ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوسیا: لە شەڕی تیرۆر سەردەكەوین


خەڵك- بەشی هەواڵ

سێرگی لاڤڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لە میونخ لە كۆنفڕانسی ئاسایشدا وتی “بە تەئكید لەدژی تیرۆریزم سەردەكەوین”.

توركیا هەژموونی خۆی لە ناوچەكە زیاتر كرد. لەم دواییانەدا لەگەڵ حكومەتی سووریا كەوتە ناو شەڕێكی ڕاستەوخۆ و بە پێی سەرچاوەكان ١٤ سەربازی توركیا كوژراون.

لاڤرۆڤ لە میونخ لەگەڵ هاوتا توركیاییەكەی مەولود چاوشئۆغلۆ كۆبووە و وتی “پەیوەندیەكانمان باشن، بەڵام بە واتای ئەوە نایەت لە هەموو پرسێكدا وەك یەكتری بیردەكەینەوە.”

ریکلام

جیهان

بەوێنە؛ پەڕلەمانتارێكی جەزائیری بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی جەزائیر بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

سلێمان شنین، سەرۆكی ئەنجوومەنی گەلی نیشتمانی (پەڕلەمان) جەزائیر لە بروسكەیەكدا بۆ كەسوكاری پەڕلەمانتارەكە لەهەژماری خۆی لەتویتەر ڕایگەیاندووە، كە بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تەیب عەبدولقادر زغیمی، پەڕلەمانتارمان پێ‌ گەیشت.

ڕاشیگەیاندووە، كە لەوقۆناغە سەختەی وڵاتەكەمانی پێدا تێپەڕدەبێت ئەو پەڕلەمانتارەمان گشانی لەدەستداوە، كە كەسایەتییەكی گرنگی هەبوو لەپێشخستنی ئابووی نیشتمانی.

زغیمی خاوەنی كۆمەڵگەی (سیم) بۆ پیشەسازی خۆراك بووە و لەلایەن حزبی كۆمەڵگەی نیشتمانی دیموكراتیەوەلە ولایەتی بلیدە هەڵبژێردراوە و بووە بە پەڕلەمانتار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەزهەر فەتوایەكی دەركرد
حوكمی ڕۆژوو شكاندنی مانگی ڕەمەزان لە سایەی كۆرۆنادا


خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی ئەزهەری جیهانی بۆ فەتوا ئەلیكترۆنییەكان، مشتومڕی تایبەت بە حوكمی ڕۆژووشكاندن یەكلایی دەكاتەوە لەو حاڵەتەی گەر پزیشكەكان بەپێویستیان زانی زاری ڕۆژوەوان تەڕبێت بەدرێژایی ڕۆژگار، وەك ڕێكارێكی خۆپاراستن لە توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەپێی فەتوایەك كە لەلایەن ئەزهەرەوە دەرچووە”گەر كاتەكە پێشوەخت بوو، ئەوان نابێت مسوڵمان ڕۆژی ڕەمەزان بشكێنێت، تەنیا لەو حاڵەتەدا نەبێت كە پزیشكەكان بڕیاردەدەن و لەڕووی زانستییەوە دەسەلمێت كە ڕۆژوو وای لێدەكات ڕووبەڕووی توشبوون و لەناوچوون ببێتەوە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش تا ئەم ساتە بەشێوەیەكی زانستیانە نەسەلمێنراوە”.

هەر لە فەتواكەدا هاتووە”ئیسلام هانمان دەدات بە هەموو شێوەیەك خۆمان بپارێزین و بەدووربین لە لەناوچوون و ڕێگرتن لە زیان، لەوبارەیەشەوە فوقەهاكان بنەمای خۆپارێزییان لە شەریعەتی ئیسلامیدا بە پشتبەستن بە بنەمای (الدفع اقوی من الرفع) دیاریی كردووە، و بڕیاریانداوە گەر بكرێت زیانەكان لەسەر خۆت هەڵبگریت بەر لە ڕوودانی شياوتر و باشترە لەوەى تووشی ببیت و پاشان چارەسەر وەربگریت، ئەمەش لە بواری چارەسەری خۆپارێزیدایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سعودیە، 157 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 99 حاڵەتی چاكبوونەوەی نوێی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و تۆماركردنی 157 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا ڕادەگەیەنێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕایگەیاند”لایەنە پزیشكییەكان لە شانشینی عەرەبی سعودیە، لەماوەی ڕۆژی ڕابردوودا 157 توشبوونی نوێیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا (كۆڤید-19) لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا تۆماركردووە، لەئێستاشدا كۆی گشتی تووشبوان لە وڵاتدا گەیشتۆتە 1720 حاڵەت”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕەتیدەكاتەوە”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە سعودیە تۆماركرابێت، ئاماژە بە بوونى 99 حاڵەتی چاكبوونەوەی نوێ‌ دەكات كە “كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە گەیاندۆتە 264 كەس”.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”هەموو ئەوانەی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، چاودێری تەندروستی پێویست دەكرێن و لەئێستاشدا 30 حاڵەت باری تەندرستییان ناجێگرە”، هۆكاریی زیادبوونی حاڵەتەكانی تووشبونیشی بۆ پابەندنەبوون بە ڕێنماییەكانەوە گەڕاندەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان