ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

دوو بەرنامەی زۆرباش تاوەکوو منداڵەکەت فێری پڕۆگرامینگ بکەیت

خەڵک-سەلمان خالید

پرۆگرامکردن یان بەرنامەسازی بریتییە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی «وەگەڕخراو» بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت.

لەم بابەتەدا ئاشناتان دەکەین بە دوو بەرنامەی نایاب تاوەکوو لەو ڕێیەوە منداڵەکانتان بتوانن فێری پڕۆگرامینگ ببن و دەبێتە سەرەتایەکی زۆر باشیش لە داهاتوودا تاوەکوو بتوانن خۆیان پڕۆگرام درووست بکەن.

ئەپی کۆداک Kodable دابەزێنە لەم لینکەوە، بەشێوەیەکی گشتی یارمەتی تاڕادەیەک گەورەکانیش دەدات لە شێوازەکانی داڕشتنی پڕۆگرامەکان تێبگەن بە وێنەی جوڵاو و یاری جیاواز کە تێیدا قۆناغی نوێیان بەردەست کراون و ئەپەکە تەنها بۆ سیستەمی iOS بەردەستە.


ئەپی scratchJR لەم لینکەوە دایبەزێنە بۆ iOS و لەم لینکەشەوە دەتوانیت دایبەزێنیت بۆ سیستەمی ئەندرۆید.

ئەپی scratchJR بۆ ئەو منداڵانە گونجاوە کە تەمەنیان لە نێوان ٥ بۆ ١٠ ساڵی دایە کە تێیدا قۆناغ قۆناغیش بەردەستە تاوەکوو منداڵەکە زیاتر حەز بە ئەنجامدانی بکات و بەهرەی کۆدنووسینی پێش بکەوێت.

 

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان