لە سلێمانی “شافی كچە مۆدێل” و موادی جوانكاری مەترسیدار دەستی بەسەرداگیرا



لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر چەندین مودای جوانكاری و جگەرەی ئەلیكترۆنیدا دەگرن، كە تیایدا “شافی كچە مۆدێل” و دەرمانی دیكەش هەیە.

لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، لە رێگای سكاڵای هاووڵاتیانەوە، دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر ماددەی جوانكاریی جۆراوجۆردا، كە لە تەكسییەكدا بووە و لە رێگەی ئۆنلاینەوە مامەڵەیان پێوەكراوە.

ڕاشیگەیاند، لەنێو كاڵاكاندا “شافی كچە مۆدێل” بوونی هەیە، كە بۆ گەورەكردنی سمت بەكاردێت و جگەرەی ئەلیكترۆنی، كە لە ماركێتێكدا بووە و فرۆشراوە بە گەنجی خوار 18 ساڵ.

ئاشكراشی كرد، ئەو موادانە كەس نازانێت چییان تێدایە و هەمووی لە چین-ەوە هاوردە دەكرێن و بەروارەكانیشان بەسەرچووە و لەزگەی نوێیان لێ‌ دراوە و بەسەر هاووڵاتیاندا ساخ دەكرێنەوە.

بۆ بینینی ڤیدیۆكە كلیك لێرە بكە

تیمە تەندروستییەكانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
پێشت تیمە تەندروستییەكانی سلێمانی خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
ئەمشەو لوتكەی ڕووبەڕووبوونەوەكانە
دواتر ئەمشەو لوتكەی ڕووبەڕووبوونەوەكانە
ەیوەندیدار