، بەڵام مەترسی هاتنەبەری تەوژمی دووەمی كۆرۆنا لەئارادایە كە ڕەنگە بە هەمان شێوەی بەهاری پێشوو كاریگەریی لەسەر ئاستی داواكاریی لەسەر نەوت دروستبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سامانە سرووشتییەكان: باشترە عیراق وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە پرسی نەوت بكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی وەزیری نەوتی عیراق ئاماژەی بەوەكردبوو، كەنەوتی هەرێم بەقاچاغ دەبرێت و لەئۆپیك كێشەی بۆ عیراق دروست كردووە، وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم ئەو وتانە ڕەتدەكاتەوە.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند:”ئامار و زانیاریی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمپانیای دیلۆیتی جیهانییەوە وردبینیی تێدا دەكرێت و بەشێوەیەكی بەردەوام بڵاودەكرێتەوە، بۆیە باشترە كە حكومەتی فیدراڵیی عیراق وردتربن لە لێدوانەكانیان، باشترە عیراقیش وەك هەرێمی كوردستان بهێڵن لایەنی سەربەخۆ وردبینی لە زانیارییەكانی تایبەت بە پرسی نەوت بكات”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاماژەی بەوەشكردووە:” حكومەتی هەرێمی كوردستان دوای ڕێككەوتنی ئۆپيك پڵەس قەبارەی بەرهەمهێنانی كەمكردووەتەوە و كۆی گشتیی بەرهەمەكانی لە ئاستی پێویستدا نین بەراورد بە بەرهەمەكانی بەشەكانی دیكەی عیراق”.

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم بسی لەوەش كردووە:” ئەو ڕوونكردنەوەیان بۆ حكومەتی فیدراڵی وەكو بەشێك لە گفتوگۆیەكی گشتگیرتر لەقەڵەم دەدەن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان