ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

تام لە خواردن ناکەیت و ناو دەمت تێک چووە؟ ئەمە نیشانەیە بۆ چەند کێشەیەکی تەندرووستی


خێزان

هەندێکجار ڕوودەدات کە تام لە خواردن و خواردنەوە ناکەین و هەستدەکەین ناودەممان تێک چووە، ئەمە نیشانەی کۆمەڵێک نەخۆشییە کە لێرەدا باسی دەکەین و گرنگە لەکاتی پێویست پشکنینی بۆ بکەیت:

 

– بۆقژەی دەم mouth thrush، کەڕووی (کاندیدا ئەلبیکانس) کۆدەبێتەوە لەنێو ڕووپۆشی دەمدا و برینێکی سپی کرێمی لە ناو دەمدا درووستدەبێت و ناتوانیت تام لە خواردن بکەیت

-کەمی ئاسن لە جەستەدا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان

-لە کاتی دووگیانی  و بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەوە هەندێکجار  هەستی تامکردن لە دەستدەدەیت

-سەرما و پەتایی ئاساییش هەندێکجار دەبێتە هۆی تێکچوونی هەستی تامکردنت

-بوونی شەکرە و نەخۆشی شەکرە یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە باوەکان بۆ تێکچونی تامی دەم

-قەلەقی و خەفەتی زۆر بەهەمان شێوە وادەکات تام لە خواردن نەبینیت

-هەندێک دەرمان هەیە بەتیابەت دەرمانی ئەنتیبایۆتیک و دژە هەوکردن کە تامی دەمت تێکدەدات

-پاک ڕانەگرتنی ناودەم و زۆربوونی بەکتریاکان وادەکات کە تامی دەمت سرووشتی نەبێت

ریکلام

تەندروستی

دکتۆرێک ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی بەکارهێنانی دەستکێش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزێت


خێزان

دکتۆرێکی NHS لە بەڕیتانیا لە تۆمارێکی ڤیدۆیدا ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بەکارهێنانی دەستکێش لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناتپارێزت و باشترە دەستەکانت بشۆیت.

بەوتەی ئەو دکتۆرە کاتێک دەستکێش لەدەستدەکەیت و دەچیتە دەرەوە، بەردەوام میکرۆب و ڤایرۆس هەڵدەگرێت و لەسەر یەک کەڵەکە دەبێت، کاتێکیش دەست لە شتەکانی دیکەت دەدەیت بە دەستکێشەکەوە یاخود بەبێ ئاگاداری خۆت دەست لە ڕوخسارت دەدەیت ئەوا ئەگەری گواستنەوەی ڤایرۆس بۆخۆت زیاتر دەکەیت جگە لەوەی لەکاتی داکەندنی دەستکێشەکەدا دەستت بەری دەکەویت و بەر کەلوپەلی ماڵەکەشت دەکەوێت.

هەر بۆیە بەوتەی ئەو پزیشکە باشترین ڕێگا چارە شۆردنی بەردەوامی دەستەکانە کە وادەکات ڤایرۆس و میکرۆب لەسەری کۆنەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چۆن بەپێی شێوای بونیادی جەستەت وەرزشی گونجاو بۆخۆت هەڵدەبژێریت؟


خێزان

بەپێی شێوای بونیادی جەستەت پێویستە وەرزشی گونجاو بۆخۆت هەڵبژێریت، لە خوارەوە گرنگترین ڕێگە چارەکانتان بۆ دیاری دەکەین:

 

-ئەو کەسانەی جەستەیان لاواز و درێژە

تۆ زیاتر پێویستت بەوەیە ماسولکە درووستبکەیت، بۆیە باشترە لە هەفتەیەکدا ٣ ڕۆژ تەرخانبکەیت بۆ وەرزشی قورسایی و لەشجوانی، ٢ ڕۆژیش بۆ وەرزشەکانی کاریدۆ (جوڵەی جیاواز بەپێی بەشەکانی جەستە)

 

دەتوانیت لە هەفتەیەکدا تەنها ٣ ڕۆژ بچیت بۆ جیم، ٢ ڕۆژەکەی دیکە وەرزشی باسکیل بکەیت یاخود ٤٥ خولەک وەرزشی کاریدۆ.

 

-جەستەی خڕ و چەوری زۆر

تۆ پێویستە کێش داببەزێنیت، بۆیە پێویستە وەرزشی گونجاو بکەیت لەگەڵ خواردنی گونجاویش بخۆیت، هەوڵبدە ڕۆژانە ٥ جۆری وەرزش بکەیت بە ڕێژەی زۆر و بەبێ پشوودانی زۆر، جگە لەوەی خورادنی چەوری کەمبکەرەوە.

وەرزشەکانی هونەری بەرگری وەک کاراتی و بۆکسینگ و کۆنگفۆ و MMA یش بۆتۆ گونجاوە، جگە لەوەی دەتوانیت هەفتەی ٢ جار یاری ئاسن بکەیت بۆ بەهێزکردنی ماسولکەکانت.

 

 

-جەستەی وەرزشی و گونجاو

گەر شانت پانە و ماسولکەت بەهێزە ئەوا جەستەت باشە و پێویستە بەرەو پێشی ببەیت، پێویستە ڕۆژانە بڕی ٢،٥٠٠ کالۆری وەرگریت بەڵام دەبێت خواردنی چەوری سنوردار بکەیت.

پێویستە ڕۆژانە وەرزشی کاریدۆ بکەیت و دواتریش بچیتە وەر یاری ئاسن، هەوڵیش بدە بەپێی پێویستی جەستەت وەرزشەکان بگۆڕیت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئایا ژن دەتوانێت لە یەککاتدا دووجار دووگیان ببێت؟ تا ئێستا چەندین حاڵەتی لەم جۆرە ڕوویداوە!


خێزان

منداڵی دووانە شتێکی ئاساییە و هەموومان پێی ڕاهاتووین، بەڵام  ئایا ئەوەت زانیوە کە ئەگەر هەیە ژن لەکاتی دووگیانیدا جارێکی دیکە دووگیان ببێتەوە؟

ئەم دۆخە دەگمەنە لە ڕووی زانستییەوە ناونراوە superfetation کە تێیدا ژنەکە لە دووکاتی جیاواز کە هەندێککات ١٠ ڕۆژیان بەینە دووگیان دەبێت و  لە ئەنجامدا منداڵی دوانەی دەبێت.

دۆخەکەش جیاوازە لە منداڵی دوانەی ئاسایی کە لە یەککاتدا ٢ هڵێکە دەپیتێت و ژنان دەبنە خاوەنی (دووانە ھاوشێوەکان) یاخود (دووانە ناھاوشێوەکان)

بەڵام لەم دۆخە دەگمەنەدا منداڵەکان دەکرێت کاتی لەدایکبوونەکەشیان جیاواز بێت، جگە لەوەی کێش و شێوە و تەنانەت جۆری خوێنەکەشیان زۆرکات لەیەکدی جیاوازە.

ئەم زانیاریەش بۆیەکەمجار لە ئستوڕاڵیا ئاشکرا کرا پاش لێکۆڵینەوە لەسەر کۆمەڵێک لە ئەو خانمانی کە منداڵی دووانەیان هەبوو، بە شێوەیەکی فەرمیش ١٠ کەسیسی لەم جۆرە لەو وڵاتە تۆمار کراوە.

زاناکان ئەم دۆخەیان لە ئاژەڵەکانیشدا بەدی کردووە و ئاماژەیان بەوە داوە کە دووبارە دووگیانبوونەوە دەکرێت لەوانیشدا ڕووبدات.

happy ñats family. Cat and kittens.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان