ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

یەكێك لەو تۆمەتبارانەی تەقەیان لە پۆلیس كرد دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو چەند كەسێكی نەناسراو بەئۆتۆمبێلێك لەجۆری توێتا بەچەكی تاپڕ تەقەیان لە كابینەیەكی پۆلیسی فریاكەوتن ( 104) ی كەلار كرد لە شەقامی دەروازەی قەزای كەلار و هەڵاتن .

دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان توانیمان ناسنامەی تۆمەتباران ئاشكرابكەین و دوای دوو كاتژمێر دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەیاندا بگرین .

دوای دەست بەسەراگرتنی ئۆتۆمبێلەكەیان یەكێك لەتۆمەتباران خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی كەلاركرد

لەئێستادا بەپێی مادەی 430 بەند كراوەو فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارێكی تر دەرچوە كەلەكاتی تاوانەكەدا لەگەلیدا بوە.
پۆلیس پەڕاوی بۆ ڕوداوەكە كردۆتەوەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

کوردستان

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پشتیوانی لە خۆپیشاندانی مامۆستایان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەگەڵ كردنەوەی دەرگای خوێندنگەكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی، هەوڵدەدەن خۆیان لەگەڵ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابهێنن و بیكەنە بەشێك لە ژیانیان.

ئەمڕۆ یەك شەممە 27-9-2020 دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی و لە یەكێك لە خوێندنگەكانی سلێمانی دەستپێكردنی پڕۆسەی خوێندنی ساڵی 2020- 2021ی بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و قۆناغەكانی یەك و دووی بنەڕەتی ڕاگەیاند.

ناوبراو ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دەستدەكرێتەوە بە پڕۆسەی نوێی خوێندن بۆ خوێندكارانی پۆلی 12ی ئامادەیی و یەك و دوو بنەڕەتی و 10ی 10ش قۆناغەكانی تر دەستپێدەكەنەوە كە ماوەی 14 ڕۆژ بەردەستە، ئەگەر سەركەوتوو بن دەتوانن قۆناغەكانی تریش بهێننەوە بۆ ناو خوێندنگەكان.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، دەبێت ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەین بە بەشێك لە ژیانمان و ژیان ئاسایی بكەینەوە، كارو كەسابەت باش بێت، ڕەوشی ئابووری وڵات باش بێت ئاشتەوایی بەدوادادێت.

بەڕوەبەری پەروەردە پشتیوانی خۆشی بۆ ئەو مامۆستایانە دەربڕی كە ئەمرشۆ خۆپیشاندان دەكەن و وتیشی”هەوڵ دەدەین هەموو مافەكانتان بۆ جێبەجێ بكرێت و ئێمەش بەشێكین لە ئێوە، چونكە پاشەكەوت و لێبڕین ئێمەشی گرتووەتەوە”..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە دەشتی هەولێر زەنگی خوێندنی ئەمساڵ لێدرا

خەڵك-ئارام سەردار

 

ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لەژێر چاودێری قایمقامی دەشتی هەولێر و بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر و چالاكی قوتابخانەكانی دەشتی هەولێر زەنگی نوێی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لێدرا و بەفەڕمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی چوونە پۆلەكانی خوێندن.
مامۆستا عومەر وەلی، بەڕێوەبەری پەروەردەی دەشتی هەولێر بەوەكالەت لەبارەی كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكان ڕایگەیاند، ساڵی ڕابردوو ساڵێكی پڕناخۆشی بوو بەهۆی كۆڕۆناوە، بەڵام سەڕەڕای ئەو پەتایە وەك پەروەرد كۆڵمان نەدا تاوەكو خوێندن بەردەوام بێت و پیرۆزبایی دەستپێكی ساڵی نوێش لە خوێندكاران و مامۆستایان دەكەن.

دەشڵێت، ساڵانە ژمارەیەكی باشی خوێندكاران بەنمرەی باش دەردەچن بۆ خزمەتی وڵات، مامۆستایانیش سەڕەڕای نەبوونی كۆڵیان نەداوە و بەردەوام بوون، مێژووش ئەوەی سەلماندوە كە خزمەتی نیشتیمانیان كردوە، سوپاسی بەردەوامی مامۆستایان دەكەین.

ئەوەشی خستەڕوو، قەیرانی دارایی كاریگەری لەسەر هەموو جیهان كردووە، بەڵام مامۆستایان بەردەوام بوون لەخزمەت بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی گەش بۆ نەوەی داهاتوو و چارەسەركردنی كێشە و گرفتەكان داواشی لەخوێندكاران كرد پێویستە ڕێنماییەكانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی جێبەجێ بكەن و بەدەمامك و دەستكێش دەوام بكەن، لەبەرنامەشدایە بتوانین هەموو قۆناغەكان دەست بەخوێندن بكەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەرۆكی حكومەت زەنگی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندنی لێدا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

ئەمڕۆ یەكشەممە 27/9/2020 مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وزەیرانی هەرێمی كوردستان زەنگی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا.

مەسرور بارزانی لە وتارێكدا ڕایگەیاند، خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ زەنگی دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن لێدەدەین، بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی دواتریش خوێندنی پۆلی یەك و دووی بنەڕەتی دەست پێبكات.

ناوبراو سوپاسی وەزیری پەروەردەی كرد، بۆ هەوڵ و ماندوبوون و دانانی میكانیزمێك بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن، بەتایبەتی لەم دۆخەی كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتووەتە ئاراوە.
بارزانی ئاشكراشیكرد، ڕاستە خوێندن پڕۆسەیەكە بۆ فێربوون، بەڵام لە هەمانكاتدا قۆناغێكە بۆ هەستكردن بە بەرپرسیاریەتی، قوتابی بۆ ئەوە دەخوێنن، تا ببن بە ئەندامێكی كاریگەری كۆمەڵگە و فێری زانست بن، بۆ ئەوەی وڵات بەرەوپێش بەرن. خوێندن تەنها خوێندنەوەی كتێب و وانە نییە، بەڵكو خۆئامادەكردنە بۆ ژیان، بۆیە تا زیاتر خۆتان ئامادەبكەن بۆ ژیان هێندە دەتوانن سەركەوتووبن لە ژیان. دڵنیام زۆر لە ئێوەی قوتابیان ژیانی بندەستیتان نەبینیوە، بەڵام ئەوەی ئێستا لەم هەرێمە هەیە بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قوربانیدانێكی زۆرە.

لای خۆشیەوە ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە، سوپاسگوزاری ئاڕاستەی مەسرور بارزانی كرد كە 540 ملیۆن دینار وەك بودجە بۆ پێداویستییە پزیشكییەكان و خۆپارێزی لە قوتابخانەكان تەرخان كردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەهۆی نەبوون و دواكەوتنی مووچەكانیان ئەمڕۆ یەك شەممە لە پارێزگاكانی هەڵەبجەو سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەڕین خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ئەنجام دەدرێت و بایكۆتی پڕۆسەی خوێندن دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان