ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بەسەر بریشیادا سەرکەوت و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی کالچیۆ


خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەروبونەوەکانی هەفتەی (٢٤)ی خولی ئیتاڵیا ئەنجامدران، یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیۆم میوانداری بریشیای کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لەتایمی یەکەمدا و بە یاریدەی هاندەران و یاریگا، کوڕانی بیانکۆنێری فشاریان لەسەر یانەی میوان دروست کرد و توانیان کۆنتڕۆڵی نێوەندی یاریگا و وردەکارییە تاکتیکیەکان بکەن.

لە خولەکی ٣٩ پاولۆ دیبالا گۆڵی یەکەمی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی بریشیا هەوڵیاندا هاوسەنگی بەدەستبهێننەوە، بەڵام بەرزی کوالیتی پێکهاتەی یوڤی کاریگەری دروستکرد و هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە.

لە خولەکی ٧٥ خوان کوادرادۆ گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یوڤانتۆس ڕێژەی خاڵەکانی بۆ (٥٧ خاڵ) بەرزکردەوە لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ خۆیان جێگیرکرد، بڕیاریشە یانەی ئینتەرمیلان ئەمشەو بە (٥٤) خاڵەوە ڕووبەڕوی یانەی لازیۆ ببێتەوە و سەرکەوتنی میلانییەکان دووبارە پێشەنگیان پێدەبەخشێتەوە  ویوڤی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی دووەم.

جیهانی

پاریس سانت جێرمان لە بارودۆخێکی دیاریکراودا ناچار دەبێت مباپێ بفرۆشیت


خەڵک سپۆرت

ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە، ئیدارەی یانەی پاریس سانت جێرمانی فەرەنسی لە یەک حاڵەتدا ناچار دەبن کیلیان مباپێی فەرەنسی بە یەکێک لە یانە داواکارەکانی بفرۆشن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامە مەدریدییەکە، کۆمەڵە کۆمپانیاکانی ئاکور کە سپۆنسەری یانەی پاریس سانت جێرمانە ئامادەنین لە حاڵی دووبارە دەستپێنەکردنەوەی خولی ناوخۆی فەرەنسا گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانیان پێشکەشی یانە زەبەلاحەکە بکەن.

ئەو بڕەش کە پێویستە پێشکەشبکرێت لەنێوان (٥٠ بۆ ٨٠) ملیۆن یورۆدایە، ئەگەر بێتو لەگەڵ زیانە بەرکەوتووەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەژماربکرێت ڕێژەی ئەو پارەیە زۆر زیاتر دەکات.

لەم بارەیەوە سباستیان پازین، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە :” ئەگەر تا ١ی تەموزی ٢٠٢٠ ناوی کۆمپانیاکەمان لەنێو یاریگاکانی پاریسدا بوونی نەبێت، بێگومان ئێمەش گوژمەی دووەمی بۆندی نێوانمان پێشکەش ناکەین”.

ڕۆژنامەی ئاس تەئکیدی کردووەتەوە، ئەگەر ئەم بارودۆخە ڕووبدات یانە فەرەنسییەکە زیانێکی گەورەی بەردەکەوێت و بەلایەنی کەمەوە ناچار دەبێت یەکێک لە نایمار یان مباپێ، یاخود هەردووکیان بفرۆشێت و بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە چارەسەری تر بکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

پاستۆری: لە منداڵییەوە بۆ تۆپی پێ ژیاوم، بەڵام ئێستا ژیانی خۆم ناخەمە مەترسییەوە


خەڵک سپۆرت

لەدوای ڕاگرتنی سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، هەمووان حەز بە گەڕانەوە و دەستپێکردنەوەی چالاکی خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا دەکەن و یاریزانان بەشێوازێکی جیاواز بیردەکەنەوە.

ڕۆژنامەی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لێدوانەکانی خاڤێر پاستۆری ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی ڕۆمای بڵاوکردۆتەوە، تیایدا ئاماژە دەکات کە یاریزانان ناتوانن لەپێناو یاریکردندا ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.

هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە ڕایگەیاندووە :” تا ئەم ساتەش بڕیاری یەکلاکەرەوە دەربارەی دەستپێکردنەوەی خولی ئیتاڵیا نەدراوە، ئاشکرایە تا ماوەی دوو هەفتەی تریش چاوەڕوان دەکەین و پاشان ڕەنگە بڕیاری کۆتایی بدرێت”.

هەروەها ڕایگەیاندووە :” تۆپی پێ بەنسبەت منەوە لەمنداڵییەوە بابەتێکی سەرەکییە، بەڵام لەئێستادا هەرگیز ئامادەنیم بۆ یاریکردن ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە”.

پاستۆری باس لە ژیانی دوای کۆرۆنا دەکات و دەڵێت :” لەدوای ئەوەی کەشی جیهان هێوردەبێتەوە و ڕێگەمان پێدەدرێت بچینە دەرەوە، لەو باوەڕەدام چیتر ئەوانەمان بۆ نەکرێت کە لەپێشوودا کردومانە، بێگومان یارییەکان بەبێ هاندەران ئەنجام دەدرێن و ئەگەر خوداش ڕێگەبدات دووبارەبوونەوەی خولەکان لەمانگی حوزەیران ڕوودەدات، ئەوەتا لە چین دوای سێ مانگ تائێستا خولە ناوخۆییەکان نەگەڕاونەتەوە”.

لەکۆتاییشدا جەخت دەکاتەوە، کە ئاساییە ئەگەر یانەکان لەماوەی داهاتوودا موچەکانیان کەمبکەنەوە ئەوەش هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە یاریزانان لەم ساتانەدا ناتوانن پارەیان بۆ دابین بکەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کۆرۆنا دەرگای ڕیاڵ مەدرید بەڕووی کریستیانۆدا دەکاتەوە


خەڵک سپۆرت

سەرچاوەیەکی ئیتاڵی پاڵپشت بە بۆچوونی ڕۆژنامەوانێکی ئیسپانی ئاماژە بە ئەگەرەکانی گەڕانەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

ماڵپەڕی “کالچیۆ میریکاتۆ”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لەماوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا یانەی یوڤانتۆس یەکێک بووە لەو یانانەی زیانی قورسی بەرکەوتووە، بەڵکو زیانەکان بەردەوامییان دەبێت تا ئەو ساتەی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا بڕیار لە دووبارە دەستپێکردنەوەی خولەکە دەدات.

بەپێی سەرچاوەکە، لە حاڵەتی بەردەوامی ڕاگرتنی چالاکییەکان یاخود دووبارە دەستپێنەکردنەوەی ئەم وەرزە (هەڵوەشاندنەوەی وەرز)، یانەی یوڤانتۆس دووچاری قەیرانی دارایی دەبێت و ئەگەر زۆرە لەو بارودۆخەدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بفرۆشن.

ئادو ئاگێری ڕۆژنامەوانی ئیسپانی لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە :” هەموو شتێک ئەگەری ڕوودانی هەیە، کریستیانۆ و ڕیاڵ مەدرید پەیوەندی مێژووییان هەیە و لە هاوینی ٢٠٢٠ دەکرێت بگەڕێتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی یانەی یوڤانتۆس دەستبەرداری دەبێت”.

سەرچاوە ئیتاڵیەکە بڵاویکردۆتەوە، کە نرخی گواستنەوەی کریستیانۆ لەلایەن یانەی شاهانەوە بە ٦٠ ملیۆن یورۆ دەخەمڵێنرێت، یانەی یوڤانتۆسیش دەیانەوێت زیاتر لەو نرخە بەدەستبهێنن.

کێشەی هەردوو یانەکەش لە نرخی موچەی یاریزانەکەدایە کە نزیکی ٣٢ ملیۆنە، دەیانەوێت ئەو بڕە کەمبکەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان