ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

لەسەر فرۆشتنی پۆستە حكومییەكان دادگا لێكۆڵینەوە دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەست بە لێكۆڵینەوەی بەپەلە دەكات لەسەر لێدوانی یەكێك لە سیاسەتمەدارە عیراقییەكان دەربارەی مامەڵەپێوەكردن بە پۆستەكانی حكومەتی نوێی عیراق بە سەرۆكایەتی عەللاوی.

دادوەر عەبدولستار بەیرەقدار، وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە ئەنجوومەنەكە هەستاوە بە ڕاسپاردنی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بۆ ئەندامدانی لێكۆڵینەوەی بەپەلە سەر ئەو قسانەی سیسەتمەدار (ئیبراهیم سمێدعی) كردوونی تایبەت بە پێدانی پارە لە بەرامبەر پۆستەكان لە پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق.

ڕاشیگەیاندووە، كە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ڕێنمایی داوە بە بانگهێشتكردنی بەپەلەی ئەوانەی لە ڕاگەیاندنەوە دەركەوتوون و باسی سازشەكانیان كردووە بۆ پڕكردنەوەی پۆستە حكومیەكان، بۆیە ئەگەر دەركەوت قسەكان درۆ بوون ئەوا بەپێی یاسا سزا دەدرێن.

بڕیارە سبەینێ‌ یەك شەممە محەمەد تۆفیق عەللاوی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو كابینە وزارییەكەی پێشكەش بكات سەرەڕای ئەو ڕەتكردنەوەیەی لەلایەن شەقامەوە هەیە.

لە 1ی شوبات، بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق هەستا بە ڕاسپاردنی عەللاوی بۆ پێكهێنانی حكومەتی ڕاگوزەر و ناوبراویش لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا لە هەژماری خۆی لەفەیسبووك ڕایگەیاند، كە داواكاری خۆپیشاندەران جێبەجێ‌ دەكات و لە داپڵۆسین دەیانپارێزێت.

عێراق

سەركردەیەكی داعش لە بەغدا دەستگیر كرا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیر كردووە كە هەوڵی ئەنجامدانی تەقینەوەی داوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی دەزگای هەواڵگریی و بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە بەغدا سەركردەیەكی داعشیان دەستگیركرد كە هەوڵی تەقاندنەوەی دوو بۆمبی چێنراوی دەدا بۆ ئەنجامدانی كردەیەكی تیرۆریستی لە باشووری بەغدا، بەڵام هێزە ئەمنییەكان پوچەڵیان كردووەتەوە.

ئاشكراشیكرد، تیرۆریستەكە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی موسڵ بریندار بووە و سێ برای هەبووە كە سەرجەمیان لە موسڵ خۆیان تەقاندوەتەوە و جگە لەوەش باوكی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی لە ناوچەی عەرەب جبور باشوری بەغدا تەقاندوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هێرشی داعش بۆسەر هێزەكانی پۆلیسی عیراق، كوژراو و برینداری لێكەوتەوە


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

چەكدارانی داعش هیرشیان كردەسەر هێزە عیراقییەكان و بەهۆی هێرشەكەشەوە كوژراو و بریندار هەیە.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، چەكدارەكانی داعش پەلاماری هێزەكانی پۆلیسی عیراقیان لە ناوچەی سەعیویەی سەربە ناحیەی موعتەسەمی باشوری سەڵاحەدین داوە.

بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی پەلامارەكەوە پۆلیسێك كوژراوە و پێنجی تریش برینداربوون.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ناوە ناوە چەكدارانی داعش هێرش و پەلامارەكانیان بۆسەر هێزە عیراقییەكان لەلایەك و هێزەكانی پێشمەرگە لەلایەكی دیكە ئەنجام دەدەن و زۆرجاریش هاووڵاتیانی سڤیل خۆیان و ماڵ و سامانەكەیان دەبنە قوربانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هەواڵی تووشبوونی عەدنان درجال بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكرایەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق تووشبوونی وەزیرەكەیانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕەتكردەوە.

مۆفەق عەبدولوەهاب بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان تەندروستی باشە و ئەو هەواڵانەش بە هیچ شێوەیەك ڕاست نین كە سەبارەت بە تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكراونەتەوە.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراق ڕوونیشیكردەوە، عەدنان درجال دوو جار پشكنینی وردی لە هەولێر و بەغدا ئەنجامداوە و ئەنجامەكانیشی نێگەتیڤ بوون.

پێشتر، ماڵپەڕی شەفەق نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكیی عیراقییەوە بڵاویكردبووەوە: ئەنجامی پشكنینەكانی عەدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوانی عیراق دەریخستووە كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كۆتایی هەفتەی ڕابردوو لە سەردانەكەیدا بۆ هەولێر دوای وەرگرتنی سامپڵ لە دەستەی پاسەوانەكانی ڕاگەیەندرا كە دوو پاسەوانی بە گومانی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گەڕێنراونەتەوە بۆ بەغدا، دواتر سەردانی موسڵی كرد و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو شارەش كۆبووەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان