ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سایتێکی نایاب بۆ ئەوەی بە 3D سەیری مۆبایلەکان بکەیت پێش کڕینیان

خەڵک-سەلمان خالید

هەروەکو دەزانین وێبسایتەکان زۆر و بەردەستن کە بە شێوازی 2D مۆبایلەکان دەخەنە ڕوو بەڵام هێشتا ئەمە بەدڵی بەکارهێنەران نییە تاوەکوو مۆبایلی دڵخوازی خۆیانی تێدا بدۆزنەوە.

هەروەها قورسیشە بۆ بەکارهێنەران تاوەکوو تێبگەن لە شێوازی ڕاستی و بەردەستی مۆبایلەکان لە داهاتوودا، بەڵام لە ئێستا و لە ڕێی سایتێکی نوێوە دەتوانیت سوود لەم تایبەتمەندییە ببینیت کە ئەویش ناوی hostpot 3d ییە و بۆ چوونە ناو سایتەکە کرتە لێرە بکە.

Image result for This Website Lets You Compare Smartphones In 3D

ئەم سایتە نوێیە تەواو مۆبایلە نوێکانی لە خۆگرتووە و بە شێوازی سێ دووری نمایشی دەکات و بەکارهێنەریش دەتوانێت بەراوردیان بکات و بە جوانی لێیان تێبگات، ئەویش بە کلیک کردن لە شاشەکەی و گواستنەوەی ئاڕاستەکەی.

هەروەها لە خوارەوەش لاکانی ڕاست و چەپ و سەرەوە و خوارەوە و زۆرترین گۆشەکان بە نوسین نوسراون کە هەر دوو مۆبایلەکەت بۆ دەخاتە سەر ئەو ئاڕاستانە، تاوەکو بە جوانی لێیان تێبگەیت.

لە ئێستا ٤١ مۆبایل لە لیستی ماڵپەرەکەدایە کە کۆتا مۆبایلەکانی ئایفۆن و گالاکسی لە خۆگرتووە و لە لاینئەپیشدا پیکسێڵ چواری تێدایە و مۆبایلەکانی شاومی و هۆنەر و وەنپڵەس و چەندانی دیکەی تێدایە.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان