ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەمریکا دژایەتی هواوی دەکاتەوە ١٦ تۆمەتی ئاڕاستە دەکات

خەڵک-سەلمان خالید

وەرزێکی نوێی ڕکابەرییەکانی هواوی و ئیدارەی ئەمریکا دەست پێدەکاتەوە کە تێیدا وەزارەتی دادی ئەمریکا ١٦ تۆمەت ئاڕاستەی کۆمپانیای هواوی دەکات.

بەپێی زانیارییەکان کۆمپانیای هواوی هەستاوە بە بەکارهێنانی بەرهەمی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بۆ ماوەیەکی درێژ و بەمەبەستی فێڵ کردن.

Image result for America charges 16 charges, including theft of trade secrets and financial extortion, to Huawei

بەڵام سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن ناوی هیچ کۆمپانیایەکی ئەمریکی نەهاتووە لە ڕاپۆرتەکاندا بەڵام دەوترێت ناوی کۆمپانیا بەناوبانگی سیسکۆی تێدایە.

هەروەها یەکێکی دیکە لە تۆمەتەکان باس لە بوونی پەیوەندی هواوی دەکات لەگەڵ وڵاتەکانی ئێرا و کۆریای باشور کە ماوەیەکی زۆرە ئەمریکا ناکۆکە لەگەڵیان.

جێگەی ئاماژەیە لە ڕۆژانی پێشودا وەزیرێکی کابینەکەی ترەمپ لە کۆبوونەوەیەکی ئەڵمانیادا ئاماژەی بەوەکردووە ڕوسیا و چین بەهۆی تەکنەلۆژیاوە ئاژاوەیان درووست کردووە.

ھواوی کۆمپانیایەکی چینییە لە ساڵی ١٩٨٧ دا دروستکراوە لەلایەن ڕێن ژینگ فییەوە و بنکەی سەرەکی لە شینژینی چینە و کۆمپانیاکە لە بوارەکانی گەشەپێدانی پەیوەندی ئینتەرنێت و فرۆشتنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان کاردەکات، و لەم ساڵانەی دوایدا بازاڕی بەشێوەیەکی خەیاڵی زیادی کردووە.

Image result for America charges 16 charges, including theft of trade secrets and financial extortion, to Huawei

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن مۆبایلەکانمان فۆڕمات بکەین، بەبێ ئەوەی داتاکانمان بسڕێنەوە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم ڤیدیۆیەدا بەپێنج هەنگاو باس لەچۆنیەتی فۆڕماتکردنی ئەو مۆبایلانە دەکات، کە سیستمی ئەندرۆیدیان لەسەرە، بەبێ ئەوەی داتاکانی ناو مۆبایلەکە بسرێنەوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانەی کە زیاتر لەجارێک لە نێو contactــی مۆبایلەکانماندا پاشەکەوتبوون

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەم وانەیەدا باس لە چۆنیەتی شاردنەوەی ئەو ناوانە دەکەین، کە زیاتر لە یەک جار دووبارە دەبنەوە لە کاتی پاشەکەوتکردنی ژمارە مۆبایلێک کە خاوەنەکەی بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بێ.

 

ئەم کێشەیە زیاتر لەو مۆبایلانەدا سەر هەڵدەدات، کە وەگەڕخەڕی ئەندرۆیدیان لەسەر جێگیرە ، بێگومان ئەم وانەیە بۆ ئەو کەسانەیە کە تازەن لە بەکارهێنانی مۆبایلە زیرەکەکاندا یاخوود بۆ ئەو کەسانەیە کە نایزانن.

 

سەرچاوە: techeye

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ژمارەیەک ڕێنمایی نوێ بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل دەرچوو

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی بۆ هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی گومرگ کرد.

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگ، ژمارەیەک ڕێنمایی نوێی دەرکرد، بەمەبەستی ڕێکخستی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل و ئەگەر ئەم ڕێنماییانە جێبەجێنەکرێن، ڕێگەنادرێت ئەو ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو هەرێمەوە.

 

دەقی ڕێنماییەکان:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان