ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

كۆڤد ناینتین، بەهێمنی زاناكانیش دەكوژێت


لوقمان غەفوور

زانكۆی هواتشۆنگ بۆ زانست و تەكنۆلۆژیا بڵاویكردەوە، كە زانا و ئەكادیمی چین (دوان تشینانگشنگ)، مامۆستای زانكۆكەیان بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤد ناینتین) گیانی لەدەستداوە.

دوان ئەندازیاری بواری پیشەسازی ئامێری نانۆ تەكنۆلۆجیا و كۆمەڵەی ئەكادیمیای چینی ئەندازیاری (سی ئەی ئی) و سەرپەرشتیاری دكتۆرا لە زانكۆی هواتشۆنگ لە تەمەنی 86 ساڵیدا گیانی لەدەستداوە.

بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا Covid-19 ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ژیان لە كەرتی هێبی قورستر دەبێت، بە جۆرێك ئێستا لە ناوچە دوورە دەست و گوندییەكانی ناوچەكە هیچ پەیوەندییەكیان بە سەنتەری شارەكانەوە نەماوە و 24 ملیۆن كەس دابڕاون لە هەموو كەرتەكانی تری چین.

لەدوای دۆخە نائارامەكەی چین، وڵاتانیش نائارامیان لێنیشتووە. كۆمپانیایەكی بایۆتەكنۆلۆژی ئەمریكی كوتانێكی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرا كردووە. دوای سێ سەعات لە گەیشتن بە ریزبەندنی جینیۆمی ڤایرۆسەكە لە مانگی جێنیوەری 2020 .

د. جۆزیف كیم سەرۆكی كۆمپانیای ئینیوڤیۆ بۆ دەرمانسازی و سەرۆكی جێبەجێكار لە ویلایەتی بنسلڤانیا بە فۆكس نیوزی راگەیاندووە كە زانایان لە تاقیگەی سان دیگۆ، ئەو ئەركەیان گرتۆتە ئەستۆ و داهێنانەكەیان كردووە. دەشڵێت: “لەم قۆناغەدا ئامانجەكە پاراستنی گیانی هاووڵاتیانی ئەمریكییە”.

كۆمپانیا ئەمریكییەكە بەهاوبەش لەگەڵ كۆمپانیای پەكین ئەدڤاكسین-ی چینی، ئەركی بەرهەمهێنانی ڤاكسینەكە ئەگرنە ئەستۆ. كۆمپانیای ئینیوڤیۆ بۆ ئەو مەبەستە 9 ملیۆن دۆلاری پێبەخشراوە لەلایەن بێل گێتس –ی ملیاردێری ئەمریكی وەك خۆبەخش.

هەروەها سیناتۆری ئەمریكی، تۆم كۆتۆن -یش پێیوایە كە چین تا ئێستا درۆ لەگەڵ جیهاندا دەكات دەربارەی ژمارەی راستەقینەی كۆرۆنا ڤایرۆس، بۆیە بۆ رۆژنامەی زە هێل دەڵێت: “ئەمە هەڵوێستێكی ترسناكی رژێمە سەركوتكەرەكانە كە ژمارەی راستەقینەی رووداوەكان ئەشارنەوە، چین لەسەرەتاوە تا ئێستا یەك ژمارەی راستی بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی نەوتووە”.

ئەم لێدوانەی كۆتۆن لەكاتێكدایە ماوەی یەك مانگە كۆمپانیایاكانی ئەمریكا گەشتی نێوان ئەمریكا و چین –یان راگرتووە بەمەش زیانێكی گەورەی ئابوری بەر كەرتی فرۆكەوانی كەوتووە. رێكخراوی تەندروستی جیهان-یش دژی رێگری هاتووچۆكردنەو ئەمریكاش نكۆڵی لەوە ناكات كە ئامادەیە بۆ كەشی پێچەوانە بەڵام لە چینەوە بۆ ئەمریكا رازی نییە. لەبەرامبەر ئەو ئەگەرەی ئەمریكاشدا، هوا تشوینگیانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین –یش دەڵێت:”ئەوە نیەتێكی باش نییە”.

بەرپرسانی كۆشكی سپی هەنگاوەكەی ئیدارەی ترەمپ بەپەسەند دەزانن و پێیانوایە خۆپاراستن باشترین چارەسەر بەرامبەر ڤایرۆسەكە، دەشڵێن:”بەپێی ئاماری فرۆكەوانی رۆژانە 20 هەزار چین-ی لەكاتی ئاسایی سەردانی ئەمریكا دەكەن”.

-ئێستا دۆخەكە بە كوێ گەیشتووە:

*تا رۆژی 17ی فێبریوەری: 71 هەزار و 330 كەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.

* تا ئێستا: 1,775 كەس بە نەخۆشییەكە مردوون، كە چوار كەسیان لەدەرەوەی وڵاتی چینە.

*یەكەم حاڵەتی مردن: ئەمڕۆ 17ی فێبریوەری لەئەوروپا و لە وڵاتی فەرەنسا تۆماركرا. ئەویش دوای ئەوەی لە ئەفریكا و لە میسر دوو رۆژ لەمەوبەر یەكەم حاڵەتی مردن تۆماركرا و لە ژاپۆن و تایوانیش دوو كەس مردوون.

* دراوسێكانی چین: لە نێو ئەو دراوسێیانەی چین-دا، ژاپۆن زۆرترین حاڵەتی تووشبووی تێدا تۆماركراوە كە 414 كەس. بەدوای ئەودا سەنگاپۆرە كە 75 كەسە.

*سەرۆكی چین (شی جین بینگ): لەكۆتایی 7ی جێنیوەری 2020 رایگەیاند:”هەموو رێوشوێن و پێداویستییەك بۆ بەرگری لە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە گیراوەتەبەر”.

*بەرزبوونەوە لە ژمارە: ئەم هەفتەیە بەرزبوونەوەیەكی بەرچاو لە ژمارەكاندا دەبینرێت، 15 هەزار كەس تووشبووە لە رۆژێكدا.

جیهان

بۆچی سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی “وۆهان” بێسه‌روشوێن كراوه‌؟


خەڵک ـ لوقمان غه‌فوور

د. ئای فین سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان له‌ كه‌رتی هێبی وڵاتی چین ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ سه‌رنگومكراوه‌.

ته‌له‌فیزیۆنی “جی ئار ئای پی تی”، له‌به‌رنامه‌یه‌كیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه‌ كه‌ د. ئای فین كه‌ خانمه‌ پزیشكێكی چالاك و سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان-ه‌ بێسه‌روشوێنكراوه‌.

د. ئای فین یه‌كێكه‌ له‌ پزیشكه‌ به‌ناوبانگه‌كانی كه‌رتی هێبی به‌ر له‌دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری Renwuی چینی ره‌خنه‌ی توندی له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین گرت، له‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “له‌ كۆتایی مانگی دیسێمبه‌ر (كانوونی یه‌كه‌می 2019) كۆبوونه‌وه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حزبی شیوعی چین له‌وۆهان كرد و ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی كه‌رتی هێبی-م ئاگاداركرده‌وه‌ كه‌ ڤایرۆسێك بڵاوبۆته‌وه‌ هاوشێوه‌ی سارس له‌وۆهان، به‌ڵام وه‌ڵامی به‌رپرسانی حزبی شیوعی چین وابوو كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌ ئه‌م باسه‌ له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك مناقه‌شه‌ بكه‌یت”.

هه‌وه‌ها ئاماژه‌ به‌ ساتی بینینی پشكنینی نه‌خۆشه‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت: “30 ی دیسێمبه‌ر (كانوونی یه‌كه‌می 2019) كاتێك ئه‌نجامی پشكنینه‌كانم بینی عاره‌قێكی ساردم ده‌ردا و تێگه‌یشتم چی ڕووده‌دات!”.

هه‌روه‌ها ئه‌و پزیشكه‌ ده‌شڵێت: “به‌داخه‌وه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامی پشكنینی نه‌خۆشه‌كان گۆڕدران به‌ نه‌خۆشی تر و ته‌نانه‌ت ئه‌و په‌رستیارانه‌ش كه‌ پشكنیینه‌كه‌یان كردبوو گواسترانه‌وه‌ بۆ شوێنی تر، هه‌مووشی له‌پێناو شێواندنی ڕاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌”.

له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌ڵێت: “دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ به‌ مێرده‌كه‌مم وت پێویسته‌ ئه‌م دۆخه‌ش له‌منداڵه‌كان بگه‌یه‌نیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی له‌ئاینده‌دا ڕووده‌دات”.

وتیشی: “به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌ مردوون له‌نێو به‌شی فریاگوزاری وۆهان نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ستنیشان نه‌كرا، بۆیه‌ ئه‌وە بەكه‌یسی هه‌قیقی دانانرێت”.

ئه‌و پزیشكه‌ ئاگادار بووه‌ له‌وه‌ی كه‌ له‌مرۆڤه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ له‌به‌رئه‌وه‌، حكومه‌ت كه‌وته‌ داخستنی بازاڕی ئاژه‌ڵ و زینده‌وه‌رفرۆشانی وۆهان ئه‌ویش كاتێك زانرا كه‌ كه‌یسه‌كان له‌ بێشومار تێپه‌ڕیوه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت: “بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ د. لی وینگ لینگ زانیارییه‌كانمان ئاڵوگۆڕكرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌مبێكردنی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه‌ بانگكرامه‌وه‌ كه‌ ئه‌م باسه‌ داخه‌م”.

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی چین هه‌ر به‌زوویی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌ سایتی گۆڤاره‌كه‌ ئه‌سڕنه‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ندین هاوڕێی د. ئای فین له‌ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌ی چین داونلۆد ده‌كرێت و ده‌پارێزرێت.

هه‌روه‌ها ئاژانسی ئاسیای ئازاد باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ د. ئای فین باسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی لای هاوڕێكانی كردووه‌ له‌نه‌خۆشخانه‌كه‌ی وۆهان و ترسی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێگه‌یاندوون، به‌ڵام له‌لایه‌ن هه‌شت كه‌سه‌وه‌ ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌ جیهان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ مه‌گه‌یه‌نه‌.

د. ئای فین، ساڵی 1997 له‌ كۆلێژی تۆنگجی پزیشكی كه‌ به‌شێكه‌ له‌زانكۆی هاوجۆنگ بۆ زانست و ته‌كنۆلۆژیا. سه‌ره‌تا له‌ به‌شی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان-ی نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان كاریكرده‌وه‌، دواتر له‌ ساڵی 2010 بووه‌ به‌سه‌رۆكی به‌شی فریاگوزاری نه‌خۆشخانه‌كه‌.

ئه‌م پزیشكه‌ له‌ڕۆژی 18ی دیسێمبه‌ری 2019 یه‌كه‌م پشنینی نه‌خۆشی سییه‌كان ده‌چێته‌ به‌رده‌می ده‌بینێت سییه‌كانی كه‌سه‌كه‌ تووشی حاڵه‌تێك بووه‌ كه‌ پێشتر نه‌بینراوه‌، ئه‌ویش فرۆشیارێكی ئاژه‌ڵفرۆشانی بازاڕی وۆهان-ه‌، دواتر له‌ 27ی دیسێمبه‌ر ئه‌نجامی پشكنینی نه‌خۆشێكی دیكه‌ ده‌بینێت كه‌ په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ بازاری وۆهانه‌وه‌ له‌وه‌ تێده‌گات كه‌ نه‌خۆشییه‌كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش هاوشێوه‌ی كۆرۆنا ڤایرۆس سارس1، راسته‌وخۆ به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ ئاگادارده‌كاته‌وه‌. رۆژی 1ی جێنیوه‌ری 2020 (كانوونی دووه‌می 2020)به‌لێشاو نه‌خۆش ڕووده‌كه‌نه‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی وۆهان.

د. ئای فین

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

قائمقامیەتی كۆیە چەند بڕیارێكی نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەركرد


خەڵك – بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی كۆیە چەند بڕیار و ڕێنماییەكی نوێی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەركرد و ڕایدەگەیەنێت: ئۆتۆمبێلی دابەشكردنی غازی ماڵان، دوكانی ماست و شیرەمەنی وگۆشتی بەستوو، فەرمانبەرانی فەرمانگە حكومییەكان كە لەئەركدان (بانك، گەنجینە…)، گۆشتفرۆش و مریشك فرۆشەكان، هەڵگرانی مۆڵەتی فەڕمی كشتوكاڵی ( حەوزەماسی، باغداری، ئاژەڵداری،جوتیاری)، كردنەوەی شوێنی فرۆشتنەكانی پێویستی كەلوپەلی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری، دەتوانن ڕۆژانە لە كاتژمێر 6ی بەیانی تا 12ی نیوەڕۆ هاتوچۆ بكەن.

قائیمقامیەتی كۆیە ڕوونیشیكردووەتەوە: نووسینگەی ئاڵوگۆری دراو ڕۆژانی یەك شەممە و چوارشەممە، گواستنەوە و هێنانی دەرمان بۆ كۆگانی پزیشكی و تەندروستی، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی كەلوپەل و خۆراك بۆ كۆگاكانی خواردەمەنی و ماركێتەكان، كردنەوەی بریكاری خۆراك و هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی كارگەكانی ئارد و ئارد دابەشكردن، دەتوانن لە كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تا 6ی ئێوارە كارەكانیان ئەنجام بدەن.

قائیمقامیەتی كۆیە ئاماژەی بەوەشداوە: ماركێتەكان دەتوانن لە كاتژمێر (6ی بەیانی تا 6ی ئێوارە) بیكەنەوە و كارەكانیان ئەنجام بدەن.

هەروەك ڕوونیشیكردووەتەوە، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی تەندروستی و پزیشك و كارمەندانی تەندروستی، هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێلی هێزەكانی ئاسایش و پۆلیس و فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان و كۆمپانیاری بواری خزمەتگوزاری پاككردنەوەی ناوشار (پاپاگروپ)، هاوكاری و كارئاسانی بۆ ئەو فەرمانگە و فەرمانبەرانەی مووچە وەردەگرن، كردنەوەی دەرمانخانەكان و كردنەوەی نانەواخانە و سەمونخانە و چێشتخانەكان بەمەرجەكانی پێشووتر ڕێگەپێدراوە و كاتیان بۆ دیارینەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا خرایە بەشی چاودێری وردی پزیشكییەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

میدیاكانی بەریتانیا بڵاویان كردەوە، دوای تووشبوونی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ئێستا باری تەندروستی ناجێگیربووە و گواستراوەتەوە بۆ بەشی چاودێری پزیشكی ورد لە نەخۆشخانە.

هاوكات، بۆریس جۆنسۆن داوای لە وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەی كردووە كارەكانی ڕایی بكات.

بەپێی میدیاكانی بەریتانیا، دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناجێگیری باری تەندروستی بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، نرخی جونەیهی ئیستەرلینی دابەزی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان