ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سەركەوتن ڕادەگەیەنێت
بەشار ئەسەد: حەلەب باجێكی گەورەیدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی سوریا دوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی تەواوی پارێزگای حەلەب ڕایگەیاند، حەلەب باجێكی گەورەیدا و دڵسۆزی خەڵكەكەی بۆ نیشتمان و سوپا هەموو هاوكێشەكانی ئاوەژووكرد.

بەشار ئەسەد، لە وتارێكیدا، كە لەلایەن ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سوریا (سانا)وە بڵاوكرایەوە ڕایگەیاندووە، “دەبوو حەلەب ئەو باجە گەورەیە بدات، كە هاوتای گەورەیی گەل و نیشتمانپەروەوریی و هەڵوێستەكانییەتی، ئەوان بەرگەی چەندان ساڵ بۆردومان و گەمارۆی توند و قوربانیدانێكی زۆریان گرت، بەڵام كڕنوشیان نەبرد و خۆیان بەدەستەوەنەدا”.

بە وتەی ئەسەد، “سەركەوتن لە شەڕدا مانای سەركەوتن نییە لە جەنگ، بەڵام ئەمە لە لۆجیكی سەربازیدایە، كە پشت بە كۆتایی و بەرەنجامەكان دەبەستێت، بەپێچەوانەوە لە لۆجیكی نیشتمانیدا سەركەوتن لەگەڵ سەرەتای خۆڕاگریدا دەستپێدەكات، بۆیە لە ڕوانگەی ئەو لۆجیكەوە دەڵێین حەلەب سەركەوت.. سوریا سەركەوت”.

هەر لە وتارەكەیدا، بەشار ئەسەد، سەرۆكی سوریا ڕایگەیاندووە، “هەموومان بەسەر ئەو ترسەدا سەركووتین، كە هەوڵیان دەدا لە دڵماندا بیچێنن، سەركەوتین بەسەر ئەو دێوەزمەیەی، كە دەیانویست لە عەقڵماندا بیڕوێنن، بەسەر پەرتەوازەبوون و ڕق و كینە و ناپاكیدا سەركەوتین”.

جیهان

جیهان.. ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ملیۆنێك كەسی تێپەڕاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، ئاماری تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەجیهاندا ڕوو لەزیادبوونە و ملیۆنێك تووشبووی تێپەڕاند.

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئاشكرایكرد، بەپێی ئامارەكان، ئەمشەو ژمارەی تووشبووان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان یەك ملیۆن و 177 كەسی تێپەڕاندووە.

ڕێكخراوەكە ئەوەشیخستەڕوو، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بۆ 51 هەزار و 356 كەس بەرزبووەتەوە و 210 هەزارو 199 كەسیش چاك بوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خراپترین سیناریۆیە
پەنجا هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە لە بەریتانیا گیانلەدەستدەدەن


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە ئاژانسی (رۆیتەرز)ی ڕاگەیاندووە، خراپترین سیناریۆ سەبارەت بە بڵابوونەوەی ڤیایرۆسی كۆرۆنا لە بەریتانیا كە لەلایەن حكومەتەوە دانراوە، ئەوەیە ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان لە وڵاتەكەدا بگاتە 50 هەزار كەس.

سەرچاوەكە دەڵێت”ئەو سیناریۆیە دەكرا سەربگرێت گەر ڕێوشوێنەكانی كەرەنیتەنەكردن نەبوایە كە لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە گیرایەبەر، لەئێستاشدا كاروبارەكان ڕوو لەو ئاقارە نیین”.

بە وتەی سەرچاوەكە”خراپترین ڕۆژ لەبارەی زۆری ژمارەی گیانلەدەستداوە پێشبینی دەكرێت ڕۆژی 12ی ئەم مانگە بێت كە تێیدا بەریتانیاییەكان بە بۆنەی جەژنی فەسحەوە ئاهەنگ دەگێڕن”، ئاماژەی بە باشترین سیناریۆش كردووە لە وڵاتەكەدا كە دەكرێت ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە گیانلەدەستدەدەن بگاتە 20 هەزار كەس.

لە دوێنێ‌ چوار شەممەوە ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێوەیەكی بەرچاو ڕوويان لە زیادبوون كردووە و ڕێژەی گیانلەدەستدان گەیشتۆتە 24% و ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانی گەیاندە 2921 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران تووشی كۆرۆنا بوو


خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بووە.

بەپێی ئاژانسی (روسیا الیوم) عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە و ئێستا لە كەرەنتینەدایە”.

هەر بەپێی هەمان ئاژانس، فەرمانگەی پەیوەندییە گشتییەكان لە پەرلەمانی ئێران بەیاننامەیەكی دەركردووە و تێیدا ڕایگەیاندووە”لەدوای دەركەوتنی نیشانەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمان، دەستبەجێ‌ پشكنینی بۆكراوە و لە دوای دەركەوتنی ئەنجامەكەش كە پۆزەتیڤ بووە، چارەسەری بۆكراوە و ئێستا لە كەرەنتینەدایە”.

هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 2875 حاڵەتی توشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا و 124 حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ڕاگەیاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان