ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دەستەی ئاماری هەرێم لەبارەی ڕێژەی بێكاری ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – ئارام سەردار

دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان لەڕوونكردنەوەیەكدا ڕایدەگەیەنێت، ئەو ئامارەی لەچەند وێبسایت و پەیجێك بڵاوكراونەتەوە لەبارەی ڕێژەی بێكاری لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و عیراق سەرچاوەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراقە و تێكەڵاوی بەئامارەكەوە دیار بووە.

لە ڕوونكردنەوەكەیدا دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی میدیایی خەڵك) نێردراوە تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ لە چەندین وێبسایت و پەیج و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان زانیاری ئاماری بڵاو كراوەتەوە و سەرچاوەكەی وەزارەتی پلاندانانی عیراق بووە، سەبارەت بە ڕێژەی هەژاری لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان و عیراق.

لەڕوونكردنەوەكەدا ئاماژەبەوەكراوە، بە گشتی تێكەڵاویەك بە ئامارەكەوە دیار بوو، بۆیە دەستەی ئامار لە خشتەیەكدا ڕێژەی هەژاری بۆ ساڵانی ٢٠١٤و ٢٠١٨ دەخەینەڕوو، لەهەمان كاتدا لە هێڵكارییەكدا كە بۆ ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٨یە و هەموو ئەو گوڕانكارییانە كە بەسەر ڕێژەكەدا هاتوون پیشان دەدات تا ئەم بابەتە خوێندنەوەی هەڵەی بۆ نەكرێت و ڕاستییەكان وەك خۆی دیاری بكرێت.

بەپێی خشتەی دەستەی ئامار لە ساڵی ۲۰۱۸ ڕێژەی هەژاری لە هەرێم ٥.٥٪ بووە، لە عیراق 20%، لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش لە دهۆك زۆرترین ڕێژە هەبووە كە 8.6% بووە، لە هەولێر 6.7% بووە و سلێمانیش كەمترین ڕێژەی بێكاری تێدا تۆماركراوە 4.5% بووە، بەپێچەوانەوە ڕێژەی بێكاری لە ساڵی 2014دا لە دهۆك 12.4% بووە لە هەولێر لە 1.5% بووە، سلێمانیش 1.2% بووە، لەسەر ئاستی هەرێم ڕێژەی بێكاری لە 12.5% بووە، لە عیراقیش لە هەمان ساڵ 22.5% بووە.

لەڕوونكردنەوەكەدا پێناسەی هەژاری كراوە كەبریتییە لە هەژماركردنی هەژاری لە عیراق و هەرێمی كوردستان پشت بەستراوە بە خەرجی خێزان بۆ دابینكردنی پێداویستییە خۆراكییەكان و خواردنەوە لەگەڵ پێداویستییە ناخۆراكییەكان وەك بەشێك لە پێداویستی سەرەكی و سەرەتایی بۆ بەردەوامبوون لە ژیان بۆ هەر یەك لە ئەندامانی خێزان. هێلی هەژاری لە ساڵی 2007 (77500) دیناری عیراقی بوو و لەساڵی 2012 بە (105500) دیناری عیراقی هەژماركراوە، بەڵام بۆ ساڵی 2018 بەپێی نیشاندەرەكانی ڕێژەی هەڵاوسان و ئابوورییەكان لە هەرێمی كوردستان و عیراق هێڵی هەژاری بە 110880 دیناری عیراقی خەمڵێنرا وەك كەمترین خەرجی تاك لە مانگێگدا.

ئابوری

ئەمڕۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا مووچە وەردەگرێت


خەڵك-بەشی هەواڵ

بەپێی ئەو خشتەیەی پێشتر وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە 5-4-2020 مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش بكرێت.

بەپێی زانیارییەكانیش دابەشكردنی مووچە لە ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت، ئەمەش لەكاتێكدایە مووچەی سێ مانگی ئەمساڵ هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دابەشكردنی.

بەرپرسانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنن، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و داخستنی سەرجەم چالاكییە ئابوورییەكان، داهاتی حكومەتی هەرێم لە سفر نزیك بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی لەكاتی خۆیدا دابەش ناكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پەڕلەمانتارێكی لیژنەی دارایی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕوونكردنەوە دەدات


خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، دەشڵێت: “پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە”.

هۆشیار عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری پەڕلەمانی عیراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، سەرباری كێشەی كۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت، عیراق گرفتی دابینكردنی مووچەی نیە، ئەو پڕوپاگەندانەی گوایا عیراق ناتوانێ مووچە دابین بكات دوورن لە ڕاستیەوە.

دەشڵێت: “زیاد لەجارێك بەرپرسانی بانكی ناوەندی بەفەرمی سەبارەت بە دابینكردنی مووچە حكومەتی عیراقیان دڵنیاكردۆتەوە، نرخی نەوتیش ئاوا نامێنێتەوە”.‬

ڕاشیگەیاندووە، ‫پشكی هەرێم بەیاسا پارێزراوە و هیچ كێشەیەكی نیە، تا پەسەندكردنی بودجەی ۲٠۲٠، لە سەر بنەمای بودجەی ۲٠۱۹ و بە گوێرەی یاسای ئیدارەی مالی پشكی هەرێم پشتیوانی یاسایی هەیە و دەبێ بنێردرێ، بۆیە باسی برینی پشكی هەرێم جا هەر پەڕلەمانتارێكی عەرەب یا كورد بیكات، تەنها بۆ موزایەدە و بازرگانی سیاسیە.‬

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“هەر خێزانێك بڕی 150 هەزار دیناری وەك هاوكاری پێ‌ دەدرێت”


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق بڕیاری دا هەر خێزانێك، كە مووچە لە حكومەت وەرناگرێت مانگانە بڕی 150 هەزار دیناری پێ‌ بدات ئەوەش بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ و ڕاوەستانی كار و كاسبی هاووڵاتیان.

عەبدولزوهرە هینداوی، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاوكارییەكی بەپەلە دەدرێت بەو خێزانانەی مووچەخۆری حكومەت نین و هیچ سەرچاوەیەكی داراییان نییە یان سوودمەند نین لە تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی.

ڕاشیگەیاندووە، كە هاوكارییەكە بڕی 150 هەزار دنیاری مانگانەیە و بۆ ڕێگری كردنە لە قەیرانی دارایی لای هاووڵاتیان، چونكە بەهۆی بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆوە كار و كاسبی هاووڵاتیان ڕاوەستاوە.

ئاشكراشی كردووە، كە وەزارەتەكەیان داتابەیسی هەیە بۆ تۆماركردنی ناوی ئەو خێزانانەی لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین و هاوكات سوودیشیان لە لیستی كۆبۆنی خۆراكی وەزارەتی بارزگانی وەرگرتووە.

وتیشی، “لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بڕی 300 ملیار دینار تەرخان كراوە بۆ پڕۆسەكە و بەم زووانە دابەش دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان