ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

پۆلیسی دارستان 11 ڕاوچی دەستگیر دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دەستگیر كردنی 11 ڕاوچی لە سنووری پێنجوێن و چەمچەماڵ ڕادەگەیەنێت و داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لە ڕاوكردن دووربكەونەوە، چونكە دەبێتە هۆی لەناوچونی ئاژەڵ و بألندە كێوییەكان.

عەمید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، یەكێك لەو هۆكارانەی دەبێتە هۆی لەناوچونی ئاژەڵ و بألندە كێوییەكان ڕاوكردنە، هەرچەندە بەهۆی ئەرك و ماندووبوون و شەونخونی ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم بەش و بنكەكانمان توانراوە ڕێگریەكی زۆر باش لەو دیاردەیە بكرێت، بەڵام هەندێك لە هاووڵاتیان بێ هەستكردن بە بەرپرسیارێتی دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە سروشت و ژینگەی كوردستان.

ڕاشیگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (گەرمك) بەهاوبەشی لەگەڵ بارەگای بەش لە دەرچوونێكی مەیدانیاندا توانیویانە (٤) هاووڵاتی لەسەر ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر بكەن و دەست بگرن بەسەر (٢) كەروێشك و (١٣) باڵندەی كێوی (كەو) و (٤) چەكی جۆری تاپڕ و (٢٢) فیشەكی تاپڕ و (٢) چەقۆ و ئۆتۆمبێلێك و (٢) لایتی دەستی.

ڕاشیگەیاند، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە و ڕووبەڕی یاسا كرانەتەوە.

هاوكات بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، ئەمڕۆ دوو شەممە لەئاكامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی مەیدانی هاوبەشی نێوان بەشی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ و بنكەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش بۆ بەرزاییەكانی (مەنیلە) توانیان ۷ ڕاوچی دەستگیر بكەن .

عەمید هێمن داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگەی كوردستان دا پێویستە هەمووان پابەندبن بەڕێنماییەكانی پۆلیسی دارستان”.

ژینگە

لە ناوچەیەكی هەرێم، زیاتر لە هەزار و 250 ملم باران باریوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی زاخۆ سەر بە پارێزگای دهۆك بە بڕی 9 ملم باریوە.

بەپێی ئامارەكانی كەشناسی هەرێم، زۆرترین بارانی ئەمساڵ لە ناوچەی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 1252.6 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


 

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی چوارتا سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 38 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارین لە شارەكانی هەرێم بڵاوكرایەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بڕی باران بارینی لە 24 كاتژمێری ڕابردوو لە شارەكانی هەرێم بڵاوكردەوە.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین باران لە ناوچەی بەرزنجە سەر بە پارێزگای سلێمانی بە بڕی 46.5 ملم باریوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان