وەزارەتی خوێندنی باڵا لە بارەی پشووی سبەینێوە دەسەڵاتی دایە سەرۆکی زانکۆکان



وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لەبارەی پشووی سبەینێوە دەسەڵاتی دایە سەرۆکی زانکۆکان.

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستی لە راگەیەندراوێکی بەپەلەدا دەڵێت،بەپشت بەستن بە پێشبینییەکانى دامەزراوەى کەشناسى و بومەلەرزەى هەرێمى کوردستان کە هۆشدارى داوە لەبارەى شەپۆڵێکى (باران بارینى بەلێزمە) و (هەروە بروسکە) و (ئەگەرى لافاو) بۆ ئەم مەبەستە لەپێناو پاراستنى سەلامەتى گیانى خوێندکاران و قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانى دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە هەردوو کەرتى گشتى و کەرتى تایبەت، لەسەر فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەسەڵات دەدرێت بە سەرۆکى زانکۆکان بۆ ئەوەى لە کاتى پێویست دا پشوى فەرمى ڕابگەیەنن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، لە ئەمشەوەوە شەپۆلیکی بارانبارینی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە هەندێک شوێن دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو.

زانكۆی چه‌رموو پشووی راگەیاند
پێشت زانكۆی چه‌رموو پشووی راگەیاند
ژمارەی كوژراوانی مەدەنی لە ئۆكراینا ئاشكرا دەكرێت
دواتر ژمارەی كوژراوانی مەدەنی لە ئۆكراینا ئاشكرا دەكرێت
ەیوەندیدار